حوکمى ئێعدام بۆ پێنج که‌س له گیراوه‌کانى دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى رژیم
رادوێ ئاڵمان، پێنج که‌س له گیراوه‌کانى دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى رژیم حوکمى ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پا. به پێى راگه‌یێندراوى دادگوسته‌رى تاران، ئه‌و که‌سانه تۆمه‌تبار کراون به \"لایه‌نگرى
و ئه‌ندامه‌تى له هێزه نه‌یاره‌کانى رژیم و ناوى ئه‌و که‌سانه تا ئێستا رانه‌گه‌یێندراوه.
تاوانى ئه‌و که‌سانه که له کاتى نار٠هزایهتیهکان دا گیراون، \" هه‌نگاونان دژ به ئه‌منیه‌تى وه‌لات، پروپاگه‌نده دژ به رژیم، تێکدانى نه‌زم و ئاسایشى گشتى، به‌شدارى له لێدانى خه‌ڵک و هێزه‌کان و هه‌روه‌ها محاربه و فه‌سادى سه‌ر ئه‌رز\" راگه‌یێندراوه.
به پێى راگه‌یێندراوى دادگوسته‌رى رژیم تا ئێستا ٨٩ که‌س دادگایی کراوه که له‌م نێوه‌دا پێج که‌س حوکمى سێداره‌ى به سه‌ردا سه‌پاوه و ٨١ که‌سى دیکه‌ش حوکمى زیندانى شه‌ش مانگ تا ١٥ ساڵى به سه‌ردا سه‌پاوه.