بیره‌وه‌ری رۆژانی حه‌ماسه‌و فیداکاری پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئیران. به‌شی چواره‌م.
که‌ریم فه‌یزیان، وڵاتی سوئێد.
که‌ریم فه‌یزیان،وڵاتی سوئێد
هه‌ر کۆمه‌ڵ و حیزب و رێخراویک به رابردوی پر له شانازی و فیداکاری و خۆراگری رۆڵه قاره‌مانه‌کانی یه‌وه شانازی ئه‌کاو پێی سه‌ربه‌رزه. ئێمه‌ش خه‌باتییه‌کان که خاوه‌نی رابردویه‌کی روون و پاک و خاوین و بێگه‌ردو، له هه‌مانکاتدا پڕ له قاره‌مانه‌تی و گیانبازین. له باری سیاسیه‌وه خه‌ت ومه‌شێکی راست و دروست و گۆنجاو له گه‌ڵ بیر‌و باوه‌ڕی کۆمه‌لی کورده‌واریه.له بارینیزامیشه‌وه چوست و چالاک و به هه‌ڵمه‌ت، دژی داگیرکه‌رانی کوردستان کارا بووه‌و جێگای له ناو دڵی گه‌له‌که‌یدا کردۆ‌ته‌وه. به هیوای خودا‌و پشتیوانی و هیممه‌تی رۆڵه قاره‌مانه‌کانی تا سه‌رکه‌وتن و گه‌یشتن به مافه ره‌واکانی گه‌له‌که‌مان و ئاواتی پیرۆزی شه‌هیدانمان که ده‌رپه‌راندنی داگیرکه‌رانه له خاکی کوردستان و ئازاد بوونی گه‌لی کورده له ژێر ده‌ستى،بێ وچان دریژه‌ده‌ری ئه‌و رێگایه‌و په‌رچه‌مداربین تا سه‌رکه‌وتن. ئێستاش فه‌رموون ئێوه و درێژه‌ی باسه‌که‌مان.
دوای ئه‌وه‌ى هێزی پۆڵایینی پێشمه‌رگه سه‌رکه‌وتوانه له‌شکری به‌زیوی جاش و پاسداریان له به‌رزاییه‌کانی پشتی گه‌رماو ونیروان ڕاونا و جه‌نده‌کی چه‌ند کوژراویان پێ به‌جێ هێشتن ، زۆر سه‌رو دڵخوش به هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانه‌وه داگه‌راین بۆ سه‌ر چۆمی گه‌رماو، له‌وێوه به به‌ر نیروان و موچه‌دا هاتینه خوارو به به‌ری گه‌وره‌دار هه‌ڵگه‌راین .دوای رێپیوانێکی زۆر که به‌ره‌به‌ره خه‌ریک بوو رۆژ ببیته‌وه گه‌یشتینه نزاره پڕه‌کانی پشتی چروش به‌رانبه‌ر به ئاوایی گه‌وره‌دار. له‌م شوێنه‌وه به بێ‌سیم پێوه‌ندیمان به‌و ده‌سته پێشمه‌رگه‌مانه‌وه کرد که له ناوچه‌دا مابونه‌وه. ئه‌وانمان له وه‌زعی خۆمان ئاگادار کرد و ئه‌وانیشله باره‌ی وه‌زعی ناوچه‌که‌وه زۆریان هه‌واڵ پێ بوو و ئاگادایان کردینه‌وه، دوایه شوینێکمان دانا که له‌وێ شه‌و یه‌کتربگرینه‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا که ئه‌و ده‌سته پێشمه‌رگه‌یه له ده‌شتی سیاومه‌و ده‌وروبه‌ری بڵه‌سه‌ن و گه‌وره‌دار جه‌وله‌یان کردبوو، خائینان و خۆفرۆشان چه‌ندین جار گوزارشی شوین و جێگایان لێ دابون به داگیرکه‌ران، به‌ڵام به هۆی هوشیاری و لێزانی برایانی فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه قارومانه‌کانه‌وه به خۆشییه‌وه دوژمن نه‌یتوانیبو زه‌ربه‌یان لێ‌بدا . رۆژ بووه‌وه‌و پێشمه‌رگه‌کان زۆر ماندو بوون، به درێژایی هه‌موو شه‌و زیاتر له ده کاتژمێر به رێوه بوین به بێ خواردن هه‌ر چه‌ندکه‌سه‌و له بن دارێک جێیان خۆش کرد‌و تاقم و تفه‌نگیان خسته ژێر سه‌رو بۆی خه‌وتن. له سه‌عات نۆی به‌یانیدا تاقمیک جاش و چه‌ند پاسدارله رێگای خه‌رجه‌که‌وه که ئه‌هات بو گه‌وره‌دار له خوار ئه‌و شوینه‌وه ئیمه‌ی لێ بوین، به رێگاکه‌دا چوون بۆ ناو ئاوایی گه‌وره‌دار. له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر ماندو بوین و له گه‌ڵ ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی دیکه‌مان وه‌عده‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌که‌مان بوو، ته‌قه‌مان لێنه‌کردن. له سه‌عات دووی دوانیوه‌رۆدا که ئێمه به دوربین چاوه‌دیریمان ده‌کردن ،چه‌ند ماشێنی سپا هاتنه گه‌وره‌دارو دوای ماوه‌یه‌ک مانه‌وه‌یان له‌وێ، هه‌مویان پێکه‌وه به‌ره‌و شاری بانه گه‌رانه‌وه .له ئیواره‌دا ئێمه‌ش له گه‌ڵ جه‌ماعه‌ته‌که‌ی ترمان یه‌کمانگرته‌وه‌و چوینه ناو ئاوایی بڵه‌سه‌ن. خه‌لکی بله‌سه‌ن که به گیان و دڵ به سه‌رو ماڵ خه‌باتین و ،خه‌باتیان خۆش ده‌وێ و به ده‌یان پێشمه‌رگه‌یان له ریزی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی سازمانی خاباتدا هه‌یه‌و چه‌ندین رۆڵه‌ی قاره‌مانیان هه‌ر له ئه‌ندامی ناوه‌ندیه‌وه بگره تا چه‌ندین کادرو پێشمه‌رگه‌ی دلسۆزیان له پێناو ئه‌م رێباز پیرۆزه‌دا گیانیان به‌خت کردوه، زۆر به گه‌رمی پێشوازییان لێ‌کردین. توانیمان تا دووی شه‌و له‌ناو ئه‌و جه‌ماوه‌ره شۆرشگێره‌دا بمێنینه‌وه. دوایه مالئاواییمان لێکردن و به به‌نده‌نی گاکڕدا هه‌ڵگه‌ڕاین و له جاده‌ی بانه بۆ کیوه‌رۆ په‌رینه‌وه‌و چوینه ئه‌ودیوی کێوی گاکڕ به دیوی مه‌زره‌لاندا و له به‌رانبه‌ر مه‌زره‌لان له چه‌ند کۆخیلکه‌یه‌کدا که له هاویناندا ئاوه‌دان بون ماینه‌وه له‌م شوێنه که پێمانوابو جێگایه‌کی ئه‌منه، ده‌سته‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌کان که جلوبه‌رگیان چڵکن بوو ، ده‌ستیان کرد به جل شتن. هه‌ر چه‌ند شه‌وی پێش‌و که له جاده‌که په‌ریبوینه‌وه جێگا پیی خؤمان به باشی سڕیبۆه‌وه، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش له کاتژمێر ده‌ی به‌یانیدا له لایه‌ن برایانی چاوه‌دیره‌وه ئاگادار کراینه‌وه که‌هێزێکی زۆری رژێم تێکه‌ڵ له جاش و پاسدار به تۆپی سه‌دو شه‌ش و کالیبر په‌نجاوه هێرشیان هێناوه‌و هاتونه‌ته به‌رزاییه‌کانی کێوی گاکڕ و ناو ئاوایی مه‌زره‌لان و، به‌رزایه‌کانی ده‌ورو به‌ری مه‌زره‌لان. هێزی پێشمه‌رگه که هێندیکیان له حاڵه‌تی ئیسراحه‌تدا بوون و چه‌ند که‌سیان لیباسیان ده‌شۆرد، خێرا‌و به په‌له خۆیان گورج کرد‌و له یاڵه‌کانی ده‌ورو به‌ری شوێنه‌که سه‌نگه‌رمان گرت و زۆر به باشی دامه‌زراین. زۆرماتڵ بوین نه‌هاتن. چاوه‌ڕیی ئه‌وه‌مان ده‌کرد به‌ڵکوو بێنه پێش و بتوانین زه‌ربه‌یه‌کی وایان لێده‌ین ته‌فرو تونایان که‌ین. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که چه‌ند رۆژ پێشتر زه‌ربه‌یه‌کی باشیان له لایه‌ن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی سازمانی خه‌باته‌وه وێکه‌وتبوو ،زۆر به ئاسان نه‌یان ئه‌توانی بێنه پێش. هێزی به‌زیوی داگیرکه‌ر که زانیان ناتوانن به ئاسان زه‌ربه‌مان لێبده‌ن، به چه‌کی قورس شوینه‌که‌ی ئیمه‌یان به خه‌ستی ئاور باران کرد. دوای ماوه‌یه‌ک مانه‌وه له‌و شوێنه، که زانیمان نا‌وێرن بینه پێش ، بو ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه زیانی وێنه‌که‌وێ . دوو ده‌سته له پێشمه‌رگه‌کان به شیوو دۆله‌کانی گاکڕدا سه‌ر که‌وتن و خۆیان له به‌کرێگیراوانی رژێم نزیک کرده‌وه، شێره کورانی خه‌بات ،تۆله ئه‌ستێنه‌رانی خوینی شه‌هیدان، رێبوارانی رێگای شه‌هێدان :کاکه ره‌حمان ئه‌نجینه‌یی،کاک تالب و کاکه حامید بڵه‌سه‌نی ،له هێرشیکی به‌رق ئاسادا له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا هێزی بێوره‌ی داگیرکه‌ریان له به‌رزاییه‌کانی گاکڕ به‌ره‌و دیوی بڵه‌سه‌ن و مه‌زره‌لان راونا و،ته‌نانه‌ت دوژمن به جۆریک سه‌ری لێ شێوابوو، که تۆپ بارانی هێزه‌کانی خۆیانیان ده‌کرد که به‌ره‌و مه‌زره‌لان هه‌ڵده‌هاتن. به دروستی خه‌به‌رمان له کوژراو و برینداری به‌کرێگیراوان نه‌بوو، ئه‌وه‌نده نه‌بێ چه‌ند جار ئامبولانس هاتنه پشتی گوندی مه‌زره‌لان. ئێمه‌ش هێزی پێشمه‌رگه بێ‌زیان شوێنی شه‌ڕه‌که‌مان به‌جێ هێشت و به‌ره‌و که‌نده‌شین و کۆخه‌کانی ده‌ورو به‌ری وه‌رێکه‌وتین. شه‌و و رۆژیک له‌و ناوه ماینه‌وه‌و، ئێواره دره‌نگانێک پێهه‌لگه‌ڕاین به‌رو ئاوایی به‌ننه‌ژاژ. له به‌ننه‌ژاژ به هۆی چه‌ند لایه‌نگرو دلسۆزی سازمانه‌وه خه‌به‌ری هه‌ردو شه‌ره‌کانمان به باشی ده‌ستکه‌وت. له‌شه‌ڕی پشتی مه‌زره‌لان جاشێک و پێنج پاسدار کوژرابون و چه‌ند که‌سیشیان لێ بریندار ببوو. و له شه‌ڕی پشتی گه‌رماویش که چه‌ند که‌لاکیان له به‌رزاییه‌کانی پشتی گه‌رماو له مه‌یدانی شه‌ڕه‌که‌دا به جێ مابوو، تا چه‌ندڕۆژ هه‌ر له‌وێ مابونه‌وه و خۆفرۆشان نه‌یانوێرابو خۆیان بچن بیانبه‌نه‌وه، به زۆر براده‌رێکی دۆستی سازمانی خه‌باتیان به ناوی کاک خه‌لیل که ئێستا له حاڵی حه‌یاتدا نه‌ماوه، خودا لێی خۆش بێ، له گه‌ڵ چه‌ند که‌سی شه‌خسی خه‌ڵکی ناوچه‌که ده‌نێرن که جه‌نده‌کی جاشه‌کان به‌رنه‌وه بۆ بانه. ئه‌وه بوو وره‌ی داته‌پیوی خۆفرۆشان و داگیرکه‌ران له به‌رانبه‌ر هێزی پۆڵاینی پێشمه‌رگه‌دا. جاریکیکه‌ش خوێڕیه‌تی و روی ره‌شی به‌کریگیراوانی رژیم بۆ خه‌لکی ناوچه‌که ده‌رکه‌وت ئه‌و شه‌وه له‌به‌نه‌ژاژ ماینه‌وه‌و. ڕۆژی دواتر درێژه‌مان به جه‌وله‌که‌مانداو به په‌نا گۆمه‌شینی ئالیازدا (چۆمی که‌ڵوێ) تێپه‌ڕین و به‌ره‌و ده‌شتی بانه‌زێر هه‌ڵکشاین. له‌ویوه چوینه کاولان. ئه‌و رۆژه‌ش له کاولان که چه‌ند بنه‌ماله‌ی ئازیزی شه‌هیدانی سازمانی خه‌باتی لێییه، دیدارمان له گه‌ڵ تازه کردنه‌وه‌و به خزمه‌تیان گه‌یشتین. ئه‌م مه‌ڵبه‌نده پێگه‌ی فه‌رمانده‌ی لیزان و قاره‌مان کاکه ته‌ها سوور (ته‌های رۆحی) و کاکه موحه‌مه‌د نانه‌واو شێره کورانی سازمانی خه‌باتیکوردستان بوو. خه‌ڵکی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ش هه‌ر وه‌ک هه‌موو ناوچه‌کانی تری کوردستان شاهیدی خۆراگری، قاره‌مانه‌تی دلسۆزی پێشمه‌رگه‌کانی خه‌بات بوون. له ده‌مه‌و ئێواره‌دا کاولانمان به‌جێ هێشت به مه‌به‌ستی چوون بو سه‌ر جاده‌ی بانه سه‌رده‌شت له نێوان گونده‌کانی زێویه‌و بێکه‌ژ. به به‌ر چاوی چه‌ندین مۆلگه‌ی دژمنیداگیرکه‌ردا که له به‌رزاییه‌کانی ده‌ورو به‌ری جاده‌که جێگیر بون . پێشمه‌رگه‌کان کۆنتڕۆڵی جاده‌که‌یان کرد و ، که‌مینه‌کانی دوژمن که هه‌ستیان به پێشمه‌رگه‌کان کرد، به‌ره‌و مۆلگه‌کانیان هه‌ڵاتن. پێشمه‌رگه‌کان بۆ ماوه‌یه‌ک جاده‌که‌یان کۆنتڕۆڵ کرد‌و له گه‌ڵ موسافیری چه‌ند ماشێن که له بانه‌و سه‌رده‌شته‌وه ده‌هاتن گفت و گۆیان کرد‌و خۆیان پی ناساندن. که بووه جێگای خۆشحاڵی و له هه‌مانکاتدا سه‌ر سۆرمانی خه‌ڵکه‌که. وه‌ک موسافیره‌کان و رانه‌نده‌ی ماشینه‌کان باسیان ئه‌کرد زۆر ده‌مێک بوو که له‌م شوێنه، پێشمه‌رگه نه‌هاتبوه سه‌ر جاده. دوای قسه‌وباسێکی زۆر سه‌باره‌ت به شه‌رایه‌تی ئه‌و کاتی کوردستان له گه‌ڵ موسافیره‌کان.دوایه ماڵئاوایمان لێکردن و جاده‌که‌مان به‌جێهێشت و چوینه گوندی بێکه‌ژ. له بێکه‌ژ تا کاتژمێر یانزه‌ی شه‌و ماینه‌وه، هه‌ر له‌وێ بریارمان دا یه‌کسه‌ر برۆین تا تاوڵه‌کانی پشتی سیسێری ناوچه‌ی سه‌رده‌شت. هه‌وا زۆر سارد نه‌ببو ده‌مانتوانی به ئاسانی له ده‌ره‌وه بنوین، به‌ڵام رێگای دورو هه‌ورازی سه‌خت، بێ ئاویی و شه‌وی تاریک ،برستی لێ بریبوین. دوای ڕێپێوانێکی زۆر بێ ئه‌وه‌ی هیچ خه‌به‌ریکمان له سه‌ر وه‌زعی ئالوگۆری ناوچه‌که هه‌بێ، گه‌یشتینه‌وه به‌رزاییه‌کانی نزیک تاوڵه‌کانی سیسێر. دوو مانگ پێشتر خۆمان به‌م شوینه‌دا تێپه‌ریبوین ،هه‌موو کویستانه‌کان ئازاد بون. دوای ماوه‌یه‌ک وردبوینه‌وه له ناوچه‌که به هۆی ئه‌وه‌وه که جاده‌یان بۆ کوێستانه‌کان لێدابو ، که‌وتینه گومانه‌وه که ره‌نگبێ داگیرکه‌ران هێرشیان کردبێ. به وریاییه‌وه به‌ره‌و پێش رویشتین تا هاتینه شوێنی تاوڵه‌کانی پشتی سیسێر،به‌ڵام له‌وێ هه‌وارگه‌که که‌سی لێ نه‌مابوو. ئه‌مجار بۆمان ده‌رکه‌وت که دوژمن هێرشی کردوه به‌ڵام نه‌مانده‌زانی که له به‌رزاییه‌کان جێگیر بووه و ماوه‌ته‌وه یان جێی هیشتووه. به په‌له هه‌وڵماندا تا هه‌وا روناک نه‌بوه‌ته‌وه خۆمان بگه‌یه‌نینه ناوچه‌یه‌کی دارستان. کویستانمان به جێهێشت و سه‌ره‌وخوار بوینه‌وه بۆ ده‌وروبه‌ری کۆخه‌کانی پشتی سیسێر. که گه‌یشتینه دارستان وڵات روناک بووه‌وه،که تماشامان کرد له هه‌ر چوار لامان هه‌ر ته‌پۆڵکه‌و مۆڵگه‌یه‌کی لێداندراوه نیگابانه‌کانیان هه‌ڵده‌سوران. ئێمه که‌وتبوینه به‌ینی مۆڵگه تازه‌داندراوه‌کان و دوو مۆڵگه‌ی تری داگیرکه‌ران له ناو گوندی سیسێرو پشت ناواییدی. له جێگایه‌کی حه‌سته‌م گیرمان کردبوو، مه‌جالی ئه‌وه نه‌بوو که به‌ره‌و سارتکی برۆین.به ناچار هه‌ر له‌وێ له به‌ینی ئه‌و چه‌ند مۆڵگه‌یه‌دا ماینه‌وه، زۆر ئیحتیمالی ئه‌وه‌مان لێ ئه‌دا ئه‌و رۆژه تووشی شه‌ڕێکی سه‌خت ببین، بویه خۆمان بو شه‌ڕێکی ته‌واو عه‌یاری (مان و نه‌مان )ئاماده کردبوو. ئه‌و رۆژه وه‌ک رۆژه‌کانی که نه‌بو! کاتمان زۆر به زه‌حمه‌ت لێده‌رۆیی، باسی ئه‌م به‌سه‌رهاته به ده‌م و قه‌ڵه‌م ئاسانه!. رۆژێکی سه‌خت بوو، هه‌ر ئه‌و رۆژه پێشمه‌رگه‌یه‌کمان لێ هه‌ڵبڕابوو که خه‌به‌رمان لێی نه‌بوو چی به سه‌ر هاتووه، ئه‌وه‌ش بێئه‌نداز نگه‌رانی کردبوین، نه‌شده‌کرا خۆ ده‌رخه‌ین و به دوایدا بگه‌رێین. هه‌ر چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات وه‌ک پۆڵای ئاودراوی لێ هاتبو و له هیچ هێزێکی داگیرکه‌ر باکی نه‌بوبه‌لام به هۆی هیلاکی و ماندویی زۆره‌وه پێمان باش نه‌بو تووشی شه‌ر بین. که به ته‌واو رۆژ بوه‌وه شوانێکمان دی که مه‌ڕو ماڵاته‌که‌ی به‌ره‌و شوێنه‌که‌ی ئیمه وه ده‌هێنا ، بانگی ئه‌و برا شووانه‌مان کرد‌و خۆمان پێناساندو خه‌به‌ری ناوچه‌که‌مان لێ پرسی .ئه‌و برایه زۆر به وردی باسی هێرشی داگیرکه‌رانی بۆ کردین و له هه‌مو وه‌زعی ناوچه‌که به باشی ئاگاداری کردینه‌وه. له دوای عه‌سر به‌کریگیراوانی رژێم ته‌ق و تۆقێکی زۆریان کرد بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ئێمه بکه‌ن. وه‌ک کاکی شوان بۆی باس کردین ، فه‌رموی: که جار‌و بار خۆیان بێ هێچ هۆیه‌ک ته‌قه‌یه‌کی زۆر ده‌که‌ن به تایبه‌ت ده‌مه‌و ئیواران. له‌وه‌را دیار بو ترسیان زۆره. له ده‌مه‌و ئیواره‌دا چوینه کۆخه‌کانی پشت ئاوایی سیسێر، بوینه میوانی ئه‌و چه‌ند ماڵه که به راستی پێشوازییه‌کی کوردانه‌یان لێ‌کردین، و بێزاریه‌کی زۆریشیان ده‌ربری له هه‌مبه‌ر هێرشی داگیرکه‌ر بۆ سه‌ر مه‌زراو ماڵ وحاڵیان. شه‌و دره‌نگان به به‌ینی سیسێرو نستاندا رێکه‌وتین بۆ پشتی سارتکی. که هاتینه به‌نده‌نه‌کانی پشت سارتکی،له‌م شوێنه هێزی زمزیرانی حیزبی دیموکراتی لێبو. دیاره ئێمه وه‌ک سازمانی خه‌بات له گه‌ڵ هیچ لایه‌نێک له لایه‌نه کوردستانیه‌کان ،ناکۆکیمان نه‌بو،و بگره تا ئه‌ندازه‌یه‌ک دۆستایه‌تی و هاریکاریشمان له هێندیک بوواردا پێکه‌وه هه‌بوله‌م شوێنه‌دا دوای یه‌کتر ده‌نگدان و خۆ ناساندن، لێک نزیک بوینه‌وه‌و، دیاره ئه‌وان ده‌یانزانی که ئێمه له ناوچه‌که‌داین و چاوه‌روانی ئه‌وه‌یان ده‌کرد به لای ئه‌واندا تێپه‌ڕین، چونکه پێشمه‌رگه هه‌ڵبڕاوه‌که‌ی ئێمه تووشی ئه‌وان ببو به‌و هۆیه‌وه دهیان‌ی که ئێمه له ناوچه‌که‌داین. ئێمه‌ش رۆژه‌که‌ی له نزیک برایانی حیزب ماینه‌وه‌و که ئه‌وکات که‌ک ئه‌حمه‌د نستانی به‌رپرسی ئه‌و هێزه‌ی حیزب بوو. هه‌ر له‌وێ له کۆبونه‌وه‌یه‌کی به‌ینی ئێمه‌و برایانی حیزب‌دا باسی ناوچه‌که‌و مانه‌وه‌ی هه‌ر دوو لامان تاوتوی کرد. ئێمه که بڕیارمان بو بگه‌رینه‌وه بۆ ده‌فته‌ری سیاسی له باشوری کوردستان، ئه‌وانمان له مه‌به‌ستی خۆمان ئاگادار کرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئێمه له ناوچه‌که‌دا نامینین. دوایه بؤ ئه‌وه‌ی رێگایه‌کی نزیکتر بؤ گه‌یشتنمان بؤ قه‌ندیل له به‌ر ئه‌وه‌ی برینداره‌کانی پیدا ده‌رباز که‌ین. داوای هاوکاریمان له‌برایانی حیزبی دیموکرات کرد.به‌حوکمی ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌و ناوچه‌یه‌دا زۆر شاره‌زا بون. به راستی ئه‌وانیش زۆر به دلێکی برایانه‌و شۆرشگیرانه‌وه به ده‌م داواکه‌مانه‌وه هاتن که یه‌ک له‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌و کاتی هێزی زمزیران، به‌رێز کاک که‌مالی که‌ریمی بو ، که زۆر موحیبه‌تی له گه‌ڵ کردین .من به‌ش به حاڵی خۆم زۆر سپاسی ئه‌و هه‌سته پاکه‌و شۆرشگێرانه‌یه‌ی ده‌که‌م. دوایه که‌سێکی خۆیانیان وه‌ک ڕی نیشانده‌ر له گه‌ڵ ناردین تاوه‌کو له چۆمی که‌ڵوێ په‌رینه‌وه و چوینه به‌نده‌نه‌کانی پشتی واوانلێره دا کۆتایی به‌م به‌شه‌ی باسه‌که‌مان ده‌هێنم،تا به‌شێکی تر که ئه‌بێته به‌شی کۆتایی ئه‌م باس و به‌سه‌رهاتانه، هه‌مو لایه‌ک به خودای گه‌وره ده‌سپێرم ، هه‌ر شاد بن.