جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

به‌رێوه‌چوونى کونفرانسی به‌رایی کنگره‌ى چواره‌مى سازمان له‌سلێمانى

به‌رێوه‌چوونى کونفرانسی به‌رایی کنگره‌ى چواره‌مى سازمان له‌سلێمانى

دوانیوه‌رۆى هه‌ێنى رێکه‌وتى ٢٩ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ساڵى ١٣٨٨ى کۆچى خۆرى له‌بنکه‌ى نوێنه‌رایه‌تى سازمان له‌شارى سلێمانى کونفرانسی به‌رایی بۆ ئه‌ندامانى سازمان

دانیشتووى شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى بۆ کونگره‌ى چواره‌م به‌رێوه‌چوو.
سه‌ره‌تاى کونفراس به‌ فاتیحایێک و ده‌قیقه‌یێک وێستان بۆ روحى پاکى شه‌هیدان ده‌ستى پێکرد. پاشان سرودێک پێش که‌ش کراو و دواى ئه‌وه‌ به‌رێز سه‌یید کامیلى نورانى فه‌رد ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى سازمان به‌ گه‌رمى به‌خێرهاتنى ئه‌ندامانى سازمانى له‌ پارێزگاى سلێمانى کرد. کونفرانسه‌که‌ به‌ باس و شرۆڤه‌یێکى تێر و ته‌سه‌لى به‌رێز کاک بیهروز ئه‌رده‌لان ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى سازمان له‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجى جیهانى و ناوچه‌یی و هه‌روه‌ها ئێران و کوردستان و سازمانى خه‌بات و کونگره‌کانى درێژه‌ى کێشا. له‌ژێر تیشکى ئه‌و باسه‌ دا مشتومر٠ و لێدوانى ئه‌ندامانى ئاماده‌بووى کونفرانس ده‌ستى پێکرد. بۆچوون و ووته‌کانى ئاماده‌بووانى کونفرانس به‌رده‌وام بوو، پاش نان خواردن کونفرانس به‌ نه‌زه‌رات و بیروبۆچوونى ئاماده‌بووان ده‌ستى به‌کاره‌کانى کرده‌وه‌. له‌دواى کۆتایی هاتن به‌ سه‌ره‌نج و تێبینیه‌کان و کۆکردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م پێشنیار و روانگه‌ى ئه‌ندامان بر٠گه‌ى کۆتایی کارى کونفرانس که‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامى کونگره‌ى چواره‌م بوو ده‌ستى پێکرد و ژماره‌یێک له‌ ئه‌ندامان خۆیان پالاوت. ده‌نگدان به‌ شێوه‌ى نهێنى ده‌ستى پێکرد و ٥ که‌س له‌ئه‌ندامان له‌سه‌رجه‌م شاره‌کانى پارێزگاى سلێمانى کوردستانى عێراق بۆ کونگره‌ى چواره‌مى سازمان هه‌ڵبژاردران. کونفرانس ساعه‌ت ٣٠ /٨ ده‌قیقه‌ى شه‌و کۆتایی به‌کاره‌کانى هێنا.

14 سال و 11 ماه و 28 روز و 5 ساعت و 43 دقیقه پیش از این

به‌رێوه‌چوونى کونفرانسی به‌رایی کنگره‌ى چواره‌مى سازمان له‌سلێمانى

به‌رێوه‌چوونى کونفرانسی به‌رایی کنگره‌ى چواره‌مى سازمان له‌سلێمانى


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن