جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بیره‌وه‌رى چه‌ند شه‌هیدى سه‌ربه‌رزى سازمانى خه‌بات له‌ مانگى خه‌زه‌ڵوه‌ردا

بیره‌وه‌رى چه‌ند شه‌هیدى سه‌ربه‌رزى سازمانى خه‌بات له‌ مانگى خه‌زه‌ڵوه‌ردا

له‌ خه‌زه‌ڵوه‌ردا به‌رگى هه‌ژاران ده‌در٠ێ و چۆله‌که‌ پاسارى و کۆتر و بولبول بۆ دواى مه‌نزڵگه‌ى وه‌رزى سه‌رمادا وێڵ ده‌بن. هه‌رکام به‌رنوایێک په‌یدا ده‌که‌ن و خۆیانى تێدا کر٠ ده‌که‌ن چاوه‌ر٠ێ ده‌بن تا ئه‌و وه‌رزه‌ى سه‌رما که‌ وه‌رزى نه‌هاتى ئه‌وانه‌ کۆتایی بێ.

له‌ خه‌زه‌ڵوه‌ردا که‌ژ و کێو، دار و پێ ده‌شتى نیشتمانم خه‌زه‌ڵ هه‌ڵده‌گه‌ر٠ێ. به‌رگى داره‌کان به‌ ئاهه‌نگى پاییزانه‌ داده‌وه‌رن و ده‌که‌ونه‌ سه‌ر زه‌وى و له‌گه‌ڵ خاکى نیشتمان، ره‌نگێکى جوان ده‌نوێنن که‌ هیچ شاره‌زایێک و هیچ وێنه‌کێشێک ناتوانێ وێنه‌ى بکێشن. له‌ خه‌زه‌ڵوه‌ردا تنوک تنوک باران به‌ سه‌ر پێ ده‌شت و به‌رگى خه‌زاڵ و زه‌رد و ئه‌رخه‌وانیکاندا ده‌بارێ. بارینى تنوک تنوکى باران و وه‌رینى گه‌لاى دار برو و دار مازو و، داره‌ به‌نه‌کان.... ئاهه‌نگێکى حه‌زین تۆمار ده‌که‌ن که‌ دڵى هه‌ر ئه‌ویندارێکى به‌ سۆز وه‌ئاگا دێنێ.
من ئه‌و ئاهه‌نگه‌م زۆر بیستووه‌، ئه‌و وه‌رزه‌م زۆر دیوه‌، دیومه‌ له‌گه‌ڵ تنوک تنوکى باران و له‌گه‌ڵ وه‌رینى به‌رگى داره‌کان، قریشکه‌ى چه‌کى پێشمه‌رگه‌ى نه‌به‌ز و دڵخۆش و عاشق به‌ ئازادى، پارێزه‌رى که‌رامه‌تى نه‌ته‌وه‌یی و په‌رچه‌مدارى ئازادى، به‌ سه‌ر دژمندا باریوه‌و هه‌ناوى دژمنى خستووه‌ و دڵى تاک تاکى میلله‌تى شاد کردوه‌. ئه‌و رۆژانى خه‌زانه‌م زۆر دیوه‌ که‌ له‌گه‌ڵ بارینى باران و زێر٠ین بوونى لێره‌وار و پێ ده‌شتى نیشتمانم به‌ هه‌ڵمه‌تى پێشمه‌رگه‌ لاشه‌ى بۆگه‌نى دوژمن له‌ سه‌ر خاکى پاکى نیشتمان ده‌که‌وت و بارانى ره‌حمه‌ت خوێنى پسیانى ده‌شته‌وه‌ و به‌رووباردا له‌ کوردستانى ده‌رى ده‌کردن.
٣٠  ساڵ و ٣٠  مانگى خه‌زه‌ڵوه‌ره‌ قاره‌مانانى گه‌ل، رێبوارانى رێگه‌ى ئازادى کوردستان و سه‌روه‌رانى سازمانى خه‌بات، خوێنیان فیداى ئاواته‌کانى گه‌ل ده‌که‌ن و به‌ خوێنى ئاڵ و سووریان رێبازى کوردایه‌تى و ئازادیخوازى ره‌نگین ده‌که‌ن. ٣٠  مانگى خه‌زه‌ڵوه‌ر و هه‌ر ١٢ مانگى سێ ساڵه‌ رۆڵه‌کانى گه‌ل که‌ له‌ پێناو ئازادیدا، خه‌بات ده‌که‌ن به‌ ده‌ست دڵ ره‌شان و مرۆڤ کوژه‌کان خوێنیان ده‌ر٠ژێ و رۆحى پاکیان بۆ به‌هه‌شتى به‌رین به‌ر٠ێ ده‌بێ.
به‌ڵێ، ئه‌و رۆژانه‌ى دایکه‌ دڵ گه‌وره‌ و به‌هه‌سته‌کان له‌ سه‌ر به‌رماڵ نزا و پار٠انه‌وه‌یان له‌ خوداى گه‌وره‌ ده‌که‌ن، رۆڵه‌کانیان بپارێزێ و دژمنیان کوێر بکا. پێشمه‌رگه‌کانى سازمانى خه‌بات به‌ پشت به‌ستن به‌ خوداى گه‌وره‌ و به‌ دۆعا و نزاى دایکان و پشتیوانى هاونیشتمانان له‌ سه‌ر رێبازى پیرۆز حه‌ماسه‌ى وه‌ک ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ره‌کان که‌ دژمنى تێدا تار و مار کرا و لوتى ئاخوندانى تێدا له‌ خاک درا ده‌خولقێنن. تێکۆشه‌ران و پێشمه‌رگه‌کان به‌ مقاومه‌ت و خۆراگریان له‌ به‌رانبه‌ر برسیه‌تى و سه‌رما و گه‌رما، دوورى ئازیزان و خۆشه‌ویستان و دوورى نیشتمانى ره‌نگین، خۆراگرى ده‌که‌ن و به‌ دژمنانى کورد و به‌ چڵکاوخۆران و به‌کرێگیراوان و ده‌سه‌لاتى رووره‌شى ئاخوندى ده‌ڵێنه‌وه‌ که‌ ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ سه‌ر رێبازى شۆرش، به‌رده‌وامین له‌ سه‌ر فیداکارى و تێکۆشان، به‌رده‌وامین له‌ پارێزگارى رێبازى شه‌هیدانى مانگى خه‌زه‌ڵوه‌ر و هه‌موو شه‌هیدانى دیکه‌ى سازمان. شه‌هیدانى مانگى خه‌زه‌ڵوه‌ر که‌ به‌ فیداکارى و خوێنى پیرۆزیان حه‌ماسه‌ى که‌م وێنه‌ و مێژوویی ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ریان مۆر کرد. شه‌هیدانى قاره‌مانى مانگى خه‌زه‌ڵوه‌ر: مامۆستا سه‌ید خه‌لیل شه‌ریفیان ئه‌ندامى ده‌فته‌رى سیاسى و یه‌کێک له‌ دامه‌زرێنه‌رانى سازمان، شه‌هید جه‌لال ره‌سووڵى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان و تێکۆشه‌ر، شه‌هید کاک سه‌ید حسین حسینى کادر و پێشمه‌رگه‌ و لاوى دڵسۆزى سازمان، شه‌هید کاک جه‌لال ره‌سووڵى، شه‌هید کاک جه‌هانگیر مه‌ولانى، شه‌هید کاک حه‌سه‌ن مه‌ولانى، شه‌هید کاک ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دى، شه‌هید کاک جه‌لال محه‌ممه‌دپوور، شه‌هید کاک ره‌سووڵ ساڵحزاده‌، شه‌هید مام ده‌روێش ئه‌حمه‌دى، شه‌هید کاک که‌ریم که‌ریمى، شه‌هید کاک غه‌ریب عه‌بداله‌زاده‌، شه‌هید کاک سه‌ید که‌ریمى مه‌جیدى، شه‌هید کاک که‌ریم کانى به‌ردى و ده‌یان شه‌هیدى دڵسۆزى سه‌ربه‌رزى دیکه‌ى مانگى خه‌زه‌ڵوه‌ر.
هه‌زاران سلاو له‌ شه‌هیدانى سه‌ربه‌رزى مانگى خه‌زه‌ڵوه‌ر و تێکر٠اى شه‌هیدانى دیکه‌ى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران.


14 سال و 11 ماه و 24 روز و 23 ساعت و 8 دقیقه پیش از این

بیره‌وه‌رى چه‌ند شه‌هیدى سه‌ربه‌رزى سازمانى خه‌بات له‌ مانگى خه‌زه‌ڵوه‌ردا

بیره‌وه‌رى چه‌ند شه‌هیدى سه‌ربه‌رزى سازمانى خه‌بات له‌ مانگى خه‌زه‌ڵوه‌ردا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن