٢٥ى نوامبر رۆژى جیهانى نه‌هێشتنى توندوتیژى دژى ژنان
دیاریکردنى ٢٥ى نوامبر وه‌کوو رۆژێکى جیهانى بۆ نه‌هێشتنى توندوتیژى له‌راست ژنان له‌لایه‌ن رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵى ١٩٦٠ کاتێک ٣ خوشک به ناوه‌کانى منیروا،ماریت ترزا وبتریه میرابل له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتى ئه‌و کاتى دومینیکه‌ن
به تاوانى هه‌ڵسوورانى سیاسی و خه‌بات بۆ یه‌کسانى ده‌گیرێن و له‌دواى شکه‌نجه و ئازارێکى زۆرى روحى و جه‌سته‌یی حوکمى له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێ و گیانیان پێش که‌ش به ئامانجه‌کانى خۆیان و داهاتووه‌کانیان ده‌که‌ن. له‌دواى هه‌وڵێک که له‌لایه‌ن رێکخراوه‌کانى خه‌بات بۆ مافه‌کانى ژنان درا، له کونفرانسێک دا له مه‌کزیک پێشنیارى ئه‌وه کرا که رۆژى ئیعدامى خوشکانى میرابل به رۆژى به‌ربه‌ره‌کانى له‌گه‌ڵ توندتیژى دژى ژنان دیارى بکرێت. له‌ساڵى ١٩٩٨ رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان ئه‌و رۆژه‌ى وه‌کوو رۆژى نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌بات بۆ نه‌هێشتنى توندوتیژى ژنان دیاریکرد و لهبر٠یارنامهیێک دا له‌ژێر ناوى ژنان، ئاشتى و هێمنى ئه‌و یاسایه‌ى په‌سه‌ند کرد. جگه له‌وه‌ش ژنانى چالاک بۆ رێگه‌گرتن له‌هه‌ر نه‌وعه چه‌وساندنه‌وه‌ێک و پێشیل کردنى مافه‌کانى ژنان بوونه هۆى دانانى کومیسیونێک له‌رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که به روونى مافه‌کانى ژنانى تێدا په‌سه‌ند کراوه و خراوه‌ته به‌رده‌ست وه‌لاتانى جیهان تا پێبه‌ندى ئه‌و جارنامه‌یه بن. کاتێک که باسی یاسا ده‌که‌ین، ماناى ئه‌وه‌یه که پێبه‌ندبوونێک به‌و یاسایه ده‌بێ هه‌بێ و ئه‌گه‌ر لادانێک بکرێ سزاى جۆراوجۆر له‌به‌رانبه‌رى دابه کار دێ و که‌سی لاده‌ر به تاوانبار ده‌ناسرێ. به‌لام به‌داخه‌وه هه‌نووکه‌ش له‌زۆرێک له‌وه‌لاتانى جیهان پێشێل کردنى مافى ژنان به زه‌قى ده‌که‌وێته به‌رچاو و ئه‌و قانون و رێسایانه‌ش به ته‌واوى نه‌یانتوانیوه رێگرێک له‌به‌رده‌م پێشێل بوونى مافى ژنان بن و ده‌بینین له‌هه‌موو جیهان که‌م و زۆر توندوتیژى له‌به‌رانبه‌ر ژنان به‌رێوه ده‌چێت. توندوتیژى به‌گه‌وره‌ترین مۆته‌که به‌رانبه‌ر هه‌ر پێش که‌وتنێک و ماف وێستنێک بۆ ژنان دێته ئه‌ژمار. ئێستاش له‌سه‌ده‌ى ٢١ دا نه‌هێشتنى توندوتیژى بۆسه‌ر ژنان گه‌وره‌ترین خه‌م و له‌سه‌رووى هه‌موو هه‌ولێکێ چالاکوانانى مافى ژنانه له‌به‌شێکى گه‌وره‌ى وه‌لاتانى جیهان. توندوتیژى له‌جورها شیوه وه‌کوو ئازارى جه‌سته‌یی، روحى، کۆمه‌لایه‌تى و ئابوورى و...هتد له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگاى پیاوسالاره‌وه به پشتیوانى داب و نه‌ریت و کلتورى دواکه‌وتووى کۆمه‌ڵگا له راست ژنان به‌رێوه ده‌چێ. جیاواز له‌وه‌ش له‌هێندێک وه‌لاتان وه‌کوو رژیمى ئێران توندوتیژى ده‌بێته قانون و پاڵ پشتى پیاوانى سیاسه‌تمه‌دار و حکوومه‌تیشى دێته پاڵ. جگه له‌وه‌ش ئافره‌تان له‌کوردستان سهرهر٠اى پێخۆست کردنى مافه‌کانیان له‌بوارى نه‌ته‌وه‌یش له مافى چاره‌نووس بێبه‌ش کراون.
سهرهر٠اى ته‌واوى ته‌گه‌ره و به‌ربه‌سته‌کانى به‌رده‌م ئافره‌تان، به‌لام به شێوه‌ى گشتى و به‌رفراوان، ده‌توانین رێژه‌ى که‌م و زۆرى توندوتیژى له وه‌لاتان بگه‌رێنینه‌وه بۆ نه‌خوێنده‌وارى و که‌مى ووشیارى ئافره‌تان. ده‌توانین به‌شێوه‌یێک بڵیێن بوونى هه‌ست و کرده‌وه‌ى توندوتیژانه له‌لایه‌ن پیاوان بۆ سه‌ر ئافره‌تان واقعیه‌تێکه، به‌لام قه‌بووڵکردن و باوه‌ر هێنان به ئاسایی بوونى ئه‌و ر٠هوته، ناسروشتى و کاره‌ساتباره. کاتێک داپڵۆسین و به که‌م زانینى ره‌گه‌زى مێ و ئازار و توندوتیژى ده‌چێته ناو ر٠هگ و ده‌مار و ده‌بێته داب و نه‌ریت و به‌شێک له‌که‌سایه‌تیه‌کانى تاک پێک دێنێ، چ ئاکارێک جگه له‌وه‌ى که به توندى به‌رپه‌رچى ئه‌و داب و نه‌ریت و هه‌ڵسووکه‌وته بدرێته‌وه له‌به‌رده‌م ئافره‌تان دا ده‌مێنێته‌وه. هه‌ر چه‌ند ره‌نگه ئه‌و بر٠یاره به هۆى که‌ند و کۆسپ و ته‌گه‌ره جیاوازه‌کان کارێکى سووک و ساکار نه‌بێ، به‌لام به‌دڵنیایه‌وه ده‌تواندرێ بۆ که‌مکردنه‌وه و ر٠اهێنانى به‌ره‌ى نوێ له‌سه‌ر کلتورێکى ئینسانى کاریگه‌ر بێ. ئافره‌تان به به‌رده‌وامى ده‌بێ له‌مشورى خۆ پێگه‌یاندن و ووشیارکردنه‌وه و ناسینى مافه‌کانیان بن و پاشانیش له‌به‌رانبه‌ر ناعه‌داڵه‌تیه‌کان و چه‌وساندنه‌وه‌ى ره‌گه‌زیى دا بوێستنه‌وه. پیاوانى روناکبیر و ئایینى و یه‌کسانیخوازیش نابێ بێ ر٠هوڵ بن بۆ نه‌هێشتنى هه‌ر جۆره توندوتیژیێک و ده‌بێ بۆ ئاگا هێنانه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگا، هاوکار و پاڵپشتێکى قایم بۆ ژنان بن.
کومیته‌ى ناوه‌ندى
سازمانى خه‌بات ى کوردستان ئێران
٢٥/١١/٢٠ ٠ ٩