جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راگه‌یاندنى سازمانى خه‌بات به‌بۆنه‌ى ١٦ى سه‌رماوه‌ز رۆژى دانشجۆ

راگه‌یاندنى سازمانى خه‌بات به‌بۆنه‌ى ١٦ى سه‌رماوه‌ز رۆژى دانشجۆ

به‌بۆنه‌ى ١٦ى سه‌رماوه‌ز رۆژى دانشجوو گه‌رمترین پیرۆزبایی به‌خوێندکاران و دانشجۆیانى تێکۆشه‌ر و شۆرشگێر٠ پێشکه‌ش ده‌که‌ین.
له‌ کاتێکدا که‌ له‌ یادى دانشجۆ نزیک ده‌بینه‌وه‌ له‌ ئێراندا، خوێندکاران و دانشجۆیانى تێکۆشه‌ر و شۆرشگێر، له‌ ژێر قورسترین ئازار و هه‌ر٠ه‌شه‌ و شکه‌نجه‌ى ناوه‌نده‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندیدان.

له‌ ماوه‌ى ٣٠  ساڵ ده‌سه‌لاتى رژیمى ئاخونده‌کان، سه‌دان دانشجۆى شۆرشگێر٠، گیراوون و که‌وتوونه‌ به‌ر در٠ندانه‌ترین شکه‌نجه‌ و ده‌یان دانشجۆ به‌ حوکمى نار٠ه‌وا ئێعدام کراوون. له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ بێ سنووره‌ى کاربه‌ده‌ستاندا، به‌خۆشیه‌وه‌، شاهیدى فیداکارى و تێکۆشانى به‌رده‌وامى دانشجۆکان و بزوتنه‌وه‌ى خوێندکارى له‌ سه‌رانسه‌رى ئێرانداین. ر٠اپه‌ر٠ین و نار٠ه‌زایه‌تیه‌ که‌م وێنه‌کانى دواى شانۆى هه‌ڵبژاردنى ده‌وره‌ى ده‌یه‌مى سه‌رۆک کۆمارى رژیم له‌ شاره‌ جیاجیاکانى ئێران، ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌ن که‌ خوێندکاران و بزوتنه‌وه‌ ره‌واکه‌یان، مل به‌ داواکانى رژیم ناده‌ن و قورسترین فشاره‌کان کار ناکاته‌ سه‌ر وره‌ى پۆلایینیان.
قاره‌مانى و چالاکى به‌رده‌وامى خوێندکاران و دانشجۆیانى به‌هه‌ستى ئێران له‌ به‌رانبه‌ر حاکمیه‌تى ره‌شى ئاخونده‌کان واى کردوه‌، ده‌سه‌لاتدارانى رژیم جیاواز له‌ سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه‌ په‌نا بۆ رێگه‌ى دیکه‌ به‌رن بۆ که‌م هێزکردنى بزوتنه‌وه‌ى خوێندکارى. ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌کان و هێزه‌کانى حه‌راسه‌تى زانستگاکان و ژماره‌یێک له‌ به‌ناو ئوستادانى زانستگا که‌ له‌ خزمه‌ت ده‌سه‌لاتداران و چاو له‌ جێگه‌ و شوێن و ئه‌رکى پیرۆزیان ناکه‌ن، له‌ هه‌وڵى به‌رده‌وامدان تا به‌ وه‌رێ خستنى کۆر٠ و کۆبوونه‌وه‌ى جیاجیا و وه‌رێ خستنى سه‌فه‌رى چه‌ند رۆژه‌ و هه‌روه‌ها به‌ڵێندان به‌ هاوکارى ماددى و چه‌ندین پیلانى قێزه‌ونانه‌، چۆک به‌ دانشجۆیانى تێکۆشه‌ر و بزوتنه‌وه‌ سیاسیه‌که‌یان دا بده‌ن، که‌ به‌ خۆشیه‌وه‌ هیچ کام له‌و فێڵ و پیلانانه‌ى رژیم و کار به‌ ده‌ستانى، ئاکامێکى نه‌بووه‌و، له‌ به‌رانبه‌ردا، هه‌ستى شۆرشگێر٠انه‌ى خوێندکارانى به‌ره‌و سه‌ر بردوه‌.
بێگوومان ده‌سه‌لاتدارانى رژیم له‌ هه‌وڵه‌کانیان بۆ کزکردنى چراى روناکبیرى و تێکۆشانى شۆرشگێر٠انه‌ى بزوتنه‌وه‌ى خوێندکارى به‌رده‌وام ده‌بن، به‌لام ئه‌وه‌ روونه‌ که‌ هیچ کات هه‌وڵه‌کانیان ناگاته‌ مه‌به‌ست و ئاخوندان سه‌رکه‌وتوو نابن.
جێگه‌ى خۆیه‌تى خوێندکارانى تێکۆشه‌رى کوردستان و ئێران، به‌ هه‌ست کردنى زیاتر و بر٠یارى لێبر٠اوانه‌تر له‌ به‌رانبه‌ر پیلانه‌کانى رژیمى مرۆڤ کوژ و دژ به‌ پێشکه‌وتن و دژ به‌ زانستخوازى، راوه‌ستن.
ئاشکرایه‌ ئاخونده‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگه‌ بگرن له‌ به‌رێوه‌چوونى رێ و ره‌سمى رۆژى خوێندکارى له‌ زانستگاکانى سه‌رانسه‌رى ئێراندا، هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش که‌وتوونه‌ته‌ خه‌ت و نیشان کێشان و هه‌ر٠ه‌شه‌کردن له‌ خوێندکاران. بێ گوومان خوێندکارانى نیشتمان په‌روه‌ر و دڵسۆز تێکر٠اى هه‌وڵه‌کانى رژیمى ئاخوندى و ناوه‌نده‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى پووچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه‌ و، له‌ ١٦ى ئازه‌رى ئه‌مساڵ به‌رچاوتر له‌ سالانى ر٠ابردوو کار و چالاکیه‌کانیان به‌رفراوان ده‌که‌ن.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌گه‌ڵ دووپات کردنه‌وه‌ى پشتیوانى به‌رینى خۆى بۆ بزوتنه‌وه‌ى خوێندکارى شۆرشگێر٠انه‌ داواکاره‌ خوێندکارانى ئازیز ژیرانه‌ و بوێرانه‌تر بێنه‌ مه‌یدان و هه‌وڵ بده‌ن یه‌کگرتووانه‌تر و به‌ یه‌کده‌نگى رۆژى خوێندکارى به‌رز و به‌رێز بگرن و له‌و رۆژه‌دا نار٠ه‌زایه‌تیه‌کانیان له‌ زانستگاکان بۆ شه‌قامه‌کانى شاره‌کان بگوازنه‌وه‌. پێویسته‌ خوێندکاران تێکر٠اى زانستگاکانى ئێران، پێوه‌ندیه‌کانیان تۆکمه‌ و توند و تۆڵ بکه‌ن و به‌رنامه‌ى نار٠ه‌زایه‌تیه‌کانیان له‌ به‌رانبه‌ر حاکمیه‌تى ره‌شى ویلایه‌تى فه‌قیه‌ به‌رێوه‌به‌رن.
به‌و هومێده‌ى سه‌رکه‌وتنى بزوتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى خه‌ڵکى ئێران و بزوتنه‌وه‌ى شۆرشگێر٠انه‌ى خوێندکارى به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتن به‌رچاوبچن.
پیرۆز بێ ١٦ى سه‌رماوه‌ز رۆژى دانشجوو
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کۆمیته‌ى ناوه‌ندى

14 سال و 11 ماه و 22 روز و 15 ساعت و 4 دقیقه پیش از این

راگه‌یاندنى سازمانى خه‌بات به‌بۆنه‌ى ١٦ى سه‌رماوه‌ز رۆژى دانشجۆ

راگه‌یاندنى سازمانى خه‌بات به‌بۆنه‌ى ١٦ى سه‌رماوه‌ز رۆژى دانشجۆ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن