ووریایی له باره‌ى بوونى هێزى نهێنى رژیمى ئێران له وه‌لاتانى عه‌ره‌بى
به‌رپرسێکى پله‌به‌رزى پۆلیسى ئهماراتى یه‌کگرتووى عه‌ره‌بی له باره‌ى بوونى هێزه نهێنیه‌کانى رژیمى ئێران له وه‌لاتانى عه‌ره‌بى ده‌ورووبه‌رى که‌نداوى فارس ووریایی دا.
ژنراڵ زاحى خلفان سه‌رۆکى پۆلیسى دوبه‌ى، له کاتێکدا ئه‌و ووریاییهى دا که نوێنه‌رانى مه‌جلیسى وه‌لاتانى به‌حره‌ین و کووه‌یت له‌و باره‌وه نیگه‌رانیان دهربر٠یبوو.
ژنراڵ خه‌لفان گووتى: رژیمى ئێران ده‌توانێ به ئاسانى بۆ ئه‌و هێزه نهێنیانه بنکه دامه‌زرێنێ له وه‌لاتانى ناوچه‌که، له هه‌مان کاتدا ووریایی دا که ئه‌و وهلاتانهش ده‌توانن هه‌نگاوى له‌و شێوه بهاوێژن.
پێشتر له زمان دوو نوێنه‌رى مه‌جلیسى کووه‌یت بلاو کرابۆوه که هێزى قودسى سوپاى پاسداران له‌و وه‌لاته ٢٥ هه‌زار ئه‌ندامى هه‌یه.
وه‌لاتانى ده‌وروو به‌رى که‌نداوى فارس پێوه‌ندیێکى پته‌ویان له‌گه‌ڵ رۆژئاوا هه‌یه و له روودانى شه‌ر٠ له نێوان رژیمى ئێران و ئه‌مریکا زۆر نیگه‌رانن.