نار٠هزایهتى به‌رینى خوێندکاران به‌بۆنه‌ى ١٦ى سه‌رماوه‌ز رۆژى خوێندکار له ئێران
هاوکات له‌گه‌ڵ هاتنى رۆژى خوێندکار، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ١٦ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٨ى کۆچى خۆرى، له زۆربه‌ى زانستگاکانى ئێران خوێندکارانى شۆرشگێر٠ هاتنه سه‌ر شه‌قام و رق و توور٠هیی
خۆیان له ده‌سه‌لاتى ئاخوندى دهربر٠ى. خوێندکاران به شیعارى "مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر و مه‌رگ بۆ خامنه‌یی" رۆژى ١٦ى سه‌رماوه‌زیان به‌رز راگرت.
له مه‌یدانى ئینقلاب و شه‌قامه‌کانى ده‌ورووبه‌رى زانستگاى تاران له نێوان خوێندکاران و لاوان و هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان شه‌ر٠ و پێکدادان رووى دا و هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان به شێوه‌یێکى در٠ندانه به گازى فرمێسک رێژ و ته‌قه‌ى هه‌وایی هێرشیان کرده سه‌ر خه‌ڵک.
هه‌روه‌ها هه‌زاران که‌س له خه‌ڵکى تاران له شه‌قامى فه‌خرى رازى بۆ جمهورى به شیعارى مه‌رگ بۆ خامنه‌یی ده‌ستیان به رێپێوان کرد و له چه‌ند جێگه‌یێک له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى رژیم تێکگیران. و له شه‌قامى وه‌لى عه‌سریش شه‌ر٠ و پێکدادانى توند له نێوان لاوانى خه‌باتکار و هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم رووى دا.
له زانستگاى شه‌ریف خوێندکاران یادى ١٦ى سه‌رماوه‌زیان به‌رز راگرت و له شه‌قامه‌کانى ده‌ورووبه‌رى ئه‌و زانستگایه هاوارى مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر ده‌گوترایه‌وه.
به پێى هه‌واڵه‌کان به‌شێکى به‌رچاو له دوکان و بازاره‌کانى شارى تاران ئه‌مرۆ داخرابوون.
له زانستگاى ئیسفه‌هان خوێندکاران له شه‌قامه‌کانى چواربا‌غ، شه‌قامى زانستگا و هه‌زار جریب و ناو زانستگا، له چه‌ند جێگه‌یێک شه‌ر٠ و پێکدادان له نێوان خوێندکاران و هێزه‌کانى رژیم رووى دا و به‌م هۆیه‌وه چه‌ند که‌سێک له خوێندکاران له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانه‌وه گیران.
له شارى ته‌ورێز هه‌ر له شه‌وى ر٠ابردووهوه به‌شێوه‌یێکى به‌رچاو بۆ یادکردنه‌وه‌ى رۆژى ١٦ى سه‌رماوه‌ز خه‌ڵک و خوێندکاران له پشتى بانه‌کانه‌وه شیعاره‌کانى مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر و مه‌رگ بۆ خامنه‌ییان ده‌گوت و به شێوه‌یێکى به‌رینتر له سالانى رابردوو ئه‌و رۆژه‌یان به‌رز ر٠اگرت.
هه‌روه‌ها خوێندکارانى خه‌باتکارى زانستگاى رازى کرماشان له ١٦ى سه‌رماوه‌زدا هاتنه شه‌قامه‌کانى ده‌ورووبه‌رى زانستگا و دژى سه‌رانى رژیم شیعاریان ده‌دا و له‌گه‌ڵ هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم تێکگیران. وابر٠یاره ئه‌م هه‌نگاوه‌ى خوێندکاران تا رۆژى چوار شه‌ممه ١٨ى سه‌رماوه‌ز به‌رده‌وام بێ.
به پێى هه‌واڵه‌کان ده‌یان که‌س له خوێندکاران و چالاکانى خوێندکارى له سه‌رانسه‌رى ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمى ئێرانه‌وه گیراون ره‌وانه‌ى گرتووخانه‌کان کراون.