دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کاردانه‌وه‌ى وه‌لاتان سه‌باره‌ت به‌ رۆژى خوێندکار له‌ ئێران

کاردانه‌وه‌ى وه‌لاتان سه‌باره‌ت به‌ رۆژى خوێندکار له‌ ئێران

له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌چوونى رێپێوان و نار٠ه‌زایه‌تى خوێندکاران و خه‌ڵک له‌ ١٦ى سه‌رماوه‌ز و هێرشى بێ به‌زه‌ییانه‌ى هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم و گیرانى زۆرێک له‌ نار٠ازیان، ئه‌یان کلى ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، گووتى:

ئه‌مریکا نیگه‌رانى سه‌رکوتى خه‌ڵکى ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه‌یه‌.
ناوبراو ووتى نار٠ازیان ده‌بێ بزانن که‌ ده‌نگیان بیستراوه‌.
دیوید میلیبه‌ند وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا به‌ ده‌رکردنى راگه‌یێندراوێک سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵسووکه‌وتى سه‌رکوتگه‌رانه‌ى هێزه‌کانى رژیم نیگه‌رانى ده‌ربر٠ى.
ناوبراو گووتى: ئازادى ر٠اده‌ربر٠ین و ئازادى بیروبۆچوون له‌ به‌ها بنه‌ر٠ه‌تیه‌کانن که‌ هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کان رێزى لێ بگرن. ئێمه‌ چاوه‌رێى ئه‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ به‌رپرسانى ئێران ئازادى هاووه‌لاتیان بپارێزێ نه‌ک سه‌رکوت بکا.
هه‌روه‌ها رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی به‌کار هێنانى هێزى سه‌رکوت دژ به‌ خه‌ڵکى مه‌حکوم کردوه‌.
له‌لایێکى دیکه‌وه‌ ده‌وڵه‌تى فه‌رانسه‌ سه‌رکوتى خه‌ڵکى ئێرانى به‌ توندى مه‌حکوم کرد. ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه‌ رایگه‌یاند ئه‌و توندوتیژیه‌ى به‌ سه‌ر نار٠ازیان و خه‌ڵکى ئێران دا سه‌پاوه‌ بۆ پاریس قه‌بووڵ نه‌کراوه‌ و به‌ توندى مه‌حکومى ده‌کا. ئه‌و ووته‌بێژه‌ گووتى فه‌رانسه‌ داوا له‌ ده‌وڵه‌تى ئێران ده‌کا ده‌ست له‌ سه‌رکوتى نار٠ازیان هه‌ڵگرێ.
له‌ ١٦ى سه‌رماوه‌ز رۆژى خوێندکار له‌ ئێران له‌ زۆربه‌ى زانستگاکان یاد و بیره‌وه‌رى ١٦ى سه‌رماوه‌زى ١٣٣٢ کرایه‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ژماره‌یێکى زۆر له‌ خوێندکاران له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمه‌وه‌ گیران.
شایانى باسه‌ رۆژى ١٧ى سه‌رماوه‌ز له‌ تۆڵه‌ى نار٠ه‌زایه‌تی خوێندکاران له‌ رۆژى خوێندکار، هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمى ئێران هه‌ڵیان کوتایه‌ سه‌ر زانستگاى تاران و چه‌ند شارى دیکه‌ و ده‌ستیان داوه‌ته‌ ئازار و شکه‌نجه‌ى خوێندکاران.

14 سال و 11 ماه و 16 روز و 8 ساعت و 16 دقیقه پیش از این

کاردانه‌وه‌ى وه‌لاتان سه‌باره‌ت به‌ رۆژى خوێندکار له‌ ئێران

کاردانه‌وه‌ى وه‌لاتان سه‌باره‌ت به‌ رۆژى خوێندکار له‌ ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن