هێرشى هێزه سه‌رکوتگه‌ران بۆ سه‌ر زانستگاى تاران و گیرانى ٢٠ ٤ که‌س له خوێندکاران
نار٠هزایهتى خوێندکاران له ئێران به‌بۆنه‌ى رۆژى خوێندکار ١٧ى سه‌رماوه‌زیش به‌رده‌وام بوو و له زانستگاى تاران خوێندکاران کلاسه‌کانى خوێندنیان داخست و نه‌چوونه سه‌ر کلاسه‌کانیان و به‌رده‌وام بوون له نار٠هزایهتی.
هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمى ئاخوندى بۆ ههر٠هشه و ئازاردانى خوێندکاران رژانه زانکۆى تاران به‌تایبه‌ت کۆلیژى فه‌ننى و به باتۆم و گازى بیبار و فرمێسک رێژیان به کار هێناوه و به‌شێوه‌یێکى گشتى خوێندکاران و به‌تایبه‌ت خوێندکاره کچه‌کانیان خه‌ڵتانى خوێن کردوه.
هه‌روه‌ها له رۆژى ١٦ى سه‌رماوه‌زدا زانستگاى شاره‌کانى کرماشان، ئیسلام ئابادى غه‌رب، سنه، ئیلام، سه‌قز، بۆکان، ورمێ... خوێندکارانى کورد به‌شێوه‌یێکى به‌رین رۆژى خوێندکاریان کرده هۆیێک بۆ دربر٠ینى نار٠هزایهتى و بێزارى له ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى.
خوێندکارانى کورد به گووتنه‌وه‌ى مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر، مه‌رگ بۆ خامنه‌یی، یاد و بیره‌وه‌رى ئه‌و رۆژه‌یان به‌رز ر٠اگرت. له به‌رانبه‌رشدا هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر خوێندکاران و ده‌ستیان کرد به ئازاردان و شکه‌نجه‌ى به‌شداربوان، هه‌روه‌ها چه‌ندین خوێندکار و چالاکى خوێندکاریان ده‌ست به سه‌ر و ر٠هوانهى مۆڵگه‌کانیان کرد.
فه‌رمانده‌یی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم له ر٠اگهیێندراوێکدا، ئاماژه‌ى به‌وه کردوه که له راپه‌رینه‌کانى رۆژى خوێندکاردا توانیویانه ٢٠ ٤ که‌س بگرن که له‌و ژماره ١٦٥ که‌سیان پیاو و ٣٩ که‌سى دیکه ژنن.
شایانى باسه کۆمیسێرى به‌رزى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌رکوتى ر٠اپهر٠ینهکانى ١٦ى سه‌رماوه‌زى له‌لایه‌ن هێزه به‌کرێگیراوه‌کانى رژیمى به توندى مه‌حکوم کرد و چاوپێکه‌وتنێکى له پێش دیارى کراوى خۆى له‌گه‌ڵ یه‌کێک له به‌رپرسانى رژیم هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
\"ناوى پیلاى\" گووتى: کاتێ وه‌لاتێک به به‌شێوه‌یێکى داخراو کار ده‌کا پێمان ناخۆش ده‌بێ. رژیمى ئێران یه‌ک له‌وانه. هه‌ر کات مه‌سه‌له‌یێکیان له‌گه‌ڵ باس ده‌که‌ین حاڵه‌تى دیفاع به خۆوه ده‌گرن، به‌لام ئێمه هه‌روا مه‌سه‌له‌کان باس ده‌که‌ین.