جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

به‌یاننامه‌ى هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌ بر٠یارى داخستنى D.T.P

به‌یاننامه‌ى هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌ بر٠یارى داخستنى D.T.P

رۆژى هه‌ینى رێکه‌وتى ١١-١٢-٢٠ ٠ ٩ دادگاى یاساى بنه‌ر٠ه‌تى تورکیه‌ بر٠یارى داخستنى پارتى کۆمه‌ڵگاى دێموکراتى تورکیه‌ (D.T.P) ى به‌ تومه‌تى هاوکارى له‌گه‌ڵ ترۆریزم ده‌رکردئ هاوکات ئه‌حمه‌د تورک سه‌رۆکى ئه‌و حیزبه‌ئ ایسل توغلوئ

٣٧ که‌س له‌ که‌سایه‌تىیه‌کانى D.T.Pى بۆ ماوه‌ى ٥ ساڵ کارى سیاسىئ ئه‌ندامه‌تى له‌ هه‌ر حیزبێکى سیاسى تورکیه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ کرا.
بر٠یارى ئه‌و دادگایه‌ى تورکیه‌ له‌ کاتێکدا ده‌رده‌چێ که‌ له‌ ماوه‌یه‌ک له‌وه‌ پێشه‌وه‌ له‌ لایه‌ن حکوومه‌تى تورکیه‌وه‌ ره‌وتێک بۆ دابین کردنى هێندێک له‌ مافه‌ سه‌ره‌تایىیه‌کانى گه‌لى کورد ده‌ستى پێى کردبووئ چاوه‌ر٠وان ده‌کرا درێژه‌ى ئه‌و ره‌وته‌ به‌ سه‌رئه‌نجامێکى باش به‌ قازانجى کورده‌کانى کوردستانى تورکیه‌ئ ولاتى تورکیه‌ به‌ گشتى ته‌واو بێ، به‌لام بێگومان ئه‌م بر٠یاره‌ ده‌توانێ کوسپێک له‌ سه‌ر رێگاى به‌ره‌وپێش چوونى ره‌وته‌که‌ دابنێ به‌ چه‌شنێک که‌ هه‌ر ئێستا بۆه‌ته‌ هۆى ئاڵوزىئئ بشێوى زیاتر له‌م ولاته‌دا.
ئێمه‌ وێر٠اى مه‌حکووم کردنى حوکمى داسه‌پاوى دادگاى یاساى بنه‌ر٠ه‌تى تورکیه‌ به‌ سه‌ر D.T.Pدا هیوادارى ده‌رده‌بر٠ین سه‌ره‌ر٠اى ئه‌مه‌ش ره‌وتى کرانه‌وه‌ى دێموکراسى به‌ رووى کورده‌وه‌ به‌رده‌وامئ به‌ئاکام بێ. هه‌روه‌ها هیوادارین که‌ خوشکئ برا کورده‌کانئ ده‌وڵه‌تى تورکیه‌ بتوانن به‌ هاوکارى زیاتر له‌ رێگاى تێپه‌ر٠بون به‌ سه‌ر ئه‌م ئاسته‌نگه‌دا، یارمه‌تیده‌رى به‌ره‌وپێش چوونى هه‌نگاوه‌کانى پرۆسه‌ى سیاسىئ دێموکراتى له‌و ولاته‌دا بن.
حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران
کۆمه‌ڵه‌ى شۆرشگێرى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستانى ئێران
سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران
پارتى ئازادى کوردستان
١٤ – ١٢- ٢٠ ٠ ٩

14 سال و 11 ماه و 6 روز و 12 ساعت و 43 دقیقه پیش از این

به‌یاننامه‌ى هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌ بر٠یارى داخستنى D.T.P

به‌یاننامه‌ى هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌ بر٠یارى داخستنى D.T.P


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن