,هاووڵاتیانی,خۆشه‌ویست!
,گه‌لی,خه‌باتگێڕی,کوردستان!
لایه‌نه‌,سیاسی,و,خاوه‌ن,باوه‌‌ڕه‌کانی,کوردستان,و,ئێران!
بنه‌ماڵه‌ی,شه‌ربه‌ز,و,به‌رێزی,شه‌هیدان,!
,ئه‌ندام,و,لایه‌نگران,و,کادر,و,پێشمه‌رگه‌,به‌وه‌فاکانی,سازمانی,خه‌باتی,کوردستانی,ئێران!
به‌و,په‌‌ڕی,خۆشحاڵی,و,شانازیه‌وه‌,راده‌گه‌ێنین,که‌,کۆنگره‌ی,چواره‌می,سازمانی,خه‌بات,ی,کوردستانی,ئێران،(,کۆنگره‌ی,گه‌شه‌سه‌ندن),سه‌عات,٩,پێش,نیوه‌‌ڕۆی,رۆژی,پێنج,شه‌ممه‌,٢٦ی,سه‌رماوه‌زی,ساڵی,١٣٨٨ی,کۆچی,خۆری,به‌رانبه‌ر,به‌,١٧ی,دیسامبری,٢٠ ٠ ٩,ی,زایینی,،,"/>
جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆنگره‌ی چواره‌می سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران، به‌سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی پێهات

 کۆنگره‌ی چواره‌می سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران، به‌سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی پێهات


هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست!
گه‌لی خه‌باتگێڕی کوردستان!
لایه‌نه‌ سیاسی و خاوه‌ن باوه‌‌ڕه‌کانی کوردستان و ئێران!
بنه‌ماڵه‌ی شه‌ربه‌ز و به‌رێزی شه‌هیدان !
ئه‌ندام و لایه‌نگران و کادر و پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌فاکانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران!
به‌و په‌‌ڕی خۆشحاڵی و شانازیه‌وه‌ راده‌گه‌ێنین که‌ کۆنگره‌ی چواره‌می سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران،( کۆنگره‌ی گه‌شه‌سه‌ندن) سه‌عات ٩ پێش نیوه‌‌ڕۆی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٣٨٨ی کۆچی خۆری به‌رانبه‌ر به‌ ١٧ی دیسامبری ٢٠ ٠ ٩ ی زایینی ،

به‌ خوێندنی فاتیحا و ده‌قیقه‌ێک بێده‌نگی بۆ رۆحی پاکی شه‌هیدانی کورد و کورستان به‌ گشتی و شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی، ده‌ستی پێکرد و له‌ سه‌عات ١٢ی نیوه‌‌ڕۆی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ٢٠ ی دیسامبر به‌رانبه‌ر به‌ ٢٩ی سه‌رماوه‌ز ، کۆتایی به‌ کاره‌کانی خۆێ هێنا.
ده‌ستپێکی کاره‌کانی کۆنگره‌ به‌ وتارێکی پڕ نێوه‌رۆک له‌ لایه‌ن به‌رێز و تێکۆشه‌ر مامۆستا سه‌ید جه‌لاله‌دین حسینی ، دامه‌زرێنه‌ری یه‌که‌می سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد. پاشان راپۆرتی گشتی کومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی سێهه‌می سازمانی خه‌بات ی کوردستانی له‌ لایه‌ن به‌رێز کاک بابه‌شێخ حسینی سکرتێری گشتی یه‌وه‌ پیشکه‌ش کرا. له‌و راپۆرته‌دا زۆر به‌ وردی روودا و پێشهات و کێشه‌ سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاڵوگۆڕه‌ جوراو جۆره‌کانی جیهان و ئێران و کوردستان ئاماژه‌یان پێکرا بوو، که‌ دوای هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێ کردنی ، به‌ تێکڕای ده‌نگ له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆنگره‌وه‌ په‌سندکرا، که‌ له‌ داهاتوودا ده‌خریته‌ به‌ر چاوی ئیوه‌ی به‌رێز.
دوا به‌ دوای راپۆرتی گشتی، لێدوانێکی به‌رین له‌ سه‌ر کار و هه‌ڵسوڕانی سازمان له‌ نێوان کۆنگره‌ی سێهه‌م و چواره‌م دا کراو کۆنگره‌ به‌ تێکرای ده‌نگ له‌ سه‌ر دۆستایه‌تی و هاوکاری له‌ نێوان هێز و لایه‌نه‌ ره‌سه‌نه‌ کوردستانیه‌کان پێی داگرت و بڕیار درا که‌ بۆ پێک هێنانی پلادفۆڕمێکی هاوبه‌ش، هه‌موو تواناکان بخرێنه‌کار. پاشان په‌یامی هیز و لایه‌ن و که‌سایه‌تیه‌ ساسیه‌کان خوێندراونه‌وه‌ و له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆنگره‌وه‌ به‌ وه‌ردی سه‌رنج داران . به‌شێکی تری کاره‌کانی کۆنگره‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و چوار رۆژه‌دا بریتی بوو له‌ پێداچوونه‌وه‌ی ورد به‌ دانه‌دانه‌ی خاڵ و برگه‌کانی په‌یره‌و و پڕۆگرامی سازمان و دوای شیکردنه‌وه‌ و راوێژی ورد له‌سه‌ریان و پێک هێنانی ئاڵ و گۆڕی پێویست له‌ زۆر برگه‌ و بابه‌ت و خاڵ دا، په‌سند کرا. کۆنگره‌ی چواره‌می سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران، سه‌ره‌‌ڕای سوور بوون له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌خه‌بات و تێکۆشان له‌ پێناو روخانی رژیمی ویلایه‌تی فه‌قیه‌ بۆ رزگاری گه‌لانی ئێران به‌ گشتی و سه‌ر که‌وتنی خه‌باتی ره‌وای رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد بۆ وه‌دست هێنانی مافه‌‌ڕه‌واکانی له‌ کوردستانی ئێران دا ، له‌ سه‌ر دۆستایه‌تی و هاو په‌یمانی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران، له‌ گه‌ڵ سازمانی موجاهیدنی خه‌لقی ئێران، پێداگری کرده‌وه‌ . دواهه‌مین به‌شی کاره‌کانی کۆنگره‌ بریتی بوو له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌ر کردایه‌تی نوێی سازمان که‌ له‌ ئاکامی هه‌ڵبژادنێکی دیموکراسیانه‌ و به‌ شیوه‌ی ده‌نگ دانی نهێنی،له‌ نێوان پاڵێوراواندا ٩ که‌س بۆ سه‌ر کردایه‌تی نوێی سازمان هه‌ڵبژێردران که‌ به‌رێز کاک بابه‌شێخ حسینی به‌تێکرای ده‌نگ به‌ سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.
ناوی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵبژیردراوی کۆنگره‌ی چواره‌می سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران برێتین له‌ :١ــ بابه‌شێخ حسینی. ٢ــ جه‌لال خوشکه‌لام. ٣ــ بێهروز ئه‌رده‌ڵان. ٤ــ سه‌ید کامیل نورانی فه‌رد. ٥ــ عه‌بدوڵا قادری. ٦ـ عه‌لی به‌هرامی. ٧ـ شیلان موحه‌ممه‌دی.٨ـ رێبوارحسینی. ٩ـ سالارموحه‌ممه‌دی.
کۆنگره‌ی چواره‌می سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران به‌م بۆنه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆی پێشکه‌ش به‌ هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سازمان و تێکرای چین و توێژه‌کانی کۆمه‌لانی کورده‌واری ده‌کاو هیواداره‌ ئه‌م کۆنگره‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بێ. سه‌رکه‌وێ خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی کورد بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌ره‌واکانی. پته‌وتربی یه‌کیه‌تی و هاو ئاهه‌نگی خه‌باتگێڕانی رێگای رزگاری و به‌خته‌وه‌ری گه‌لی کورد له‌ کوردستان دا.
کۆنگره‌ی چواره‌می
سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران
٢٩ سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٣٨٨ کۆچی خۆری



14 سال و 11 ماه و 18 ساعت و 57 دقیقه پیش از این

کۆنگره‌ی چواره‌می سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران، به‌سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی پێهات

کۆنگره‌ی چواره‌می سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران، به‌سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی پێهات


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن