جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

په‌یامى کونگره‌ى چواره‌م بۆ زیندانیانى سیاسی و بنه‌ماڵه‌ى به‌رێزیان

په‌یامى کونگره‌ى چواره‌م بۆ زیندانیانى سیاسی و بنه‌ماڵه‌ى به‌رێزیان

زیندانیه‌ سیاسیه‌ خۆراگره‌کان!
پاش ٣٠  سال خه‌بات و نه‌به‌ردى و خۆراگریی سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌به‌رانبه‌ر دیکتاتۆرترین و دژى ئینسانى ترین رژیمى مێژووى به‌شه‌ریه‌ت، پێ ده‌نێته‌ قۆناغێکى تر له‌و خۆراگرییه‌ و پێتان راده‌گه‌ێنێ که‌ به‌ سه‌رکه‌وتوویی و سه‌ربه‌رزانه‌،

کونگره‌ى چواره‌مى خۆى به‌ناوى کونگره‌ى (گه‌شه‌سه‌ندن) سه‌ربه‌رزانه‌ کۆتایی پێ هێنا و مکۆرتر له‌جاران درێژه‌ به‌خه‌بات و تێکۆشانى خۆى بو ده‌ست خستنى مافه‌ر٠ه‌واکانى گه‌له‌که‌ى ده‌ده‌ا.
به‌ندییه‌ سیاسیه‌کان تێکۆشه‌ره‌کان، سازمانى خه‌بات له‌کاتێک دا، کونگره‌ى چواره‌مى خۆى به‌رێوه‌برد که‌ ده‌سه‌لاتى ئاخوندى له‌ئێران له‌چه‌ند لاوه‌ گه‌مارۆ دراوه‌ و ته‌ریک که‌وتۆته‌وه‌، کۆمه‌ڵگاى جیهانى له‌سه‌ر درێژه‌دانى هه‌وسارپچراوانه‌ى ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌ مه‌ترسیداره‌کانى که‌وتوونه‌ته‌ هه‌ولێکى هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ به‌ربه‌ست کردن و راگرتنى گه‌ڵاڵه‌ ناوکه‌ییه‌کانى ئێران و رۆژ نییه‌ ده‌سه‌لاتى ئاخوندى له‌و لایه‌نه‌وه‌ نه‌که‌وێته‌ ژێر گازه‌نده‌ و بایکۆتى زیاترى وه‌لاتانى جیهان. سه‌ره‌ر٠اى ئه‌وانه‌ له‌نێوخۆی ئێرانیش شاهیدى ته‌وژمێکى خرۆشاوى جه‌ماوه‌ریی له‌دژى سیاسه‌ته‌ فریوکاریی و ئیستبدادیه‌کانى ئاخونده‌کان بووینه‌ و جه‌ماوه‌رى وه‌زاڵه‌هاتووى ئێران لێبر٠اوانه‌ و بوێرانه‌ هاتوونه‌ سه‌رشه‌قامه‌کان و مه‌رگ و نه‌مان بۆ ده‌سه‌لاتداران ده‌نێرن و داواى له‌سه‌رکار لاچوونى ئه‌و نیزامه‌ دواکه‌وتووانه‌ ده‌که‌ن. له‌هه‌مانکاتدا له‌نێو سیسته‌مى ده‌سه‌لاتداریه‌تى ئاخوندیش شاهیدى ناکۆکى و دژبه‌ریێکى قووڵ و دژمنانه‌ین له‌نێوان مۆره‌کانى ده‌سه‌لات. وه‌ک دیاره‌ به‌کرده‌وه‌ پایه‌کانى رژیم لێکترازاوه‌ و درزى تێکه‌وتووه‌. سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ که‌ له‌قازانجى جه‌ماوه‌رى کوردستان دایه‌، جارێکى تر له‌سه‌ر دروشمى رووخانى ئه‌و رژیمه‌ پێداده‌گرێته‌وه‌ و له‌وچوارچێوه‌یه‌ش دا خه‌باتى هه‌مه‌لایه‌نه‌ و هاوکارى و لێک نزیکى خه‌باتکارانى کوردستانى و ئێرانى به‌ زه‌روره‌تێکى ئه‌مرۆى شۆرشى ئازادیخوازانه‌ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ات و له‌وپێناوه‌ش دا چالاکى و هه‌وڵه‌کانى زیاتر وه‌گه‌ر٠ ده‌خات.
کونگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران وێراى پیرۆزبایی به‌و بۆنه‌وه‌ دڵنیاتان ده‌کاته‌وه‌، که‌ ته‌مه‌نى رژیمى نگریسى ئاخوندى روو به‌ کۆتاییه‌ و خۆرى ئازادى به‌ هه‌لاتنى خۆى شه‌وه‌ زه‌نگى زوڵم و ناعه‌داڵه‌تى ده‌تارێنێ و ئێوه‌ زیندانى و بنه‌ماڵه‌ى زیندانیه‌ سیاسیه‌کان به‌ یه‌کتر شاد ده‌کاته‌وه‌. هه‌روه‌ها نه‌به‌زی و قاره‌مانى که‌م وێنه‌تان له‌چاڵه‌ ر٠ه‌شه‌کانى ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندى به‌رز ده‌نرخێنێ و فیداکاریه‌کانتان به‌ هه‌وینى ئازادى و رووناک که‌ره‌وه‌ى رێگه‌ى شۆر٠ش ده‌زانێ.
له‌گه‌ڵ هومێد به‌سه‌رکه‌وتنتان له‌خزمه‌ت به‌ گه‌لى سته‌م لێکراوى کورد
کونگره‌ى چواره‌مى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
٢٩ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٨

14 سال و 10 ماه و 28 روز و 14 ساعت و 51 دقیقه پیش از این

په‌یامى کونگره‌ى چواره‌م بۆ زیندانیانى سیاسی و بنه‌ماڵه‌ى به‌رێزیان

په‌یامى کونگره‌ى چواره‌م بۆ زیندانیانى سیاسی و بنه‌ماڵه‌ى به‌رێزیان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن