په‌یامى کونگره‌ى چواره‌م بۆ بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان
که‌س و کارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى رێگه‌ى ئازادى!
کونگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات ى کوردستان سلاوى گه‌رم و به‌تین ده‌نێرێ بۆ که‌س و کارى شه‌هیدانى سه‌ربه‌رزى سازمانى خه‌بات و تێکراى شه‌هیدانى کوردستان و هه‌روه‌ها شه‌هیدانى جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى خه‌ڵکى ئێران.
که‌س و کاره سه‌ربه‌رزه‌کانى شه‌هیده سوورخهلاتهکان، هۆگرانى رێبازى پیرۆزى سازمانى خه‌بات، به خۆشیه‌وه کونگره‌ى چواره‌مى سازمان له‌دواى چوار شه‌و و رۆژ، کارى به‌رده‌وام، سه‌رکه‌وتووانه کۆتایی پێهات.
کونگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات کونگره‌ى (گه‌شه‌سه‌ندن) درود ده‌نێرێ بۆ رۆحى پاکى شه‌هیدانى کوردستان و شه‌هیدانى رێگه‌ى ئازادى. کونگره‌ى چواره‌مى سازمان که‌س و کارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى سازمان دڵنیا ده‌کاته‌وه که سازمانه تێکۆشه‌ره‌که‌یان تا سه‌رکه‌وتن و هاتنه دیی ئاواته‌کانى شه‌هیدان و جه‌ماوه‌رى کوردستان له‌تێکۆشان به‌رده‌وام ده‌بێ. به‌و بۆنه‌وه داوا له‌خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى سه‌ربه‌رزى سازمان ده‌که‌ین وه‌ک هه‌میشه پشت و په‌ناى کادر و پێشمه‌رگه و هه‌ڵسووراوانى دڵسۆز و چالاک له‌رێبازى پیرۆزى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران بن.
به‌و هومێده‌ى کاره‌کانى کونگره‌ى چواره‌م، خاڵه په‌سه‌ندکراو و بر٠یارهکانى هانده‌رى زیاتر بێ بۆ نه‌وه‌ى نوێ تا لهئورگانه جیاجیاکانى سازمان زیاتر له‌رابردوو له‌خزمه‌ت رێبازى شه‌هیدان و که‌س و کارى شه‌هیدان و جه‌ماوه‌رى کوردستان بن.
سه‌رکه‌وتوو بێ خه‌باتى ر٠هواى ئازادیخوازى گه‌لى کورد و گه‌لانى ئێران
شادبێ روحى هه‌میشه زیندووى شه‌هیدانى کوردستان و شه‌هیدانى سازمانى خه‌بات و شه‌هیدانى رێگه‌ى ئازادى
کونگره‌ى چواره‌مى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
٢٩ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٨ کۆچى خۆرى