په‌یامى کونگره‌ى چواره‌م بۆ ئه‌ندام و کادر و پێشمه‌رگه و لایه‌نگرانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
ئه‌ندامانى خاوه‌ن وره و باوه‌ر!
دۆستان و لایه‌نگرانى دڵسۆز و خاوه‌ن هه‌ڵوێست!
به‌و په‌رى خوشحاڵى و شانازییه‌وه هه‌واڵى به‌ستن و کۆتایی هاتنى کونگره‌ى چواره‌مى سازمانه تێکۆشه‌ره‌که‌تان، سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێرانتان پێ راده‌گه‌ێنین و به‌م بۆنه‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌که‌ین.
هاوباوهر٠انى خۆشه‌ویست!
بێ شک ئه‌وه‌ى که بۆ هه‌موو لایه‌کمان روون و ئاشکرایه و پێویست به دوودڵى و گومان نییه، وه‌فادارى و به‌ئه‌مه‌گى دانه‌دانه ئێوه‌ى به‌رێزه به رێبازى پر٠لهسهروهرى و فیداکارى شه‌هیده هه‌رگیز نه‌مره‌کانمان، ئه‌و شه‌هیدانه‌ى به فیداکردنى گیانى شیرین و خوێنى پاکیان ئه‌مانه‌تى درێژه‌دان به رێباز و بیروباوهر٠یان به ئێمه رێبوارانى رێگا پیرۆز و پر٠ له‌شانازیه‌که‌یان سپاردووه که رێبازى راست و خۆماڵیانه و کوردایه‌تى پاکى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێرانه. ئه‌و سازمانه‌ى که لهر٠هوتى به‌ره‌وپێش چوون و هه‌وڵدانى دا گه‌لێک کاره‌سات و رووداوى خۆش و ناخۆشی به‌خۆیه‌وه دیوه و به‌و پهر٠ى له‌خۆبوردوویی و لێزانیه‌وه به سه‌ر که‌ند و کۆسپه‌کاندا زاڵ بووه و زۆر ژیرانه و سیاسیانه له‌سه‌ر هه‌ر ئاڵ و گۆر٠ و رووداوێک هه‌ڵوێستى گرتووه و به‌رپرسانه بر٠یارى داوه و بۆ دۆست و دژمنى ده‌رخستووه که تا چه‌نده سه‌باره‌ت به کێشه و رووداوه‌کان ده‌ربه‌ست و خاوه‌ن ر٠ا و هه‌ڵوێست بووه، هه‌ر بۆیه سیاسه‌تى راست و شۆر٠شگێرانهى سازمانى خه‌بات جێگاى ر٠هزامهندى هه‌ر لایه‌ن و که‌سایه‌تێکى خاوه‌ن هه‌ڵوێستى به‌رزى مرۆڤایه‌تى و رزگارى و ئازادیخوازى بووه و له‌لایه‌ن دژمنانیه‌وه به یه‌کێک له‌سه‌رسه‌خترین نه‌یارانى دیتکتاتۆرى و پاوانخوازى و به‌رچاوته‌نگیه‌وه چاوى لێکراوه و له‌هه‌ر کات و شوێنێک دا پیلانیان له‌دژ گێر٠اوه و له‌دژایه‌تى کردنى به هه‌ر شێوه‌یێک بۆیان کرابێ کۆتای‌یان نه‌کردووه.
به‌سه‌رنجدان به‌و خالانه‌ى سه‌ره‌وه و کادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و لایه‌نگر و دۆستانى سازمانى خه‌بات په‌روانه‌ى شه‌یداى ده‌ورى شوڵه شه‌وقى شه‌مى خه‌ت و رێبازێکن که تادێ رووناکى زیاتر ده‌به‌خشێ و کۆر٠ى به‌زمى وه‌فا و سه‌فاى هاوکۆر٠انى رێبازى پیرۆزى به خۆین ر٠هنگاوى سه‌روه‌رانى رێگاى سه‌رفرازى گه‌ل و نیشتمانى پێ ده‌نه‌خشێ. ئه‌و سه‌روه‌رانه‌ى که له‌بێ به‌شترین و پاکترین رۆڵه‌کانى کورد بوون و به‌و پهر٠ى چاکى و پاکیه‌وه خه‌باتیان کرد و به سه‌خاوه‌ت و دلۆڤانیه‌وه خۆیان کرده قۆچى قوربانى ئازادى و ئاوه‌دانى کورد و کوردستان.
کونگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، وێر٠اى شانازى به‌دانه‌دانه‌ى ئه‌ندام و کادر و لایه‌نگر و دۆستانى سازمان، داوا له‌هه‌مووان ده‌کات بۆ هه‌رچى زیاتر گه‌شه و به‌ره‌وپێش چوونى سازمان هه‌وڵ بده‌ن. له‌کۆکردنه‌وه و به‌خشینى زانیارى بۆ خۆیان و دۆست و هاورێ و هاوباوهر٠انیان زیاتر تێ‌بکۆشن و خۆ له‌هه‌ر چه‌شنه کردارى ناشۆر٠شگێرانه و دوور له‌مه‌نتیق بپارێزن.
ئێوه ئاوێنه‌ى بالانوێنى سازمانه‌که‌تانن و هیوا و ئاواتى گه‌ل و که‌س و کارى شه‌هیدانن. گه‌لى کورد چاوى لێتانه و سازمانى خه‌بات هیواى پێتانه. جا که‌وابوو با هه‌موومان به پاکى و ماندووى نه‌ناسی درێژه به‌خه‌بات بده‌ین. له‌هیچ هه‌ل و مه‌رجێک دا خۆ له‌ئه‌رکه سازمانیه‌کانمان نه‌بوێرین، دڵنیاین به‌و کارانه‌مان روحى شه‌هیدان شاد ده‌که‌ین و ئارمان و ئامانجى سازمانه‌که‌مان به‌ره‌و لوتکه‌ى سه‌رفرازى و به‌ئاوات گه‌یشتن سه‌ر ده‌خه‌ین.
کونگره‌ى چواره‌مى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
٢٩ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٨