په‌یامى کونگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، بۆ حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کانى کوردستان و ئێران
هێز و لایه‌نه تێکۆشه‌ره کوردستانى و ئێرانیه‌کان!
به خۆشیه‌وه به ئاگاداریتان ده‌گه‌ێنین کونگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، کونگره‌ى (گه‌شه‌سه‌ندن) له‌ماوه‌ى چوار شه‌و و رۆژ کارى به‌رده‌وامدا، له‌ئێواره‌ى ٢٩ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٨ کۆچى خۆرى ـ ٢٠ ى سپتامبرى ٢٠ ٠ ٩ کۆتایی به‌کاره‌کانى هێنا.
کونگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران په‌یامێکى روون و ئاشکراى بۆ هێز و لایه‌نه سیاسیه شۆر٠شگێر و ر٠هسهنهکانى کوردستان و ئێران ئه‌وه بوو که هاوکارى و ته‌بایی و یه‌ک هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر مه‌سه‌له سیاسی چاره‌نووس سازه‌کان و هه‌روه‌ها هه‌وڵى زیاتر له‌رپێناو به‌ربه‌ره‌کانێ و رووخانى رژیمى ملهورى ویلایه‌تى فقیه دا یه‌کریزى و گه‌رم داهێنانى جه‌ماوه‌رى لێده‌که‌وێته‌وه.
به‌شێوه‌یێکى دیارتر، کونگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، پێی وایه هێزه ر٠هسهن و له‌مێژینه‌کانى کوردستان پێکه‌وه له‌پێناو پێک هێنانى به‌ره‌یێکى هاوبه‌ش و هاوکاریی هه‌مه‌لایه‌نه تێکۆشان و چالاکیه‌کانیان گه‌رم و گورتر بکه‌ن. دیاره سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران وه‌ک هێزێکى ر٠هسهن و نیشتمانپه‌روه‌ر که رێبه‌رایه‌تى به‌شێکى به‌رچاو له‌جه‌ماوه‌رى کوردستان ده‌کا، ئاماده‌یه له‌پێناو په‌ره‌پێدانى هاوکاریی و ته‌بایی له‌نێوان هێزه شۆر٠شگێر و نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان هه‌نگاوى جیددى هه‌ڵگرێ.
هه‌روه‌ها جێگه‌ى خۆیه‌تى ئه‌و په‌یامه‌ى کونگره‌ى چوار به هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانى پارچه‌کانى دیکه‌ى کوردستان بگه‌ێنین که هه‌وڵه‌کان بۆ یه‌کریزى و ته‌بایی په‌ره پێبده‌ن. چونکه تاکه رێگا بۆ گه‌یشتن به خواسته‌کانى گه‌له‌که‌مان یه‌کده‌نگى و هاوکارى و یه‌کخستنى ریزه‌کانى جه‌ماوه‌رى هه‌ر کام له‌پارچه‌کانى کوردستانه.
به‌و هومێده‌ى جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى و مافخوازى گه‌لى کورد و گه‌لانى ئێران به‌ره‌وپێش و به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن هه‌نگاو هه‌ڵگرى.
کونگره‌ى چواره‌مى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
٢٩ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٨ کۆچى خۆرى