په‌یامى کونگره‌ى چوار ى سازمانى خه‌بات بۆ راى گشتى جیهانى
رێکخراوه به‌شه‌ردۆسته جیهانیه‌کان!
ناوه‌نده‌کانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ!
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌ژێر دروشمى کونگره‌ى (گه‌شه‌سه‌ندن) له‌رێکه‌وتى ٢٦ى سه‌رماوه‌ز به‌رانبه‌ر به ١٧ى دیسامبرى ٢٠ ٠ ٩، بۆ ماوه‌ى چوار رۆژ به ئاماده‌بوونى گشت ئه‌ندامانى، ده‌ستى به‌کاره‌کانى کرد.
کونگره‌ى چوار له‌که‌ش و هه‌واێکى زۆرئارام و دیموکراتیانه‌دا توانى زۆر به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی به کاره‌کانى خۆى بێنێ. ئه‌ندامانى تێکۆشه‌رى کونگره‌ى چواره‌مى سازمان، زۆر به وردى و دڵسۆزى گه‌لێک باس و خاڵى به‌رچاویان خسته به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه که پێوه‌ندییان به‌سیاسه‌ت و بارى کۆمه‌لایه‌تى کۆمه‌ڵگاى سه‌رده‌م و ناوچه‌که‌وه هه‌بوو. پاشان په‌یره‌وى ناوخۆى سازمان و پێوه‌ندییه ناوخۆ و ده‌ره‌کیه‌کان شیکرانه‌وه و ده‌نگیان له‌سه‌ردرا. هه‌ر له‌و کونگره‌دا پێ له‌سه‌ر پێوه‌ندى گه‌رم و هاوخه‌باتى و هاوکارى له‌نێوان سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران و باقى ئه‌حزاب و لایه‌نه سیاسیه کوردستانیه‌کان و رێکخراوه سه‌رانسه‌رییه ئێرانى و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان کرایه‌وه.
کونگره‌ى گه‌شه‌سه‌ندن، ده‌سته‌یێکى نوێى بۆ سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات هه‌ڵبژارد و به‌رێز کاک بابه‌شێخ حسێنى به سکرتێرى گشتى هه‌ڵبژێردراوه.
کونگره‌ى چواره‌مى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
٢٩ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٨