په‌یامى کونگره‌ى چوار بۆ جه‌ماوه‌رى کوردستان
پشتیوانانى شۆر٠شى ئازادیخوازنه‌ى نه‌ته‌وه و نیشتمان!
جه‌ماوه‌رى تێکۆشه‌رى کوردستان!
شۆر٠ش و خه‌باتى ر٠هوامان له‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنى ماف و ئازادى دا، به‌رده‌وامه و به پێی هه‌ل و مه‌رج و ویستى قۆناغ، گۆر٠انى به‌سه‌رداهاتووه، به‌لام سهرهر٠اى هه‌موو ئه‌و گۆر٠ان و قۆناغ و هه‌ل و مه‌رجانه،
ئامانج و ئاوات هه‌ریه‌ک مه‌به‌ست بووه که ئه‌ویش سه‌رخستن و به‌ئامانج گه‌یاندنى شۆر٠ش له‌پێناو ویست و داخوازییه‌کانى گه‌ل و رزگارى نه‌ته‌وه و نیشتمان له‌ژێرده‌ستى و کاولکارى. بێ شک بۆ گه‌یشتن به‌و ئاوات و ئامانجانه‌ش شێوه خه‌باتێکى گونجاوى وا پێویسته که له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجى سه‌رده‌م و له‌گه‌ڵ ر٠هوتى رووداوه‌کان خۆى رێک خاو و نه‌بێته هۆى هه‌ل و مه‌رجى به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ر٠هوتى گه‌شه و پێگه‌یشتن و پێشکه‌وتنى ره‌وتى شۆر٠شى جه‌ماوه‌رى ماف پێشێلکراو و ئاشتىخواز.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به تێر٠وانینى دروست و خوێندنه‌وه‌ى واقعیانه‌ى رووداو و پێشهاته‌کان، وه‌ک لایه‌نێکى خاوه‌ن پرنسیپى ته‌شکیلاتى و ده‌ربه‌ست و به‌رپرس له‌هه‌مبه‌ر گشت رووداوه‌کان، هه‌نگاوى هه‌ڵگرتووه. ئه‌وه‌ى بۆ سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران هه‌میشه وه‌ک ئه‌ساێکى سه‌ره‌کى چاوى لێکراوه و کارى بۆ کراوه، کوردایه‌تى ر٠هسهن و خۆماڵیانه و هاوکارى لایه‌نه خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌کان بووه و هه‌یه. ئه‌و کوردایه‌تیه‌ى که هه‌ڵقولاوى تێر٠امانى رێزگرتن له‌ویست و داخوازییه‌کانى گشت چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى کورده‌واریه و له‌گه‌ڵ ئاوات و ئامانجى جه‌ماوه‌ر یه‌ک ده‌گرێته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و تێروانین و هه‌ست و سۆزانه‌یه که سازمانى خه‌بات له‌هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێک دا خوێندنه‌وه‌ى ژیرانه‌ى له‌سه‌ر هه‌موو رووداو و قۆناغه‌کان دا هه‌بووه که به‌جۆرێک پێوه‌ندییان به کردار و گووتار و داواى جه‌ماوه‌ره‌وه بێ. ئاڵوگۆر له‌شێوه‌ى کار یا شیعار و هه‌ڵبژاردنى خه‌ت و رێبازى کارى سیاسی بۆ به‌ره‌وپێش بردنى ئلاه‌رک و پێداویستیه‌کانى شۆر٠شى ده‌بێ وا دیارى بکرێ و کارى له‌سه‌ر بکرێ که وه‌لامده‌رى زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى ویست و داخوازییه‌کانى سه‌رده‌م و کۆمه‌ڵگا بێ. بۆ لایه‌نێکى سیاسی به‌رپرس و پێبه‌ند به ئه‌سله‌کانى خه‌باتى سیاسی بۆ رزگارى گه‌لێک، ده‌بێ ئه‌و ئاماده‌گیه هه‌بێ که له‌قۆناغه‌کانى خه‌بات کردندا باوهر٠ى وابێ و بتوانێ ئاڵوگۆر به‌سه‌ر شێوه و یاساى کارى سیاسی خوی‌دا بێنێ و نه‌هێڵێ کردار و گووتارێکى وا ر٠هچاو بکرێ که سڵى لێ بکرێ، یان نه‌توانێ خۆى له‌زۆر به‌ند و داواى قه‌تیس ما‌و و چه‌ق به‌ستوو رزگار بکا. به خۆشیه‌وه سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران ئه‌و ورده‌کارى و پره‌نسیپ و پێویستیانه‌ى له‌به‌رچاوگرتوون و کونگره له‌دواى کونگره زۆر شه‌فافانه و خۆماڵیانه به‌ره‌وپیرى داوا و پێداویستیه‌کان چووه. کونگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه سه‌رکردایه‌تیێکى نوێى راسپاردووه که له‌و پێناوه‌دا کار بکه‌ن و ئه‌رکه نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یی و سازمانیه‌کان بۆ گه‌یشتن به ئامانج وه‌ک پێویست به‌رێوه‌به‌رن.
به‌سه‌رنج دان به‌و خالانه‌ى خرانه‌به‌ر باس پێویسته گه‌لى کورد له‌کوردستانى ئێران خۆى به پشتیوان و یاریده‌ده‌رى سازمانى خه‌بات بزانێ و به پێى پێویست و توانا له‌و راستایه‌دا بێنه مه‌یدان و هه‌روه‌ک چۆن له‌رابردوودا پشت و په‌نا و یاریده‌ده‌ر و خه‌مخۆرى شۆر٠شه ره‌واکه‌یان بوون، له‌داهاتووش دا زیاتر و به‌رچاوتر له‌پێشوو شۆر٠ش و سازمانى خه‌بات به هى خۆیان و بۆ خۆیان بزانن تا بتوانین به هه‌مووان کۆتایی به شه‌وه‌زه‌نگى ده‌سه‌لاتى ر٠هشى رژیمى ویلایه‌تى فه‌قیه بێنین و به‌مافه ره‌واکانمان شاد بین.
بژى گه‌ل، سه‌رکه‌وێ خه‌باتى گه‌ل
ئازاد و ئاوه‌دانى بێ کوردستان
کونگره‌ى چواره‌مى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
٢٩ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٨