شه‌ر٠ و پێکدادانى خه‌ڵک و هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم چه‌ندین کوژراوى لێ که‌وته‌وه
به پێى هه‌واڵه‌کان له رێ و ره‌سمى عاشورا له ئێران به‌لانى که‌مه‌وه ٤ که‌س یه‌ک له‌وان خوشکه زاى میرحوسینى موسه‌وى له شه‌ر٠ و پێکداداندا له‌گه‌ڵ هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم، کوژراون.
شه‌ر٠ و پێکدادانه‌کان له چه‌ندین مه‌یدانى تاران و باقى شاره‌کانى ئیسفه‌هان، نه‌جه‌ف ئاباد، شیراز و ئه‌رده‌بێڵ و ره‌شت و مه‌شهه‌د و ئه‌راک رووى داوه و تیایدا زه‌ره‌ر و زیانێکى زۆر به‌ر هێزه‌کانى رژیم که‌وتووه و چه‌ند ده‌زگا ماشین له‌لایه‌ن خه‌ڵکى نار٠ازیهوه ئاگر دراوه. له به‌رانبه‌ریشدا هێزه‌کانى رژیم به باتۆم و گازى فرمێسک رێژ و گازى بیبار و ته‌قه کردن هێرشیان بردۆته سه‌ر خه‌ڵک.
شایانى باسه رێ و ره‌سمى عاشوراى ئه‌مساڵ بووه هۆى یه‌کریزى و نار٠هزایهتى به‌رینى خه‌ڵکى ئێران له رژیم و دام ده‌زگاکانى.