هاوولاتیانى,خۆشه‌ویست!
ئه‌ندام,و,لایه‌نگران,و,دۆستانى,به‌رێز!
به‌ئاگاداریتان,ده‌گه‌ێنین,که‌,پلنیۆمى,یه‌که‌مى,کومیته‌ى,ناوه‌ندى,هه‌ڵبژێردراوى,کونگره‌ى,چوار،,رۆژى,دووشه‌ممه‌,رێکه‌وتى,٣٠ ى,سه‌رماوه‌ز,به‌رانبه‌ر,به‌,٢١/١٢/٢٠ ٠ ٩,کۆتایی,به‌کاره‌کانى,هێنا.
"/>
جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راگه‌یه‌ندراوى کومیته‌ى ناوه‌ندى سه‌باره‌ت به‌ کۆتایی هاتنى پلینۆمى یه‌که‌مى کونگره‌ى چواره‌م

راگه‌یه‌ندراوى کومیته‌ى ناوه‌ندى سه‌باره‌ت به‌ کۆتایی هاتنى پلینۆمى یه‌که‌مى کونگره‌ى چواره‌م


هاوولاتیانى خۆشه‌ویست!
ئه‌ندام و لایه‌نگران و دۆستانى به‌رێز!
به‌ئاگاداریتان ده‌گه‌ێنین که‌ پلنیۆمى یه‌که‌مى کومیته‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵبژێردراوى کونگره‌ى چوار، رۆژى دووشه‌ممه‌ رێکه‌وتى ٣٠ ى سه‌رماوه‌ز به‌رانبه‌ر به‌ ٢١/١٢/٢٠ ٠ ٩ کۆتایی به‌کاره‌کانى هێنا.

کاره‌کانى پلینۆم به‌ده‌قیقه‌یێک وه‌ستان بۆ شادکردنى روحى شه‌هیدان ده‌ستى پێکرد. پاشان ئه‌ندامانى پلنیۆم له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى کاک بابه‌شێخ حوسێنى بۆ پۆستى سکرتێرى گشتى بۆ ماوه‌ى ٤ ساڵى داهاتو پێیان داگرته‌وه‌. له‌دواى ئه‌وه‌ سکرتێرى گشتى له‌پێوه‌ند به‌ بارودۆخى ئێستا و داهاتووى سازمانى خه‌بات و کوردستان و ئێران و هه‌روه‌ها هه‌ل و مه‌رجى هه‌ستیارى ناوچه‌که‌ و موعادلاتى جیهانى باسێکى تێر و ته‌سلى پێش که‌ش کرد و به‌رنامه‌ى کار و چالاکى رێبه‌رایه‌تى خسته‌ به‌رباس.
پاشان پلنیۆم له‌ژێر رۆشنایی ووته‌کانى سکرتێرى گشتیدا، لایه‌نه‌کانى کاریی و پرۆگرامى داهاتووى ئورووپا و ئه‌مریکاى هه‌ڵسه‌نگاند و بر٠یارى دا چه‌ند کومیته‌ى دیکه‌ دابمه‌زرێنێ و له‌و به‌شه‌دا هه‌وڵ و تێکۆشان چر٠تر بکرێته‌وه‌ و هه‌موو کومیته‌کان له‌ژێر چاودێرى کومیته‌ى ئورووپاى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران که‌ پێک دێت له‌دوو ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى و جێگرێک کار بکه‌ن.
کومیسیونه‌کانى ماڵى و کۆمه‌لایه‌تى و سیاسی نیزامى و راگه‌یاندن و کومیته‌ى ئافره‌تان و پێوه‌ندییه‌کان، به‌رپرسیان بۆ دیارى کرا. له‌پێوه‌ند به‌کارى کومیسیونه‌کان، به‌رنامه‌ و په‌یره‌وى نوێ خرایه‌ ده‌ستوورى کاره‌وه‌ و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى به‌رنامه‌کانى کونگره‌ى سێهه‌م، پێداگرى له‌سه‌ر کرده‌وه‌.
پلنێوم راسپارده‌ و پرۆگرامه‌کانى داهاتووى به‌ بایه‌خ وه‌سف کرد و له‌سه‌ر جێ به‌ جێ کردنى خاڵ به‌ خاڵى په‌سه‌ندکراوه‌کان پێداگرى کرد.
له‌کۆتایی پلنیۆمى یه‌که‌مى کومیته‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵبژێردراوى کونگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌ڵێن به‌ که‌س وکارى شه‌هیدان درایه‌وه‌ که‌ تاسه‌رکه‌وتنى یه‌کجاریی درێژه‌ده‌رى ر٠ێگاى ر٠ۆڵه‌کانیان بن وله‌ پێناو ئازادى و به‌خته‌وه‌رى خه‌ڵکى کوردستان دا هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان سه‌ریه‌ک بخه‌ن.
کومیته‌ى ناوه‌ندى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
٣٠ /٩/١٣٨٨





14 سال و 10 ماه و 24 روز و 11 ساعت و 39 دقیقه پیش از این

راگه‌یه‌ندراوى کومیته‌ى ناوه‌ندى سه‌باره‌ت به‌ کۆتایی هاتنى پلینۆمى یه‌که‌مى کونگره‌ى چواره‌م

راگه‌یه‌ندراوى کومیته‌ى ناوه‌ندى سه‌باره‌ت به‌ کۆتایی هاتنى پلینۆمى یه‌که‌مى کونگره‌ى چواره‌م


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن