ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ى له ئێرانه‌وه ده‌هێنرێنه عێراق به‌سه‌رچوون
به‌رپرسانى چاودێرى ته‌ندروستى عێراق، سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانى شیرى دروست کراوى ئێران که له ئێستادا له بازار٠هکانى عێراق دا هه‌یه، ووریاییان دا.
ئه‌وان ته‌کیدیان کردۆته‌وه رێژه‌یێکى زۆر له‌و شیرانهى له ئێرانه‌وه هێندراونه‌ته عێراق تاریخیان به‌سه‌رچووه و ده‌بنه هۆى مه‌سموم بوونى ئه‌و که‌سانه‌ى که به کاریان دێنن.
تلویزیونى الر٠افدین، له‌گه‌ڵ بلاو کردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه گووتى: زۆربه‌ى ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ى له ئێرانه‌وه ده‌هێنرێنه عێراق یا تاریخهکهیان به سه‌رچووه و بۆ ئه‌وه نابێ مرۆڤ به‌کاریان بێنێ، یا له ئه‌ساسدا خرابن. زۆربه‌ى به‌رپرسانى ته‌ندرووستى و چاودێرى له به‌غدا و باقى ئوستانه‌کان سه‌باره‌ت به‌و خوارده‌مه‌نیانه گوومانیان هه‌یه.