جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

په‌یامى پیرۆزبایی سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران به‌بۆنه‌ى کۆتایی هاتنى کۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران

په‌یامى پیرۆزبایی سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران به‌بۆنه‌ى کۆتایی هاتنى کۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران

به‌رێز: کاک بابه‌شێخ حسینى
سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
له‌گه‌ڵ سلاو
به‌بۆنه‌ى به‌رێوه‌چوونى سه‌رکه‌وتووانه‌ى کۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌رێزتان به‌ سکرتێرى سازمانى خه‌بات له‌لایه‌ن سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران،

پیرۆزبایی به‌ به‌رێزت، ئه‌ندامانى کۆنگره‌ى چواره‌م و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى پێشکه‌ش ده‌که‌م. سه‌رکه‌وتنتان له‌و به‌رپرسایه‌تیه‌ قورسانه‌ى له‌ ئه‌ستۆتان گرتوه‌، به‌تایبه‌ت له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ حه‌سته‌م و چاره‌نووس سازه‌ که‌ هه‌ل و مه‌رجى رووخانى رژیمى در٠نده‌ى ئاخوندى به‌ ئاوات ده‌خوازم. پێ داگرى و به‌رده‌وام بوونتان له‌ خه‌بات دژ به‌ رژیم و تێکۆشان بۆ رووخانى، هه‌روه‌ها پێداگریتان له‌ سه‌ر پێوه‌ندى به‌ جوولانه‌وه‌ى سه‌رانسه‌ریى ئاگادارى و ووشیارى سیاسى کۆنگره‌ى چواره‌م و به‌رپرسانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانه‌.
داواکارم، سلاو و پیرۆزباییمان به‌ تێکر٠اى ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات بگه‌ێنن.
له‌گه‌ڵ هومێد به‌ سه‌رکه‌وتن
سازمانى موجاهیدین خه‌لقى ئێران
عه‌بباس داوه‌رى
٣/١٠ /١٣٨٨

14 سال و 10 ماه و 21 روز و 19 ساعت و 34 دقیقه پیش از این

په‌یامى پیرۆزبایی سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران به‌بۆنه‌ى کۆتایی هاتنى کۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران

په‌یامى پیرۆزبایی سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران به‌بۆنه‌ى کۆتایی هاتنى کۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن