جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

په‌یامى پیرۆزبایی به‌شێک له‌ هه‌سته‌ ته‌شکیلاتیه‌کانى سازمانى خه‌بات له‌ ناوخۆى کوردستان

په‌یامى پیرۆزبایی به‌شێک له‌ هه‌سته‌ ته‌شکیلاتیه‌کانى سازمانى خه‌بات له‌ ناوخۆى کوردستان

به‌رێز: کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
خۆم به‌ به‌ختیار ده‌زانم و سپاسى خواش ده‌که‌م که‌ ئه‌و مه‌جاله‌م بۆ ره‌خسایه‌وه‌ به‌ ناوى به‌شێک له‌ هه‌سته‌ ته‌شکیلاتیه‌کانى ناوخۆى سازمانى خه‌بات سه‌ر به‌ شاره‌کانى بۆکان، سه‌قز، بانه‌، سه‌رده‌شت و ره‌به‌ت،

پر٠ به‌ دڵ ماندوونه‌بوونیتان لێ بکه‌م به‌بۆنه‌ى گرتن و ته‌واو بوونى کوتگره‌ى چواره‌مى سازمان، پیرۆزبایی له‌ ئێوه‌ و ته‌واوى ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى سازمان و بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى سوورخه‌لاتى ده‌که‌م.
به‌رێزان، به‌ پێویستى ده‌زانم که‌ هه‌ر له‌ رێگاى ئه‌م نامه‌یه‌وه‌ ماندوونه‌بوونى و ده‌ست خۆشى له‌ به‌رێز سکرتێرى گشتى و ئه‌ندامانى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى پێشوو بکه‌م، که‌ له‌ کۆنگره‌ى سێهه‌م تا ئه‌م کۆنگره‌ به‌ بێ ماندوو بوون و بێ ووچان بۆ به‌ره‌و پێش چوونى سیاسه‌ت و بۆچوونه‌کانى سازمانى خه‌بات هه‌وڵى بێ ووچانیان داو که‌م و کورتیان چاره‌سه‌ر کردن و به‌ پێى توانا بگره‌ زیاتر له‌ تواناى خۆیان کاریان کرد.
هه‌روه‌ها پیرۆزبایی به‌ جه‌نابی کاک بابه‌شێخ ده‌ڵێم به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سکرتێرى گشتى و داواى سه‌رکه‌وتنیش بۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ى که‌ بۆ کۆمیته‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵ بژێردراون به‌ ئاوات ده‌خوازم و هیوادارم که‌ به‌ گیانێکى پێشمه‌رگانه‌ و به‌ دڵێکى پاک و وه‌ک خه‌باتیێکى راسته‌قینه‌ و وه‌فادار به‌ خوێنى شه‌هیدانى سازمانى خه‌بات هاوکار له‌گه‌ڵ سکرتێرى گشتى ئامانج و راسپێردراوه‌کانى کۆنگره‌ جێ به‌ جێ بکه‌ن و له‌ ئاست به‌رپرسایه‌تى مێژویی خۆیاندا به‌بێ ماندوو بوون و کۆڵدان کار بکه‌ن و ئه‌رکى خۆیان به‌ جێ بگه‌یه‌نن.
دووباره‌ پیرۆز بێت کۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات
بروخێ رژیمى ئاخوندى ئێران
بژى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
به‌ نوێنه‌رایه‌تى به‌شێک له‌ شانه‌ و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى سازمان له‌ سه‌قزـ بۆکان ـ بانه‌ـ سه‌رده‌شت ـ ره‌به‌ت
به‌ سپاسه‌وه‌
سامان له‌ شارى ره‌به‌ت
٢/١٠ /١٣٨٨

14 سال و 10 ماه و 21 روز و 18 ساعت و 19 دقیقه پیش از این

په‌یامى پیرۆزبایی به‌شێک له‌ هه‌سته‌ ته‌شکیلاتیه‌کانى سازمانى خه‌بات له‌ ناوخۆى کوردستان

په‌یامى پیرۆزبایی به‌شێک له‌ هه‌سته‌ ته‌شکیلاتیه‌کانى سازمانى خه‌بات له‌ ناوخۆى کوردستان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن