جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

٢٠  ملوێن که‌س له‌ ئێران له‌ بارى ره‌وانیه‌وه‌ ناسازن

٢٠  ملوێن که‌س له‌ ئێران له‌ بارى ره‌وانیه‌وه‌ ناسازن

ئامار و ر٠اپۆرته‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رژیم سه‌باره‌ت به‌ سه‌رهه‌ڵدانى به‌ربلاوى ناسه‌قامگیرى له‌ وه‌لات، ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه‌ که‌ ١٥ تا ٢٠  ملوێن ئێرانى تووشى نه‌خۆشى ره‌وانى بوون، به‌ ده‌ره‌جه‌ى جیاجیا.

ماڵپه‌ر٠ى \\\"فردا\\\" به‌ پێى راپۆرته‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، ٥ تا ١٠  له‌ سه‌دى خه‌ڵکى ئێران به‌هۆى نه‌خۆشیى ره‌وانیه‌وه‌ تووشى نه‌خۆشى خه‌مۆکى بوون. هه‌ر به‌و پێیه‌ به‌راوورد ده‌کرێ ٧ تا ٨ ملوێن ئێرانى نه‌خۆشى خه‌مۆکیان له‌گه‌ڵ بێ.
ئه‌حمه‌د حاجبی سه‌رۆکى ئیداره‌ى سه‌لامه‌ت له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ووتى ٢١ له‌ سه‌د خه‌ڵک له‌ کۆمه‌ڵگا له‌ بارى ره‌وانیه‌وه‌ ناسه‌قامگیرن هه‌روه‌ها گووتوویه‌تى له‌و رێژه‌ ١ له‌سه‌دیان نه‌خۆشیه‌که‌یان تونده‌. ناوبراو هه‌روه‌ها زیادى کرد که‌ رێژه‌ى ٢١ له‌ سه‌دى نه‌خۆشى ره‌وانى له‌ کۆمه‌ڵگادا نابێ جێگه‌ى نیگه‌رانى بێ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ به‌ شێوه‌یێکى گشتى لاوازه‌ و زۆرێک له‌و بابه‌تانه‌ ته‌نها ناسه‌قامگیریێکى ساده‌یه‌.
ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ زۆرێک له‌ قه‌تڵه‌ نامووسیه‌کان و کارى له‌و جۆره‌ له‌ ناسه‌قامگیرى ده‌روونیه‌وه‌ ده‌بینرێ و زۆر جار له‌ به‌راوردى کۆمسیونه‌ پزیشکیه‌ قانوونیه‌کاندا ته‌ئید ده‌کرێ.
دوکتور په‌رویزى مه‌زاهرى به‌رێوه‌به‌رى ئه‌نجومه‌نى پزیشکانى ئێران له‌ ووتووێژ له‌گه‌ڵ فه‌ردا له‌ تووشبوونى ١ له‌سه‌دى کۆمه‌ڵگا به‌ نه‌خۆشى شیزوفرنى یان ئیسکیزوفرنى هه‌واڵى دا و گووتى: هێرش کردن و ده‌ست وه‌شاندن له‌ نزیکان هۆى نه‌کردن ده‌رمان نه‌کردنى شیزوفرنیه‌.
شیزوفرنى نه‌خۆشیه‌یێکى ناسراو و گرینگه‌ ره‌وان پزیشکیه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ تێکدانى ده‌رک و تێگه‌یشتن ده‌ست پێ ده‌کا و له‌ دوایی دا ده‌بێته‌ هۆى خراپ تێگه‌یشتن و خراپ حاڵى بوون و له‌ کۆتایی دا هه‌ڵسووکه‌وتى ناوماڵ و کۆمه‌ڵگا و شێونى کار، کار ناکاته‌ سه‌رى. ناوبراو به‌ ئیشاره‌ به‌ زۆر بوونى نه‌خۆشى شیزوفرنى له‌ ته‌مه‌نى ١٦ تا ٢٥ ساڵ که‌ به‌ زۆرى ره‌گه‌زى نێرینه‌ن، ده‌بینرێ گوتى: ئه‌گه‌ر له‌ کاتى خۆیدا به‌و نه‌خۆشیه‌ بزاندرێ ده‌کرێ کونترۆڵ و ده‌رمان بکرێ.
لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریان خستووه‌ که‌ بێکارى، هه‌ژارى، خوکوژى، بێ هومێدى به‌ ژیان و کێشه‌ى له‌و بابه‌ته‌ زیاتر له‌ زۆرتر له‌ هه‌ر جۆره‌ نه‌خۆشیێکى دیکه‌ى رۆحى، له‌ تووشبوان به‌ شیزوفرنى دا ده‌بیندرێ.
له‌ هه‌مانکاتدا مزاهرى به‌ ئیشاره‌ى به‌ کاردانه‌وه‌ى لێکدانه‌وه‌ى مه‌نفى و ده‌رمانى شیزوفرنى کرد و گووتى: توندترین حاڵه‌تى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ کاتێک روو ده‌دا که‌ که‌سه‌که‌ هێرش بکاته‌ خه‌ڵک و زه‌ره‌رى جیددى به‌ ده‌ورووبه‌ر ده‌گه‌یێنن.
به‌ پێى راپۆرتى رێکخراوى ته‌ندروستى جیهان، ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ى له‌ وه‌لاتانى جۆراوجۆر ئه‌وه‌یه‌ که‌ رێژه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى ناسه‌قامگیرى ره‌وانى له‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ر٠ابردوو له‌ ژنان و کچانى لاو به‌ شێوه‌یێکى به‌رچاو زیادى کردوه‌ به‌ شێوه‌یێک که‌ شوێنى له‌ سه‌ر پێکهاته‌ى سلامه‌تى خانه‌واده‌کان داناوه‌. له‌ ئێرانیش ئه‌و راپۆرتانه‌ى بلاوبۆته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ مردن له‌ ١٠  ئوستانى وه‌لات نیشان ده‌دا که‌ رێژه‌ى رووداوى خۆکوژى له‌ ژنان و کچانى ١٥ تا ٤٩ ساڵه‌ له‌گه‌ڵ شێوه‌ى خۆکوژى له‌ ئوستانه‌کانى ئیلام، کرماشان، کرمان و بوشێهر زیاتر له‌ پیاوانه‌.
ده‌رون ناسان له‌و باوه‌ر٠ه‌دان، ئه‌و دایکانه‌ى له‌ بارى ره‌وانیه‌وه‌ له‌ سلامه‌تى ته‌واودا نین و خه‌مۆکن بۆته‌ هۆى دروست بوونى شڵه‌ژاوى و ترس و گۆشه‌گیرى، دواکه‌وتویی و هاوشێوه‌سازى رادیکاڵ تیایاندا. هه‌روه‌ها ئه‌و دایکانه‌ى به‌هۆى ناسه‌قامگیرى ده‌رونى له‌ ناره‌حه‌تیدان تواناى بارهێنانى منداڵه‌کانیان به‌ شێوه‌ى دروست نیه‌.

14 سال و 10 ماه و 17 روز و 16 ساعت و 52 دقیقه پیش از این

٢٠  ملوێن که‌س له‌ ئێران له‌ بارى ره‌وانیه‌وه‌ ناسازن

٢٠  ملوێن که‌س له‌ ئێران له‌ بارى ره‌وانیه‌وه‌ ناسازن


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن