جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات به‌ بایه‌خ و پرده‌سکه‌وت کۆتایی پێ هات

کۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات به‌ بایه‌خ و پرده‌سکه‌وت کۆتایی پێ هات

جه‌لال خۆشکه‌لام
هه‌ر له‌ سۆنگه‌ى پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنه‌ به‌رچاوه‌کانى کۆنگره‌ى ٣ى سازمانى خه‌بات و له‌ کانگا و روانگه‌ى هه‌ستى دڵسۆزانه‌ى تێکۆشه‌رانى ناو ریزه‌کانى سازمانى خه‌بات، توانرا کۆنگره‌ى ٤ له‌ که‌ش و هه‌وایێکى ئازادانه‌ و دیموکراسیانه‌دا ده‌ست به‌ کاره‌کانى خۆى بکات.

راستى ئه‌و کۆنگره‌ى ئێمه‌ توانى گه‌لێ خاڵ و نیشانه‌ى به‌رچاو بپێکى و گه‌لێ باس و بابه‌تى گرنگ له‌ خۆى بگرێ که‌ ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ند و پر٠ تۆکمه‌ بوونى ر٠ێر٠ه‌وێکى پاک و خاکى و شۆرش گێر٠انه‌یه‌. ئه‌ندامانى کۆنگره‌ هێنده‌ تینو و هۆگرى به‌ره‌و پێش چوونى سازمان و رێبازه‌که‌ى بوون، که‌ ماندوو بوونیان نه‌ده‌ناسى و شه‌و و رۆژیان لێک گرێ دابوو تا به‌وردى و هه‌ست به‌ مه‌سئولى و باوه‌ر٠ه‌وه‌ باس و بابه‌ت و خاڵ و به‌رنامه‌ى سازمان شرۆڤه‌ که‌ن. کۆنگره‌ى ٤ى سازمانى خه‌بات سه‌لماندى که‌ خه‌باتیه‌کان ده‌توانن له‌ هه‌موو هه‌ل و مه‌رج و سه‌رده‌مێک دا دڵسۆزى و وه‌فادارى و گه‌شه‌سه‌ندن بکه‌نه‌ پێشه‌نگى کاروانى خه‌بات و سوکنایى بده‌ن به‌ که‌س و کارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى سازمان و کۆمه‌لانى خۆر٠اگر و تێکۆشه‌رى کوردى چه‌وساوه‌ له‌ کوردستانى ئێران.
کۆنگره‌ى ٤ى سازمانى خه‌بات سه‌لماندى که‌ ئه‌دیانه‌کان، تیره‌و و نه‌ته‌وه‌ جیاجیاکان، ژنان و لاوان تێکر٠ا له‌ سه‌نگه‌رێکدا بجه‌نگن و یه‌کسانى و هاوخه‌باتى و هاونیشتمانى بۆ هه‌موان بێ و که‌س مافى نه‌خورێ. وێر٠اى نوێ کردنه‌وه‌ى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ دۆست و لایه‌نى سیاسى و پته‌وکردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و پاراستن و به‌رز نرخاندنى ده‌سکه‌وته‌ مێژوویه‌کانى کوردستانى عێراق، جه‌ختى له‌ سه‌ر کرایه‌وه‌ و پشتیوانى و هاوسه‌نگه‌رى و هاوخه‌باتى خۆمان کرده‌ شاهیدى زیندوى روانگه‌ى کار و تێکۆشان و هه‌ڵسور٠انمان بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌، لاوان و ئافره‌تان سه‌نگین تر له‌ جاران مه‌وداى کار و خه‌باتیان بۆ والا بوو، پشت و په‌نایان قایمتر و پته‌وتر کراوه‌ تا نه‌وه‌ى نوێ. ئافره‌تانى زوڵم لێکراو و تێکۆشه‌ر بێنه‌ مه‌یدان و خه‌بات بکه‌ن بۆ رزگارى نه‌ته‌وه‌ى کورد و پاراستنى رێبازى پیرۆزى سازمانى خه‌بات. کۆنگره‌ى ٤ دیارى کردنى چاره‌نووسى کرده‌ سه‌نگه‌رێکى پۆلایین و خودموختاریشى له‌م سه‌رده‌مه‌دا وه‌ک نیشانه‌ى خاڵى شیاو و پێکه‌وه‌ ژیانى برایانه‌ى گه‌لانى ئێران و سه‌رکه‌وتن و پێگه‌یشتنى کورد به‌ ئامانجه‌ پیرۆزه‌کانى ، به‌ مافه‌ ره‌واکانى گه‌لى کوردى چه‌وساوه‌ى بۆ سه‌رده‌مى ئێستاى به‌ گونجاوترین رێگه‌ زانى تا له‌و سۆنگه‌وه‌ کورد به‌ مافه‌کانى خۆى بگا و به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن و رزگارى له‌ زوڵم و زۆردارى هه‌نگاو بنێ، ئه‌مه‌ وێر٠اى پیرۆزى و به‌رز نرخاندنى هه‌ر جۆره‌ دروشم و نیشانه‌ و رێبازێکى تر.
خه‌باتیه‌کان رێگه‌ ده‌گرن له‌ هه‌ر جۆره‌ بیرێکى تاقمه‌ گه‌رایی و فراکسیون بازى و ناوچه‌گه‌رى که‌ زه‌ره‌ر له‌ بزوتنه‌وه‌ى کورد به‌ گشتى و رێبازى سازمانى خه‌بات بدات. ئێمه‌ پێمان وایه‌ که‌ ئه‌و جۆره‌ تێر٠وانینه‌ نامه‌سئولانه‌ و دواکه‌وتووانه‌یه‌ که‌ جوولانه‌وه‌ى کورد دا ده‌بیندرێ و کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م کار و ئه‌رکه‌کانى شۆرش.
کۆنگره‌ى چوار کار ده‌کا بۆ په‌روه‌رده‌کردن و پێگه‌یاندنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى سازمان به‌ گشتى تا ئاماده‌یی ته‌واویان تێدا بێ بۆ به‌ربه‌ره‌کانى له‌گه‌ڵ رژیم و بتوانن له‌ هه‌ر جۆره‌ خه‌باتێکى که‌ بۆ ئێستا گونجاوه‌ سوود وه‌رگرن و ئه‌زموون په‌یدا که‌ن.
جێگه‌ى خۆیه‌تى که‌ سپاسى یه‌ک به‌ یه‌کى ئه‌ندامانى کۆنگره‌ بکه‌ین که‌ زۆر دڵسۆزانه‌ و لێزانانه‌ به‌شدارى ئه‌م کۆنگره‌ بوون و هه‌وڵیان دا سه‌نگه‌رى خۆراگرى و پۆلایینى سازمانى خه‌بات به‌هێزتر و فراوانتر و قایم تر که‌ن دژى رژیمى ئاخوندى.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتى رزگاریخوازى گه‌لى کورد
بروخێ رژیمى ئاخوندى ئێران

14 سال و 10 ماه و 16 روز و 23 ساعت و 40 دقیقه پیش از این

کۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات به‌ بایه‌خ و پرده‌سکه‌وت کۆتایی پێ هات

کۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات به‌ بایه‌خ و پرده‌سکه‌وت کۆتایی پێ هات


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن