بزوتنه‌وه‌ى نار٠هزایهتى خه‌ڵکى ئێران، سهرهر٠اى سه‌رکوتى بێ به‌زه‌ییانه له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانه‌وه تا رووخانى رژیم به‌رده‌وام ده‌بێ
کاک بابه‌شێخى حسینى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، له ووتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیونى رۆژهه‌لات دووپاتى کرده‌وه که بزوتنه‌وه‌ى نار٠هزایهتى خه‌ڵکى ئێران له‌گه‌ڵ بوونى سه‌رکوتى بێ به‌زه‌ییانه له‌لایه‌ن رژیمه‌وه، تا رووخانى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى به‌رده‌وام ده‌بێ.
به‌رێزیان له درێژه‌ى ووتووێژه‌که‌دا گووتى: ئه‌و نار٠هزایهتیانهى له رۆژى به‌رز راگرتنى یادى عاشورا و پێشتریش به‌رێوه‌چوو، ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌یه که ئاخونده‌کان پێگه‌یان له ناو خه‌ڵکى ئێران‌دا نیه. ئه‌و خه‌ڵکه له رژیم بێزارن و داواى رووخانى ده‌که‌ن. و هه‌روه‌ها زیادى کرد: من له‌و باوهر٠هدا به‌رده‌وام بوونى ئه‌و نار٠هزایهتیانه رووخانى رژیمى لێ ده‌که‌وێته‌وه.
جه‌نابی کاک بابه‌شێخ له به‌شێکى دیکه‌ى ووتووێژه‌که‌دا گووتى: ئه‌وه دروست نیه که ئه‌و نار٠هزایهتى و شۆرشانه به ئى بزوتنه‌وه‌ى سه‌وز، بزانین. به‌ڵکوو ئه‌و شۆرشه گشتیه هه‌موو چین و تووێژه‌کان و هێزه سیاسیه‌کان له خۆ ده‌گرێ، و به شێوه‌یێکى روون ده‌بێ بگووترێ که سازمانى موجاهیدین له‌و شۆرشه‌دا ده‌ورى به‌رچاوى هه‌یه. له کۆتایی ووتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیونى رۆژهه‌لات هومێدى خواست که هێزه سیاسیه‌کانى کوردستانى ئێران بچنه مه‌یدان و به‌و به‌رپرسایه‌تیه مێژووییه‌کانیان به‌رێوه‌به‌رن.