"/>
جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ده‌قى دیمانه‌ى حه‌وتوونامه‌ى میدیا له‌گه‌ڵ به‌رێز کاک جه‌لال خۆشکه‌لام ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات

ده‌قى دیمانه‌ى حه‌وتوونامه‌ى میدیا له‌گه‌ڵ به‌رێز کاک جه‌لال خۆشکه‌لام ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات

\\\"جه‌لال خۆشکه‌لام له‌ ساڵى ٩٨ وه‌ له‌ سوید په‌نابه‌ره‌ و دیبلۆمى کۆمه‌ڵناسى له‌و ولا٠Žته‌دا ته‌واوکردووه‌ و ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌باتى کوردستانه‌، هاوکات له‌ کارى میدیایى چالاکه‌ و هاوکارى سایته‌ کوردییه‌کان ده‌دات له‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌ى \\\"میدیا\\\" باس له‌ کاروچالاکى ره‌وه‌ندى کوردى ده‌کات له‌ئه‌وروپا به‌گشتى و سوێد به‌ تایبه‌ت.

ئه‌حمه‌سه‌فا: هه‌ولێر
میدیا\\\" راى گشتى ولا٠Žتانى ئه‌وروپایى سه‌باره‌ت به‌ کورد چۆن ده‌بینى؟
گومانى تێدا نییه‌ که‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى کورد په‌رته‌وازه‌یى هه‌موو شوێنێک بوون له‌ هه‌نده‌ران و ته‌نانه‌ت وه‌ک ده‌ڵێن له‌ سو٠Žمالیاش هه‌ن، بوونیان جۆرێک ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌ ژیان و کارى ئه‌و ولا٠Žتانه‌ داده‌بێت به‌تایبه‌تى ئه‌م سه‌رده‌مه‌که‌ کێشه‌کانى ناوچه‌ى رۆژهه‌لا٠Žتى ناوه‌ر٠است په‌ره‌یسه‌ندووه‌ رژێمى به‌عس رووخاوه‌، ده‌سه‌لاتى کوردى له‌ عێر٠Žاق یێگه‌ییوه‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌ دامه‌زاروه‌ فه‌رمییه‌کانییه‌وه‌ وجودى هه‌یه‌ پێناسه‌یه‌کى ترى بۆ کورد په‌یداکردووه‌ و هه‌موو ئه‌و سته‌م و زوڵمه‌ى که‌ لێی ده‌کرا ئه‌مر٠ۆ به‌ دیکۆمێنت و به‌ڵکه‌ که‌وتۆته‌ به‌رده‌ستى راى گشتى ئه‌وروپا و هه‌موو دونیا، ئه‌مه‌ش وایکردوه‌ کورد پشتیوانێکى سیاسى له‌ جاران زیاتر بۆخۆى ده‌سته‌به‌ر بکات، و رێکخراوى مه‌ده‌نى و ناحکومى زیاتر پاڵپشتى بن، که‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کى سته‌مدیتووه‌، جینۆساید و کیمیاباران و ئه‌نفالى له‌گه‌ڵ کراوه‌وه‌ و هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ش سه‌لمێندراون، دیاره‌ هه‌ر ولا٠Žته‌ش به‌پێى ئه‌وه‌ى که‌ چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌و ولا٠Žتانه‌ى که‌ کوردى به‌سه‌ردا به‌ش کراوه‌ هه‌یه‌ فه‌رق ده‌کا، به‌لا٠Žم ئه‌وه‌ى که‌ زانراوه‌ راى گشتى ئه‌وروپا ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ کێشه‌ى کورده‌ و مافخوراوى گه‌لى کوردى قبوڵ کردووه‌، زیاترله‌ جاران ده‌سه‌لا٠Žت ناوه‌ر٠ۆکى سیاسه‌تى ده‌وڵه‌تانى وه‌ک تورکیا و ئێران و سوریایان بۆ روون بۆته‌وه‌.
میدیا: تا چه‌ند رێکخراوه‌ ناحکومیوکان توانیویانه‌ له‌و باوه‌ره‌وه‌ چالاک بن؟
چ له‌ناو کورده‌کان و چ له‌ناو دانیشتوانى ئه‌وروپایى ریکخراوى سۆلیداریتى زۆره‌ و کورده‌کان توانیویانه‌ پیوه‌ندى قووڵ له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانى ترى ئه‌وروپى له‌ پێناو به‌ره‌و زانینى مافه‌کانى نه‌ته‌ویى خۆیان دروستکه‌ن و وه‌ک جاران ده‌نگى کورد بزرنه‌بێت، کورده‌کان توانیویانه‌ ده‌نگى خۆیان و بوونى خۆیان له‌ زو٠Žر ناوه‌ندى هه‌ستیار و کاریگه‌ردا بسه‌لمێنن تا سه‌رنجى راى گشتى ئه‌وروپا بۆ لاى مه‌سه‌له‌ى کورد راکێشن، کورده‌کانى په‌رله‌ مانتار له‌ ولا٠Žتانى ئیسکه‌نده‌نافیا یا ناونده‌ توند و تۆڵه‌کانى وه‌ک چاک یان ده‌یان کۆمه‌ڵه‌ى که‌لتورى و فێرکارى وهاوکارى که‌ له‌ زۆربه‌ى شاره‌کانى ئه‌وروپا پێک هێندراوه‌ و هێزه‌ سیاسییه‌کانى کورد رۆڵى خۆیان تێدا دیتووه‌یان که‌سایه‌تییه‌ ناسراوه‌کانى کورد چالاکى تێدا ده‌که‌ن، له‌ لایه‌کى تر ئه‌و هات و چۆ و سه‌ردانانه‌ى که‌ بۆ هه‌رێمى کوردستان هه‌یه‌ و ئه‌و ئاڵوگو٠Žر٠ه‌ زانیارییه‌ى که‌ رۆژبه‌رۆژ له‌ په‌ره‌سه‌ندن دایه‌ کارێکى واى کردووه‌ که‌ راى گشتى ئه‌وروپا له‌ سه‌ر هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کى کورد یا په‌یوه‌ست به‌ کوردستان له‌ هه‌ر چوارپارچه‌ ئاگاداربێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش یارمه‌تى ده‌رێکى ته‌واو بووه‌ بۆ ناساندنى مێژوو و جوغرافیا و پێوه‌ندییه‌کانى کورد.
میدیا: ئاستى چالاکى هێزه‌ سیاسییه‌کان کوردى له‌ چ راده‌یه‌کدایه‌؟
چالاکى سیاسى هێزه‌کان به‌ مه‌به‌ستى گشتى و نه‌ته‌وه‌یى به‌ شێوه‌ى پێویست نییه‌ و ئه‌مه‌ خاڵێکى لاوازه‌ و هه‌ر بۆیه‌ش سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێمه‌ زۆر سه‌رکه‌وتوو نین، ته‌نها حکومه‌تى هه‌رێم هه‌یه‌ که‌ پێوه‌ندى به‌رده‌وامى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌کانى بر٠یار له‌و ولا٠Žتانه‌ و هات و چۆى سیاسى حیزبه‌کان بۆ به‌شه‌کانى تریان بۆ ناوه‌نده‌کانى بر٠یار زۆر به‌که‌مى رووده‌دات، چونکه‌ تائیستا بنکه‌یه‌کى دیار وه‌ک بنکه‌ى کورد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ که‌ هاوکارى هه‌موو لایه‌کى تێدا بێت وجودى نییه‌.
\\\"میدیا\\\" ئه‌ى چالاکى هێزه‌ سیاسییه‌کانى رۆژهه‌لا٠Žت که‌ ره‌نگه‌ خۆت پێوه‌ندیت پێیانه‌وه‌ هه‌بێت چۆنه‌؟
ئه‌و هێزانه‌ توانیویانه‌ هه‌موو که‌سانى لایه‌نگیرى خۆیان کۆبکه‌نه‌وه‌، به‌لام ده‌بێ دان به‌و راستییه‌ش دابنێن تاراده‌یه‌ک ئه‌و هه‌سته‌ حیزبییه‌ به‌م شێوه‌یه‌ نه‌ماوه‌و تار٠اده‌یه‌ک کاڵ بۆته‌وه‌ و زیاتر ئه‌و خه‌ڵکه‌ رۆژهه‌لا٠Žتییه‌ له‌ رێکخراوه‌ کلتورییه‌کاندا چالاکن، هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کى گرنگى پێویست به‌ چاره‌نووسى نه‌ته‌وه‌ بێنه‌ پێش، جه‌ماوه‌رى کوردى ئه‌وروپا هاوده‌نگى و هاوکارییان چاکتر هه‌ست پێ ده‌کرێ.
\\\"میدیا\\\" ئه‌ى pkk و رێکخراوه‌کانى سه‌ر به‌ ئه‌و چۆن کارده‌که‌ن؟
pkk زیاتروه‌ک رێکخراوێکى سه‌ربه‌خۆ و دوور له‌ هێزه‌کانى دیکه‌ کار ده‌کات که‌متر له‌گه‌ڵ هێزکان به‌یه‌که‌وه‌ له‌ سه‌ر مه‌رجێک رێکده‌که‌ون و ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ش وانه‌گه‌یه‌نێ که‌ نایانه‌وێ کورد هه‌مووى هه‌ریه‌ک بێت، به‌لام زیاتر ئه‌وان ئه‌و ره‌وشه‌ په‌یر٠ه‌و ده‌که‌ن و بۆنه‌ و مناسه‌باته‌کان یان هه‌ڵوێست له‌ سه‌ر شتێک به‌ ته‌نیا عه‌مه‌ل ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر چى زۆرجار سۆز و به‌شدارى لایه‌نه‌کانى به‌ شێوه‌ى جه‌ماوه‌ر تێدایه‌، واقیع ئه‌وه‌یه‌ که‌ هێزه‌کانى سیاسى دیکه‌ زیاتر به‌یه‌که‌وه‌ن و هاوکارى یه‌کتر ده‌که‌ن و له‌ ئه‌نجامى هه‌ر چالاکى یه‌ک به‌کۆ به‌شدار ده‌بن، ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ تایبه‌تمه‌ندێکى pkk بێت له‌م روویه‌وه‌.
\\\"میدیا\\\"بۆ له‌ ئه‌وروپا نه‌توانراوه‌ راگه‌یاندنێکى سه‌رانسه‌رى
له‌ سه‌ر کورد و به‌ کوردى هه‌بێت؟
ئه‌وه‌ ده‌گه‌ر٠ێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ که‌ ئه‌و هێزه‌ سیاسی و مه‌ده‌نیانه‌ و ره‌وه‌ندى کورد له‌ ده‌ره‌وه‌، تا چه‌ند ئیمکانیاتى هه‌یه‌ که‌ له‌ خزمه‌ت بزاڤه‌ى دا به‌کارى دێنێ له‌لایه‌کى
تر خه‌ڵکه‌که‌ زیاتر سه‌رقاڵى ژیانى خۆیه‌تى و ره‌نگه‌ ئه‌وه‌نده‌ش ئیمکاناتى بۆ هه‌ڵنه‌سور٠ێ که‌ بۆ کارێکى واى ته‌رخان بکات، چونکه‌ ئه‌م کاره‌ توانایه‌کى ماددى گه‌وره‌ى ده‌وێ، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ریه‌ک له‌ هێزه‌ سیاسییه‌کانى وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ و دیموکرات سه‌ته‌لایتى خۆیان هه‌یه‌. به‌لا٠Žم به‌داخه‌وه‌ TV یه‌کى تایبه‌ت به‌ ئه‌وروپا که‌ کار له‌سه‌ر دۆزى کورد بکات و به‌ زمانه‌کانى ئه‌و ولاتانه‌ به‌رنامه‌ى هه‌بێت نییه‌، ئه‌گینا بێ شک له‌ رێکخستنى راى گشتى خه‌ڵکانى ئه‌وروپا و شه‌قامه‌کانى ئه‌و ولا٠Žتانه‌ رۆڵى به‌جێ و رێى ده‌بوو دیاره‌ میدیاى دیکه‌ هه‌ن و رۆژنامه‌ و گۆڤار زۆر ده‌رده‌چێت.
\\\"میدیا\\\"کامه‌ رێکخراوه‌ له‌ ئه‌وروپا چالاکییان زیاتره‌؟
زوربه‌ى هێزه‌ سیاسییه‌کانى کوردى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌ڵکییان هه‌یه‌ که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى ولات یا یه‌کێک له‌ شاره‌کانى ئه‌وروپا ده‌ژیت، به‌پێى ئیمکانى خۆیان چالاکییان هه‌یه‌ ولێک نزیک ده‌بنه‌وه‌. به‌لا٠Žم PKK و PJAK زۆرتر ده‌نگ و ره‌نگییان ده‌بیسترێ و هه‌ست یه‌ توانایان ده‌کرێت و ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ به‌شێکى له‌به‌ر بوونى ئیمکانات و تواناى ماڵى و پشتگیرى به‌هێزى ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌بێت که‌ PKK به‌ تایبه‌تى توانیوێتى له‌ ئه‌وروپا بۆ خۆى ده‌سته‌به‌ر بکات.
\\\"میدیا\\\"کاریگه‌رى ئه‌و ئینشیقاق و دابر٠انانه‌ له‌ سه‌ر دۆزى کورد له‌ ئه‌وروپا چۆن بووه‌؟
جیابوونه‌وه‌ کاریگه‌رى زور خراپى هه‌بووه‌، ئه‌و خه‌ڵکه‌ى لێک کردووه‌، ناوه‌نده‌کانى چالاکى که‌لتورى چه‌ند به‌ش کردووه‌ و له‌ تواناى که‌م کردونه‌وه‌ پێوه‌ندییه‌کانى پساندووه‌ و به‌ گشتى ئه‌و نزیکى و ته‌باییه‌ى پێشتر هه‌بوو. زه‌ربه‌ى پێکه‌وتووه‌ و واى کردووه‌ هاوکارى هێزه‌کان تاراده‌یه‌ک لاواز بێت و کێشه‌ى زور بۆ ره‌وه‌ندى کورد
سه‌رهه‌ڵبدا.
\\\"میدیا\\\"نزیک بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێزانه‌ به‌ چ شێوه‌ى ده‌کرێت؟
تا ناوه‌ندى ئه‌م هێزه‌ سیاسییانه‌ له‌ کوردستان به‌یه‌که‌وه‌ نه‌رمى نه‌نوێنن و به‌یه‌که‌وه‌ په‌یوه‌ندى دۆستانه‌ و هاوکارى چاکیان نه‌بێت له‌ ده‌ره‌وه‌ش ئه‌مه‌ دروست نابیت وه‌ک ئامانج و ئه‌نجام، به‌لام تاراده‌یه‌ک دۆستایه‌تى و تێکه‌ڵى هێزه‌کان له‌ ده‌ره‌وه‌ زیاتر هه‌ست پێده‌کرێت که‌ لانى که‌م یه‌کتر ده‌بینن و ئاگادارى وه‌زعى یه‌کتر ده‌بن راسته‌وخۆ. ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ له‌ کوردستانى به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بێت. که‌ ده‌بوایه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ بوایه‌ ده‌بێ به‌ واقیع بڵێین ر٠ه‌وه‌ندى کورد له‌ ئه‌وروپا له‌به‌ر ئه‌و دابر٠ان و جیابوونه‌وانه‌ وه‌زنى زۆر که‌م بۆته‌وه‌و کاریگه‌رى خراپى به‌خۆوه‌ ببنیوه‌.
\\\"میدیا\\\"ئایا ده‌کرێت کورد له‌ ئه‌وروپا ناوه‌ندێکى واى هه‌بێت که‌ ده‌نگى کورد بێت له‌ هه‌موو لایه‌ک ؟
ئه‌وه‌ زه‌حمه‌ته‌ و هاوکارى و ته‌بایى هه‌موو هێزه‌کانى ده‌وێت که‌ ئه‌مه‌ش وه‌ک پێویست نییه‌، ده‌بێ هێزه‌ سیاسییه‌کان به‌یه‌که‌وه‌ رێکه‌ون، زۆر شت له‌ ده‌ره‌وه‌ پێوه‌ندى به‌ هه‌ڵسوکه‌وتى ئه‌و حیزبانه‌ هه‌یه‌ له‌ کوردستان و ده‌بێ ئه‌و یه‌کانگیرییه‌ لێره‌وه‌ ده‌ستی بکرێت و بگاته‌ به‌شه‌کانى دیکه‌ له‌ ده‌ره‌وى ولات، تا سه‌رکردایه‌تى سیاسى حیزبه‌کان به‌یه‌که‌وه‌ هاوکار نه‌بن هیچ کارێک ناکرێت که‌ نیشانه‌ى یه‌کبوون و به‌رێوه‌بردنى سیاسه‌تى هاوکارى و یه‌کێتى بێت، و ئه‌وکاره‌ سه‌رچاوه‌که‌ى لێره‌یه‌.

14 سال و 10 ماه و 15 روز و 11 ساعت و 49 دقیقه پیش از این

ده‌قى دیمانه‌ى حه‌وتوونامه‌ى میدیا له‌گه‌ڵ به‌رێز کاک جه‌لال خۆشکه‌لام ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات

ده‌قى دیمانه‌ى حه‌وتوونامه‌ى میدیا له‌گه‌ڵ به‌رێز کاک جه‌لال خۆشکه‌لام ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن