جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راگه‌یندراوى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌ سه‌ر ئیعدامى (فه‌سیح یاسه‌مینى)

راگه‌یندراوى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌ سه‌ر ئیعدامى (فه‌سیح یاسه‌مینى)

رۆژى چوارشه‌ممه‌ رێکه‌وتى ٦/١/٢٠ ١٠  ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى دژى مرۆڤ له‌کرده‌وه‌ێکى ناجوامێرانه‌ى تر پاش لاوێکى خوێنگه‌رمى دیکه‌ى کوردستانیان له‌سێداره‌دا.

فه‌سیح یاسه‌مینى ته‌مه‌ن ٢٨ سال باوکى دو منداڵ و خه‌ڵکى گوندى\\\\\\\"هیندوانه‌\\\\\\\"ى سه‌ر به‌ شارى (خۆێ)یه‌ى کوردستانى ئێران له‌کاتێک دا که‌ به‌ تاوانى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خوا و پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ لایه‌ن کوردیه‌کان له‌سێداره‌ درا که‌ ته‌ندروستى باش نه‌بووه‌ و به‌ بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌ و پارێزه‌رکه‌ى حوکمه‌که‌ى به‌رێوه‌چووه‌ که‌ له‌گه‌ڵ خودى یاساکانى رژیمیش ناکۆکى هه‌یه‌.
ئیعدامى فه‌سیح یاسه‌مینى، له‌ دواى دوومانگ به‌سه‌ر ئیعدامى ئیحسان فه‌تاحیان دا بوو و هێشتا برینى له‌ده‌ست دانى ئیحسان سارێژ نه‌بووه‌ که‌ شاهیدى ئیعدامى رۆڵه‌ێکى ترى کوردستانین. ئه‌ویش ته‌نیا به‌هۆى داواى ئازادى و سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کان. به‌ پێى هه‌واڵه‌کان ده‌سه‌لاتدارنى ملهور و سته‌مگه‌رى ئێران به‌ نیازن گیانى ١٧ قاره‌مانى به‌ندکراوى کورد له‌ ناو زیندانه‌کانى رژیمى ئاخوندى ئیعدام بکه‌ن. سیاسه‌تى ئاخوندان له‌ر٠است خه‌ڵکى کوردستان له‌ماوه‌ى ٣٠  ساڵ ته‌مه‌نى ده‌سه‌لاتداریه‌تیاندا، سیاسه‌تى سر٠ینه‌وه‌ى فیزیکى و سه‌رکووت و شکه‌نجه‌یه‌ و زمانى تووندوتیژى له‌راست خه‌ڵکى به‌ش مه‌ینه‌تى کوردستان به‌ نه‌گۆر٠ى ده‌مێنێته‌وه‌. ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى له‌کوردستان، مه‌ته‌رێزى ئازادیخوازى ترسیان هه‌یه‌ و بۆ پێشگیرى له‌سه‌رهه‌ڵدان ده‌ستیان داوه‌ته‌ ر٠اوه‌دونانى شۆر٠شگیران و چالاکانى سیاسی و به‌په‌تى سێداره‌یاندا ده‌که‌ن. به‌لام وه‌ک هه‌میشه‌ ئاخوندان له‌موعادلات و لێکدانه‌وه‌کانیان و دۆزینه‌وه‌ى رێگاچاره‌کان دا تووشی هه‌ڵه‌ ده‌بن و ده‌بێ بڵێین درێژه‌ کێشانى ئه‌و ر٠ه‌وته‌ فریایان ناکه‌وێ و نه‌ته‌نیا نابێته‌ هۆى کپ بوونى ده‌نگى ئازادی ویستى جه‌ماوه‌رى کوردستان به‌ڵکو له‌پێناو ده‌ستخستنى مافه‌کانیان و لابردنى سێبه‌رى ر٠ه‌شی زوڵم و ناعه‌داڵه‌تى سوورتر و خوێنگه‌رمتر له‌جاران ده‌بن. ده‌بێ ئاخوندان ئاگادار بن که‌ جه‌ماوه‌رى کوردستان بێده‌نگ نابن له‌راست له‌ده‌ست دانى به‌ ناحه‌قى رۆڵه‌کانیان و وه‌لامى پێویستى ئه‌و کرده‌وانه‌ ده‌درێته‌وه‌.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران ئیعدامى ناجوامێرانه‌ى فه‌سیحى یاسه‌مینى به‌ توندى مه‌حکووم ده‌کا و داوا له‌سه‌رجه‌م رێکخراوه‌ به‌شه‌ردۆسته‌ جیهانیه‌کان و ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ ده‌کا بۆ ر٠اگرتنى ئه‌و ته‌وژمه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ى ئیعدام کردنى رۆڵه‌کانى کوردستان فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌لاتى ئاخوندى بێنن. هه‌ر له‌وپێوه‌ندییه‌دا سازمانى خه‌بات سه‌ره‌خۆشی و پرسه‌ى خۆى به‌ بنه‌ماڵه‌ى به‌رێزى یاسه‌مه‌ینى و که‌س و کارى راده‌گه‌ێنى و له‌خوداى گه‌وره‌ داواکاره‌ سه‌بووریان بدات.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کۆمیته‌ى ناوه‌ندى
٨/١/٢٠ ١٠ 

14 سال و 10 ماه و 12 روز و 12 ساعت و 50 دقیقه پیش از این

راگه‌یندراوى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌ سه‌ر ئیعدامى (فه‌سیح یاسه‌مینى)

راگه‌یندراوى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌ سه‌ر ئیعدامى (فه‌سیح یاسه‌مینى)


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن