هه‌ل و مه‌رجى چه‌ند بهندیێکى سیاسى له گرتووخانه‌ى سه‌قز
دوو مامۆستا و پێنج چالاکوانى کورد به ناوه‌کانى محه‌ممه‌د ساڵح شوکرى، محه‌ممه‌د منیرى، عه‌لى ئه‌مینى، ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دپوور، کاوه غه‌فارى، به‌ختیار خۆشنام و عیباد شێخى که مانگى ر٠ابردوو گیراون
له دواى ٢٠ رۆژ گرتنیان له زیندانه تاکهکهسیهکانى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیم له‌و شاره، گوازرانه‌وه بۆ زیندانى ناوه‌ندى سه‌قز. ئه‌و گیراوانه له ئێستادا چاوپێکه‌وتنیان لێ قه‌ده‌غه کراوه.
به پێى هه‌واڵده‌رى چاودێرى مافى مرۆڤى کوردستان، جه‌مال عه‌زیزى که له ٧ مانگ له‌وه‌به‌ره‌وه گیراوه له‌لایه‌ن لقى یه‌کى دادگاى رژیم له شارى سه‌قز به تۆمه‌تى هاوکارى له‌گه‌ڵ هێزه ئۆپۆزسیۆنه کوردیه‌کان به ساڵێک زیندان که ٦ مانگى هه‌ڵپه‌سێراوه مه‌حکوم بووه.
سه‌عیدى راد که له دواى گیرانى له مانگى ره‌زبه‌رى رابردوو به تۆمه‌تى \"چالاکى دژ به ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى\" حکومى ٢ ساڵ زیندانى به سه‌ردا سه‌پا بوو، له‌لایه‌ن دادگاى پێداچوونه‌وه‌وه بۆ ساڵێک که‌م کرایه‌وه.