دوو به‌ندیی کورد مه‌ترسى ئێعدام‌یان له سه‌ره
که‌مپه‌ینى دیفاع له زیندانیانى سیاسی و مه‌ده‌نى، له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو و له دواى ئێعدامى ههڵسوور٠اوێکى سیاسى کورد به ناوى فه‌سیح یاسه‌مینى، مه‌ترسى به‌رێوه‌چوونى حوکمى ئێعدامى چه‌ند که‌سى
دیکه له زیندانیانى سیاسى و مه‌ده‌نى کورد له‌وانه حه‌بیبولا له‌تیفى، فه‌رزادى که‌مانگه‌ر، زێنه‌ب جه‌لالیان، شێرکۆ معارفى و ژماره‌یێکى دیکه له ئارادایه.
به پێى هه‌واڵ فه‌رزادى که‌مانگه‌ر و حه‌بیبولا له‌تیفى له مه‌ترسى جیددى ئێعدام دان. به‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ى له ئارادایه ئه‌گه‌رى هه‌موو شتێک هه‌یه، فه‌رزادى که‌مانگه‌ر چه‌ندین جار له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئه‌منیه‌تى ئوستانى کوردستان ههر٠هشهى به‌رێوه‌چوونى حوکمى ئێعدام‌یان کردوه. حه‌بیبولا له‌تیفى چالاکوانى خوێندکارى کورد که به ئێعدام مه‌حکوم کراوه له‌لایه‌ن به‌رپرسى به‌رێوه‌بردنى حوکمه‌کان له گرتووخانه‌ى ناوه‌ندى سنه (ئه‌سکه‌نده‌رى) بانگکراوه و پێیان گووتووه هیچ زه‌مانه‌تێک نیه که حوکمه‌که‌ى به‌رێوه نه‌چێ، ئه‌سکه‌نده‌رى له‌گه‌ڵ ئه‌و قسانه پێشنیارى ئه‌وه‌ى به حه‌بیبولا داوه که داواى لێبوردن بکات.
به‌و شێوه ئه‌گه‌رى به‌رێوه‌بردنى حکومى ئێعدامى ئه‌و دوو لاوه کورده له ئارادایه. هه‌ر به‌و شێوه‌ى که به بێ ئاگادارى به‌ره‌به‌یانى چوارشه‌ممه ١٦ى به‌فرانبارى ١٣٨٨ له سێداره درا.