جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیرانى ٣٣ که‌س له‌ دایکانى تازیه‌بار له‌ تاران

گیرانى ٣٣ که‌س له‌ دایکانى تازیه‌بار له‌ تاران

به‌ پێى گووته‌ى ووته‌بێژى که‌مپه‌ینى مافى مرۆڤ له‌ ئێران، نزیک به‌ ٣٣ که‌س له‌ دایکانى تازیه‌بار و لایه‌نگرانیان دوانیوه‌رۆى رۆژى شه‌ممه‌١٩ى به‌فرانبار له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانى

رژیمه‌وه‌ له‌ پارکى لاله‌ى تاران و شه‌قامه‌کانى ده‌ورووبه‌ر گیران.
ئه‌و ووته‌بێژه‌ که‌ له‌گه‌ڵ رادوێ فه‌ردا قسه‌ى ده‌کرد رایگه‌یاند، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کان ٣٣ که‌س له‌ دایکانى تازیه‌باریان له‌ دوانیوه‌رۆى رۆژى شه‌ممه‌ له‌ کاتێکدا خه‌ریکى کۆبوونه‌وه‌یێکى هێمنانه‌ى حه‌وتووانه‌ بوون، گرتوه‌. به‌ پێى گووته‌ى قائیمى زۆرێک له‌ دایکانى گیراو ته‌مه‌نیان له‌ سه‌ره‌ و ٩ که‌سیان له‌ دواى گیران به‌ هۆى نه‌خۆشى جۆراوجۆر گوازرانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و هێندێکیان شه‌ویان له‌ ئورژانسى نه‌خۆشخانه‌ به‌سه‌ر بردوه‌ و سه‌رله‌ به‌یانى رۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ دیسان گوازرانه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌.

14 سال و 10 ماه و 10 روز و 8 ساعت و 52 دقیقه پیش از این

گیرانى ٣٣ که‌س له‌ دایکانى تازیه‌بار له‌ تاران

گیرانى ٣٣ که‌س له‌ دایکانى تازیه‌بار له‌ تاران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن