کوژرانى ژنێک له شکهنجهگاى عه‌شره‌ت ئاباد
فیس بووک، به پێى هه‌واڵێک له سه‌رچاوه‌یێکى باوه‌رپێ کراو له ناوخۆى گرتووخانه‌ى عه‌شره‌ت ئاباد، کچێک به ناوى ئیلاهه ٢٤ سالان (بالا مام ناوه‌ند که له کاتى گیران دا مانتۆى ر٠هش و شه‌رواڵى لیى له به‌ردا بووه)
له کاتى بازجۆیی دا به سهندهڵى به سه‌ریدا دراوه تووشى خوێنر٠ێژى مێشک بووه و شه‌هید کراوه.
به پێى هه‌واڵ ئه‌و کچه له مندالانى بێ خانه‌واده بووه و له فهقیرخانهیێک له کوردستان گه‌وره بووه و بۆ کار چووه‌ته تاران. وادیاره له‌م ئاخریانه‌دا له نزیک مه‌یدانى ئینقلاب له شوێنێکى به‌رهه‌م هێنانى جل و به‌رگدا دامه‌زراوه.
به هۆى ئه‌وه‌ى ناوبراو هیچ که‌س و کارێکى نه‌بووه، بازجۆ به به‌رده‌وامى داواى ناونیشانى که‌س و کار و جێ ژیان و ئه‌و که‌سانه‌ى هاوکارى ده‌که‌ن، که له دوانیوه‌رۆى رۆژى ١٨ى به‌فرانبارى ١٣٨٨دا بازجووه‌که به توور٠هییهوه سهندهڵیهکهى بۆ ده‌هاوێ و ده‌بێته هۆى مردنى. ته‌رمه‌که‌ى بۆ شوێنێکى نادیار ده‌گوازرێته‌وه. (جوێ له‌وه که‌سانى بریندار له‌و گرتووخانه بێ به‌شن له ده‌رمان و جل و به‌رگ و له‌گه‌ڵ کچان به در٠ندانهترین شێوه هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کرێ.