رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی داواى کرد دایکانى تازیه‌بار ئازاد بکرێن
رۆژى دووشه‌ممه ٢١ى به‌فرانبارى ١٣٨٨ رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی داواى له ده‌سه‌لاتدارانى رژیم کرد ژماره‌یێک له دایکانى تازیه‌بار و لایه‌نگرانیان که رۆژى شه‌ممه و له دواى رێپێوانێکى هێمنانه له پارکى لاله گیرا بوون، ئازاد بکا.
به پێى هه‌واڵه‌کان،٣٣ که‌س له ئه‌ندامانى دایکانى تازیه‌بار و لایه‌نگرانیان دوانیوه‌رۆى رۆژى شه‌ممه له دواى گیرانیان له‌لایه‌ن هێزه به‌ناو ئینتزامیهکانى رژیم، گوازرانه‌وه بۆ گرتووخانه‌ى وزرا.
وه‌ک ئه‌وه‌ى یه‌کێک له نزیکانى ئه‌و گیراوانه به رادوێ فهرداى گووتووه که نزیک به ١٥ که‌سیان رۆژى دووشه‌ممه گوازراونه‌وه بۆ گرتووخانه‌ى ئه‌وین. به پێى هه‌واڵه‌کان ژماره‌ى دایکانى تازیه‌بار و لایه‌نگرانیان له گرتووخانه‌ى ئه‌وین گه‌یشتۆته ٢٨ که‌س.