ئوستادێکى زانستگاى تاران ترۆر کرا
رۆژى سێ شه‌ممه ٢٢ى به‌فرانبارى ١٣٨٨ ئوستادێکى زانستگاى تاران به ناوى مه‌سعود محه‌ممه‌دى له کردهوهیێکى ترۆریستى دا کوژرا.
ده‌زگاى ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیم ئه‌نجام دانى ئه‌و کرده‌وه‌یان خستۆته پاڵ ئه‌مریکا و ئیسرائیل. راگهیێنهکانى رژیم بلاویان کردۆته‌وه که ئوستادێکى زانستگاى تاران به ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێکى کونترۆڵ کراو له رێگه‌ى دووره‌وه له به‌ر ده‌رگاى ماڵه‌که‌ى له باکوورى تاران کوژرا.
شایانى باسه مارک تونر ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له کۆبوونهوهیێکى چاپه‌مه‌نیدا ئه‌و تۆمهتبارکردنانهى رژیمى سه‌باره‌ت به ترۆر کرانى مه‌سعود محه‌ممه‌دى به گاڵته‌جارى ناوبرد.