جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

واشینگتۆن تایمز داواى کرد ناوى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران له‌ لیستى ترۆریستى ئه‌مریکا ره‌ش بکرێته‌وه‌

واشینگتۆن تایمز داواى کرد ناوى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران له‌ لیستى ترۆریستى ئه‌مریکا ره‌ش بکرێته‌وه‌

رۆژنامه‌ى واشینگتۆن تایمز له‌ سه‌ردێر٠ى ژماره‌ى ئه‌مرۆى خۆیدا داواى له‌ ده‌وڵه‌تى ئوباما کرد ناوى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران له‌ لیستى ترۆریستى ئه‌مریکا ره‌ش بکاته‌وه‌ چوونکه‌ بۆته‌ کارتێکى یارى ترۆریسمى ده‌وڵه‌تى ئێران.

ئه‌و رۆژنامه‌ ته‌کیدى کردوه‌ به‌ ره‌ش کردنه‌وه‌ى ناوى موجاهیدین له‌ لیستى ترۆریستى، نێزه‌ى مرۆڤ کوژى له‌ ده‌ست ده‌سه‌لاتى ملهور٠ى ئێران، وه‌رده‌گیرێ. واشینگتۆن تایمز هه‌روه‌ها باس له‌ چۆنیه‌تى دانانى ناوى موجاهیدین له‌ لیستى ترۆریستى ئه‌مریکا ده‌کا که‌ وه‌ک نیشانه‌ى نیه‌ت پاکى بۆ رژیمى ئێران له‌ کاتى هاتنه‌ سه‌ر کارى محه‌ممه‌دى خاته‌مى بوو، و ده‌نووسێ: ناوى خراپ خستنه‌ پاڵ موجاهیدین ته‌نیا به‌ قازانجى ده‌سه‌لاتدارانى مێشک ووشکى رژیمى ئێرانه‌. ئه‌و رۆژنامه‌ هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: رژیم کوژرانى ندا ئاقا سولتان که‌ له‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌کانى هاوینى رابردوو له‌لایه‌ن پیاو کوژانى ده‌وڵه‌ت ده‌سترێژى کرا سه‌ر، دایه‌ پاڵ موجاهیدین و له‌ دیسامبرى رابردوو رژیمى ئیدیعاى کرد که‌ موجاهیدین سه‌ید عه‌لى موسه‌وى خۆشکه‌زاى میر حوسه‌ینى موسه‌وى کوشتووه‌.
ئاخونده‌کان لیبراڵه‌کان و ریفۆرم خوازه‌کان به‌هۆى چوونه‌ جبهه‌ى موجاهیدین به‌ ترۆریست تۆمه‌تبار ده‌که‌ن و بۆ ئه‌و جۆره‌ قه‌زاوه‌تانه‌ و سه‌پاندنى سزاى مه‌رگ له‌ لیستى ترۆریستى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا که‌ڵک وه‌رده‌گرێ. هه‌ر به‌و شێوه‌ لیستى ترۆریستى یه‌کیه‌تى ئوروپا به‌ شێوه‌یێکى باوه‌ر نه‌کراو بووه‌ به‌ کارتێکى یارى کردن بۆ ترۆریسمى ده‌وڵه‌تى ئێران.

14 سال و 10 ماه و 8 روز و 10 ساعت و 27 دقیقه پیش از این

واشینگتۆن تایمز داواى کرد ناوى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران له‌ لیستى ترۆریستى ئه‌مریکا ره‌ش بکرێته‌وه‌

واشینگتۆن تایمز داواى کرد ناوى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران له‌ لیستى ترۆریستى ئه‌مریکا ره‌ش بکرێته‌وه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن