حوکمى هه‌تا هه‌تایى بۆ زیندانیێکى سیاسى ژن
شیرین علم هویی(روناهى روکان) زیندانى سیاسى که له زیندانى ئه‌وین دایه حوکمى زیندانى هه‌تا هه‌تایی به سه‌ردا سه‌پا.
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى (هرانا) زیندانیێکى سیاسی ژن به تۆمه‌تى محاربه له‌لایه‌ن دادگاى رژیم له تاران زیندانى هه‌تا هه‌تایی به سه‌ردا سه‌پا.
ئه‌م هاووه‌لاتیه کورده که خه‌ڵکى ماکۆیه به محاربه له رێگه‌ى ئه‌ندامه‌تى له ئه‌حزابی ئۆپۆزسیۆن و کرده‌وه‌ى چه‌کدارى تۆمه‌تبار کراوه و هه‌ر به‌و بۆنه‌وه له ٨ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٧ه‌وه به گیراوه. دادگایی ناوبراو له لقى ١٥ى دادگاى رژیم له ٢٠ ى به‌فرانبار به‌رێوه‌چوو و هه‌ر له دادگا حوکمه‌که‌ى پێ راگه‌یێندرا.