راپۆرتى سه‌رکردایه‌تى، بۆ کۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌لایه‌ن به‌رێز کاک بابه‌شێخ حوسێنى پێشکه‌ش کرا
ئه‌ندامانى به‌رێزى کونگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران سلاوتان لێ بێ و پیرۆزبایی گه‌رمتان پێش که‌ش ده‌که‌م به بۆنه‌ى به‌ستنى کونگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات، به‌و هومێده‌ى کونگرهکهمان بر٠یارى گرینگ و جێ په‌سه‌ندى بۆ سازمانى خه‌بات
و جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى گه‌لى کورد و هه‌روه‌ها خه‌باتى ر٠هواى خه‌ڵکى ئێران له‌به‌رانبه‌ر رژیمى سهرهرۆى ئاخوندى به دواوه بێ.
به‌رێزان: له‌م راپۆرته‌دا به‌کورتى هه‌ل و مه‌رجى سیاسی جیهان و ناوچه‌ی خۆرهه‌لاتى ناوه‌راست و کوردستان و بابه‌ته‌کانى پێوه‌ندیدار به جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى خه‌ڵکى ئێران و کوردستان و هه‌ل و مه‌رجى کۆمه‌لایه‌تى و ئابوورى جیهان و ئێران، به پێی پێویست باس ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ى روونکهرهوهى به‌شێک له‌سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کانى سازمان بێ و هه‌روه‌ها گهلاڵهیێکى سه‌ره‌تایی بێ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ندامانى به‌رێزى کونگره‌ى چواره‌م لێدوان و بۆچوونى پێویستى له‌سه‌ر بده‌ن و دواى وه‌رگرتنى لێدوانى ئه‌ندامان، یارمه‌تیده‌ربێ بۆ چۆنیه‌تى دار٠شتنى هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌کانى داهاتووى سازمانى خه‌بات.
به‌و هومێده‌ى ئه‌ندامانى کونگره به وردى سه‌ره‌نج بده‌نه خاڵ و بابه‌ته‌کان و ره‌خنه وههڵسهنگاندنێکى پێویست که له‌سه‌ر راپۆرتیان هه‌یه، بیخه‌نه به‌رباس.
خوشک و برایانى بهر٠یز، ئه‌ندامانى تێکۆشه‌رى کونگره‌ى چواره‌مى سازمان، له‌گه‌ڵ سپاس بۆ ئێوه، بۆ ئاگاداریتان کونگره‌ى چواره‌مى سازمان دوو مانگ له‌پێش واده‌ى قانوونى خۆى ده‌به‌سترێ، ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆیێکى سه‌ره‌کى که ده‌گه‌رێته‌وه بۆ داواى ئه‌ندامانى سازمان نیشته‌جێ له‌وه‌لاتانى ئورووپایی و پێشنهادى ئه‌وان و چه‌ند به‌راورد و بۆچوونى دیکه که لهپلنۆمى حه‌وته‌م کرا، بۆیه به باش زاندرا کونگره‌ى چواره‌م له‌مانگى سه‌رماوه‌زى ساڵى ١٣٨٨ ى کۆچى خۆرى به‌رانبه‌ر به ١٧/١٢/٢٠ ٠ ٩ى زایینى کونگره‌ى چواره‌مى خۆى به ئومێد به خوداى مه‌زن و پشتیوانى به‌رینى جه‌ماوه‌رى کوردستان و ئه‌وینداران و لایه‌نگران و دۆستانى دڵسۆزى سازمان هیوادارم کۆنگره بر٠یارى گرینگ و جێگه‌ى په‌سه‌ند و پر٠دهسکهوتى لێ بکه‌وێته‌وه.
هه‌ل و مه‌رجى جیهانى:
وه‌ک ئاشکرایه له‌دواى کۆتایی هاتنى جه‌نگى سارد و نه‌مانى کۆماره‌کانى یه‌کگرتووى روسیه، به کرده‌وه داشدارى و گه‌وره هێزى جیهان بۆ ئه‌مریکا مایه‌وه و تا پێنج ساڵى رابردوو ئه‌مریکا، هێزێک بوو که له‌زۆربه‌ى کێشه سیاسیه جیهانیهکان، هه‌ر لهئاڵۆزى و کێشه‌ى یوگوسلاوى(سربستان) کێشه‌ى فه‌لستین و ئیسرائیل و کێشه‌ى عێراق و چه‌ند قه‌یرانى دیکه، خاوه‌ن بۆچوونى یه‌که‌م بوو. زۆربه‌ى وولاتان رازى بوونى ئه‌مریکا له‌خۆیان و سیاسه‌ته‌کانیان به خاڵێکى گرینگ ده‌زانى. ده‌وڵه‌ته‌کان نه‌یان ده‌توانى به بێ پشت به‌ستن به‌بازارى ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها پشتیوانى دارایی ئه‌و وه‌لاته، ئابووریێکى روو لهگهشهیان هه‌بێ و بتوانن وه‌ک پێویست پێداویستیه‌کان و هه‌ل و مه‌رجى له‌بار بۆ ژیانى دانیشتووانى وولاته‌کانیان دابین بکه‌ن.
هه‌ل و مه‌رجى دواى هێرشی ترۆریستى ١١ى سێپتامبرى ٢٠ ٠ ١ بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌ى ناوه‌ندى ئابوورى جیهانى له نیۆیۆرک و کاردانه‌وه‌کانى ئه‌مریکا به‌و کرده‌وه ترۆریستیه و راگه‌یاندنى جنگ له‌دژى ترۆر و هه‌وڵ بۆ له‌ناوبردنى حکوومه‌تى تاڵیبان له ئه‌فغانستان که له ئه‌لقاعیده و هاوبه‌شی له‌کرده‌وه ترۆریستیه‌کان ده‌کرد و دوابه‌دواى ئه‌وه‌ش شه‌ر٠ دژى حکوومه‌تى سه‌دام حوسێن له‌عێراق و رووخاندنى ئه‌و حکوومه‌ته له‌ساڵى ٢٠ ٠ ٣ هه‌ل و مه‌رجێکى دیکه‌ى هێنایه ئاراوه. ئه‌گه‌رچى ئه‌مریکا له‌سه‌ره‌تادا سه‌رکه‌وتنى له‌هه‌ر دوو جه‌نگه‌که‌دا به‌ده‌ست هێنا و توانى کۆتایی به ده‌سه‌لاتى تاڵیبان و ده‌سه‌لاتى سه‌دام حوسێن بێنێ. به‌لام سهرهر٠اى ئه‌و سه‌رکه‌وتنه، هێزه سه‌ربازییه‌کانى هاوپه‌یمانان له عێراق و ئه‌فغانستان نه‌یانتوانى کۆتایی به ترۆریستان و هێزه نه‌یاره‌کان بێنن. درێژه‌کێشانى جه‌نگ له‌عێراق و ئه‌فغانستان زیاتر له‌شه‌ش ساڵه درێژه‌ى هه‌یه و تیایدا هه‌زاران سه‌ربازى ئه‌مریکایی کوژران و سه‌دانى تێدا نوقستان بوون. سه‌رنه‌که‌وتن به‌سه‌ر ئه‌لقاعیده و تاڵیبان یه‌کێک بوو لههۆکان بۆ که‌م بوونه‌وه‌ى پێگه‌ى ئه‌مریکا له‌سیاسه‌ته جیهانیهکان، هه‌روه‌ها ناره‌زایه‌تى خه‌ڵکى ئه‌مریکا و ناره‌زایه‌تى جیهانى لێکه‌وته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌مریکاى له‌بارى ئابووریه‌وه تووشی ناسه‌قامگیرى کرد و ورده‌ورده هه‌لاوسانى ئابوورى له‌و وه‌لاته سه‌رى هه‌ڵدا.
هه‌لاوسانى ئابوورى ئه‌مریکا له‌لایێک و سه‌رنه‌که‌وتنى له‌جه‌نگى دژى ترۆریزم، بوژانه‌وه‌ى ئابوورى روسیه و هه‌روه‌ها هاتنه‌وه مه‌یدانى ئه‌و وه‌لاته بۆ ناوکێشه جیهانیه‌کانى لێکه‌وته‌وه. سه‌رۆکایه‌تى سه‌رکه‌وتووانه‌ى ویلادیمیر پۆتین و باش بوونى بارى ئابوورى و سه‌قامگیریی سیاسی له‌و وه‌لاته واى کرد جارێکى دیکه روسیه، وه‌ک خاوه‌ن هێزى ئابوورى و سیاسی و سه‌ربازی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مریکا دا قسه‌ى هه‌بێ و داواى به‌شی خۆى بکا له کێشه سیاسیه جیهانیهکان و پێگه‌ى له‌ده‌ست چووى بوێته‌وه. بێگومان به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت و گاز له‌جیهاندا ده‌ورى کاریگه‌رى هه‌بوو بۆ بووژانه‌وه‌ى بارى ئابوورى روسیه‌ی که خاوه‌نى نه‌وت و گازى زۆره.
له لایێکى دیکه‌وه وولاتى چین وه‌ک هێزیێکى گه‌وره‌ى ئابوورى ئاسیا و جیهان و خاوه‌ن میلیۆنها هێزى کار و هه‌روه‌ها سه‌دان هێزى سه‌ربازیی گه‌وره‌و و پر٠چهک و چۆڵى پێش که‌وتووى سه‌ربازیی که له‌م سالانه‌ى دواییدا گه‌شه‌ی زیاترى ئابوورى به خۆیه‌وه دیوه، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مریکا و سیاسه‌ته‌کانیدا هه‌ڵوێستى ره‌خنه‌گرانه‌ى گرته‌به‌ر. ئه‌و وهلاتهش هه‌وڵى داوه له‌کێشه جیهانیهکان جێگه و شوێنى وه‌ک گه‌وره هێز و ئه‌ندامى هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش هه‌بێ.
له‌لایێکى دیکه‌وه، ژماره‌یێک له‌ده‌وڵه‌تانى ئورووپایی به‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانه سیاسیه ناوچه‌ییه‌کان ره‌خنه‌یان له ئه‌مریکا گرت. له‌ساڵى ٢٠ ٠ ٣ به‌دواوه ده‌وڵه‌تى فه‌رانسه به سه‌رۆکایه‌تى ژاک شیراک دیارترینى ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئورووپاییانه بوو که ره‌خنه‌ى له‌سیاسه‌تى ده‌وڵه‌تى جۆرج بوش ده‌گرت.
ژاک شیراک که لایه‌نگرى سیاسه‌ت و بۆچوونه‌کانى ژنراڵ دووگۆل، که‌سایه‌تى و سه‌رۆکى ناودارى فه‌رانسه ده‌ژمێردرا، هه‌وڵى ده‌دا، جێگه و شوێنى فه‌رانسه له‌کێشه جیهانیهکان دا وه‌ک هێزیێکى جیهانى دیاربێ هه‌ر بۆیه به ره‌خنه له‌سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کانى ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها چه‌ند تاقى کردنه‌وه‌ى ئه‌تۆمى هه‌وڵى به‌هێز نیشان دانى تواناى سیاسی و سه‌ربازى فهرانسهى ده‌دا.
به گشتى ئه‌و هه‌ل و مه‌رجانه‌ى که له‌دواى هێرشی هێزه‌کانى ئه‌مریکا بۆ ئه‌فغانستان و عێراق و بایه‌خ نه‌دان به وولاتانى دیکه‌ى جیهان، واى کرد، ئه‌مریکا جێگه و شوێنى خۆى وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌رابردوودا هه‌یبوو نه‌یمێنێ، زیاتر بکه‌وێته به‌ر ر٠هخنه و گه‌وره هێزه‌کانى رابردوو هاتنه‌وه مه‌یدان، که تا ئێستا ئه‌و هێزانه قسه و داوا و بۆچوونى خۆیان هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و راستیانه‌ش که باسمان کرد، ئه‌مریکا هێزیێکى گه‌وره‌ى سیاسی و ئابوورى جیهانه، به‌لام حاشا هه‌ڵنه‌گره که ئه‌مریکا نه‌یتوانى ئه‌و هه‌له‌ى که وه‌ک یه‌که‌م گه‌وره هێز بۆى لوابوو، بیقۆزێته‌وه و که‌ڵکى لێوه‌رگرێ و سیاسه‌ته‌کانى به‌رێته پێش.
به‌دواى به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا له‌ساڵى ٢٠ ٠ ٨ و سه‌رکه‌وتنى باراک ئۆباما، پالێوراوى حیزبی دیموکرات به‌سه‌ر جان مه‌ک که‌ین پالێوراوى کۆماریخوازه‌کان ده‌وڵه‌تى نوێى ئه‌مریکا له‌پێوه‌ند به کێشه ده‌ره‌کیه‌کان سیاسه‌تێکى ته‌واو جیاوازى په‌یره‌و کرد، ده‌وڵه‌تى نوێى ئه‌مریکا به پێچه‌وانه‌ى ده‌وڵه‌تى رابردوو په‌یره‌وى له‌سیاسه‌تى کراوه و هاوکارى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانى دیکه‌ى جیهان بۆ چاره‌سه‌رى کێشه حه‌سته‌م و ئاڵۆزه‌کان گرته پێش.
ئه‌گه‌رچى سیاسه‌تى کرانه‌وه و راوێژ کردن به ده‌وڵه‌تانى دیکه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى باراک ئۆباما سیاسه‌تێکى ژیرانه و ئوسوولین، به‌لام به‌شێک له‌شاره‌زایانى سیاسی ئه‌و مانایه‌یان لێ وه‌رگرتوه که ئه‌مریکا لهناچاریهوه، ئه‌و سیاسه‌ته نوێ یانه‌ى هه‌ڵبژاردوه. ته‌نانه‌ت ده‌گووترێ ئه‌وسیاسه‌ته نۆێیه بۆته هۆى له‌خۆبایی بوونى ترۆریستان و رژیمه ترۆریست په‌روه‌ره‌کان. سیاسه‌تى حکوومه‌تى نوێى ئه‌مریکا واى کرد رژیمه سه‌ره‌رۆکان و رێکخراوه ترۆریسته‌کان، دڵگه‌رم بن به کاره ناره‌واکانیان. له‌کۆتایی مانگى خهزهڵوهرى ساڵى ١٣٨٨ باراک ئوباما ئیستراتژى نوێ له‌ئه‌فغانستان راگه‌یاند. ئه‌گه‌رچى له ئیستراتژییه نوێهکهدا بر٠یارى ناردنى ٣٠ ٠ ٠ ٠ سه‌ربازى دیکه‌ى بۆ ئه‌فغانستان دا، به‌لام ئاماژه‌ش به‌وه کراوه که سه‌ربازه‌کانى ئه‌مریکا له‌دواى ١٨ مانگى دیکه له‌ئه‌فغانستان ده‌ست به پاشه‌کشه ده‌که‌ن.
خوێندنه‌وه‌ى تاڵیبان و ئه‌لقاعیده بۆ ئیستراتژى نوێى ئه‌مریکا له‌ئه‌فغانستان به‌و جۆره‌یه که ئه‌مریکا نه‌وعێک شکستى خۆى له‌شه‌رى ئه‌فغانستان سه‌لماندووه، به تایبه‌ت که ووتووێژ له‌گه‌ڵ تاڵیبان و داواى هاوبه‌شیی کردنى له حکوومه‌تى ئه‌فغانستان پێ خراپ نییه.
به گشتى نهسیاسهتى توندوتیژى حکوومه‌تى پێشووى ئه‌مریکا توانى پێگه‌ى ئه‌مریکا وه‌ک پێویست له‌جیهاندا راگرێ و نه سیاسه‌تى زۆر نه‌رم و هێندیک جار لێنهبر٠اوانهى ده‌وڵه‌تى نوێ، ده‌توانێ پارێزگارى پێگه‌ى ئه‌مریکا له کێشه سیاسیه‌کانى جیهان و پێگه و شوێنى وه‌ک گه‌وره هێزى جیهانى بکا.
ترۆریزم په‌تا و نه‌خۆشی گه‌وره‌ى جیهان
ترۆریزم دیارده‌یێکى خراپ و قێزه‌ونه و له‌جه‌نگى جیهانى دووهه‌م به‌دواوه، به‌ره‌و په‌ره‌سه‌ندنى زیاتر رویشتووه ئه‌گه‌رچى ئه‌و دیارده‌یه زۆر له‌مێژه له‌جیهاندا هه‌یه، به‌لام له‌دواى هێرشی ترۆریستان به دوو فرۆکه‌ى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر له١١ى سێپتامبرى ٢٠ ٠ ١ بۆ سه‌ر ناوه‌ندى ئابوورى جیهانى له نیۆیۆرک و وه‌زاره‌تى دیفاعى ئه‌مریکا لهواشینگتۆن، ترۆریزم به شێوه‌یێکى دیارتر و مه‌ترسیدارتر بووه کێشه‌یێکى گه‌وره‌ى جیهانى و وولاتان و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌کانى پێوه سه‌رقاڵ بوو و کۆمه‌ڵگاى جیهانى ناچار کرد به شێوه‌ى ئاکتیڤ و به‌کرده‌وه رووبه‌رووى بێته‌وه. به‌لام جێگه‌ى سه‌رنجه کۆمه‌ڵگاى جیهانى به تایبه‌ت وه‌لاته به هێزه‌کانى رۆژئاوا، نه‌یانتوانی پێناسهیێکى دروستى ترۆریست بکه‌ن و سنوور و هێماێک بۆ لایه‌نى ترۆریستى و غه‌یره ترۆریستی دیارى بکه‌ن. پێناسه‌کردنى ناته‌واو و هه‌ڵه‌ى گه‌وره له‌پێناسه‌ى لایه‌ن و جه‌ریانه ئازادیخوازه‌کان و تاوانبار کردنیان به ترۆریست ، له لایێک زیانى گه‌یاند به هه‌وڵه‌کانى جیهانى بۆ به‌ربه‌ره‌کانى دیارده‌ى ترۆریست په‌روه‌رى و له لایێکى دیکه خزمه‌تى کرد به حکوومه‌ت و ده‌سه‌لاته دیکتاتۆر و ملهوره‌کان که پێشێلى مافى هاوولاتیانیان ده‌که‌ن و سه‌ره‌تایی ترین بنه‌ماکانى ئازادى و عه‌داڵه‌ت له‌به‌رچاو ناگرن.
جه‌نگى دژى ترۆریزم ده‌بێ، راسته و راست لایه‌ن و ده‌سته و حکوومه‌ته ترۆریستى و ترۆریست په‌روه‌ره‌کانى بکردایه ئامانج. کوا دروسته خه‌باتى ئازادیخوازى خه‌ڵکى ئێران و هێزه شۆر٠شگێرهکانى دژ به رژیمى ملهورى ویلایه‌تى فقیه که پشتیوانى سه‌ره‌کى ترۆریستى جیهانى و داڵده‌ده‌رى رێبه‌ران و به‌رپرسانى رێکخراوه ترۆریستیهکانه به ترۆریست بناسێندرێن. بێ گومان، هه‌ڵه‌ى زۆر گه‌وره کرا له‌جه‌نگى دژى ترۆریستیدا، هه‌ربۆیه ئه‌مریکا و وولاتانى خۆرئاوا نه‌ک سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، به‌ڵکوو بوونه هۆى به هێز بوونى پێگه‌ى جه‌ریان و لایه‌ن و ده‌سه‌لاته‌کانى پشتیوانى ترۆریزم.
سووتانى ته‌ر و ووشک پێکه‌وه، تاوانبار کردنى هه‌ر جه‌ریان و لایه‌نێکى ئیسلامى به ترۆریست بوون و ههر٠هشه و و دژایه‌تیان ، وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تاى ده‌ست پێکردنى جه‌نگى دژى ترۆریست رووی دا، زیانى قه‌ره‌بوو نه‌کراوه‌ى له‌خه‌بات بۆ بنهبر٠کردنى ترۆریزمدا و ئاوى کرده ئاشی ترۆریستان و ده‌سه‌لات و حکوومه‌ته‌کانى پشتیوانى ترۆریزم.
بێگومان جه‌نگى ترۆریزم کاتێک سه‌رکه‌وتن به ده‌ست دێنێ که بتواندرێ که‌ڵک له تێکراى هۆکان بۆ بنهبر٠ کردنى وه‌رگیرێ، ته‌نیا به شه‌ر٠ و رێگه‌ى سه‌ربازى وهلامدهرهوه نییه. کارى وولاتانى رۆژئاوایی به ته‌نیا نییه. پێویسته له‌وناوچه و وولاتانهى ترۆریست تێیاندا سه‌رى هه‌ڵداوه، گرینگى خه‌ڵک و لایه‌ن و هێزه میانهر٠هو دیموکراته‌کان بزاندرێ و هه‌روه‌ها هێزه سه‌ربازییه‌کانى خۆرئاوا به شێوه‌یێک هه‌ڵس و که‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بکه‌ن که شایان بێ و نه‌بنه هۆى بێزارى گشتى و تێکرایی.
له لایێکى دیکه‌وه پێویسته کۆمه‌ڵگاى جیهانى به جیددى و به کرده‌وه رووبه‌رووى حکوومه‌ت و ده‌سه‌لاته ملهوره‌کان و پشتیوانانى ترۆریزم بێته‌وه. بۆ نمونه رژیمى ئاخوندى که ده‌سه‌لاتێکى سه‌ره‌کى پشتیوانى ترۆریزمه، پێویسته کۆمه‌ڵگاى جیهانى به جیددى و له‌رێگه‌ى دیپلۆماسی و ئابلوقه‌ى ئابوورى و ته‌ریک خستنه‌وه‌ى زیاترى له‌ناوه‌نده‌کانى جیهانى و لێوه‌رگرتنه‌وه‌ى کورسی نوێنه‌رایه‌تى ئێران له رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووکان و هه‌روه‌ها لێئهستاندنهوهى نوێنه‌رایه‌تى ئێران لهباقى رێکخراوه‌کانى دیکه‌ى جیهانى له‌رژیم هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه گه‌ر٠. بێگومان به په‌یره‌و کردنى ئه‌و رێوشوێنانه و باقى رێگه به که‌ڵکه‌کان ده‌تواندرێ هێز و تواناى ده‌سه‌لات و لایه‌نه ترۆریسته‌کان زۆر لاواز و به‌ره‌و پووکانه‌وه‌ى یه‌کجارى بچێ.
ئابوورى جیهانى
له‌راپۆرتى پلنۆمى حه‌وته‌مى کومیته‌ى ناوه‌ندى به کورتى ئاماژه‌م به کێشه‌ى ئابوورى جیهانى کردووه که له ئێستا دا بۆته کۆسپ و تهگهرهیێکى گه‌وره و ههر٠هشه له پێکهاته‌ى کۆمه‌ڵگاکان و ژیانى میلیاردها مرۆڤ له‌سه‌رانسه‌رى جیهان کردووه. بێکارى له‌راده‌به‌ده‌ر له‌زۆربه‌ى وه‌لاتانى جیهان، داخستنى کارخانه‌ى گه‌وره و بچوک له‌ئه‌مریکا و ئورووپا، ده‌رکردنى ده‌یان هه‌زار کرێکار له‌کارخانه و ناوه‌نده پیشه‌سازییه‌کانى ماشین و فرۆکه و که‌شتى دروست کردن، وه‌رشکست بوونى سه‌دان بانکى بچوک و ده‌یان بانکى گه‌وره، به گشتى واى کرد که جیهان تووشی شۆک و سه‌رسوورمان ببێ و شاره‌زایانى ئابوورى که‌م هومێد بن له‌چاره‌سه‌رکردنى.
باراک ئۆباما له‌کاتى پروپاگهندهکانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها به دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، یه‌کێک له‌به‌رنامه و ئیستراتژییهکانى هه‌وڵ بۆ باش کردنى وه‌زعى ئابوورى ئه‌مریکا ده‌بێ، ئه‌گه‌رچى ئاسۆیێک به‌دى ده‌کرێ بۆ باشتربوونى وه‌زعى ئابوورى ئه‌مریکا، به‌لام وه‌ک پێویست نییه و ئه‌وه‌ى تا ئێستا ده‌بیندرێ نه‌یتوانیوه وهلامدهرهوه بێ. دیاره به‌راوردى کارناسانى ئابوورى هاتووه که ساڵى ٢٠ ١٣ ئابوورى جیهانى له ته‌نگژه رزگارى ده‌بێ.
جێگه‌ى باسه که چین وه‌ک هێزیێکى گه‌وره‌ى ئابوورى، توانیویه‌تى به سه‌ر هه‌لاوسانى ئابووریدا زاڵ بێ و نه‌هێڵێ وولاته‌که‌ى تووشی ئه‌و قه‌یرانه بێ. هه‌روه‌ها چه‌ند مانگه له‌ئاڵمان، ژاپۆن و فه‌رانسه ئابوورى به‌ره‌و پێشکه‌وتن ده‌چێ. دیاره خۆرهه‌لاتى ناوه‌راستیش بێ به‌ش نه‌بووه له‌و هه‌ل و مه‌رجه ناله‌باره ئابووریه‌ى که جیهان تووشی بووه، به تایبه‌ت ئێران به بوونى ده‌سه‌لاتى گه‌نده‌ڵ و نه‌زانى ئاخوندان له‌لایێک و ته‌نگه‌ژه‌ى ئابوورى جیهانی له‌لایێکى دیکه زیانى زۆرى بینیوه. به پێی راگه‌یاندنى ناوه‌نده‌کانى ده‌سه‌لات هه‌لاوسان له‌سه‌رووى ٢٨ له‌سه‌ده که زۆربه‌ى شاره‌زایانى ئابوورى پێیان وایه هه‌لاوسان له‌ئێران له‌سنوورى ٣٤ له‌سه‌د تێپه‌ریوه.
پیس بوونى ژینگه و مه‌ترسیه‌کانى
ماوه‌ى چه‌ند ساڵه زانایانى که‌ش ناسی و ژینگه‌ناسی، باس له‌گه‌رم بوونى گرده زه‌وى و به‌رین بوونه‌وه‌ى لایه‌ى ئۆزۆن ده‌که‌ن که هۆ سه‌رکیه‌که‌ى بلاوبوونهوهى گازى دى ئۆکسید که‌ربۆنه که زیاتر له‌کارکردنى کارخانه زه‌به‌لاحه‌کان و هه‌روه‌ها زۆربوونى ماشێن و به‌کارهێنانى سووته‌مه‌نى و که‌م بوونه‌وه‌ى سه‌وزاییه‌وه په‌ره‌ى سه‌ندووه.
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسیه گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر جیهان که ده‌یان کیشه‌ى ژینگه‌یی بۆ سه‌ر وولاتان دروست کردووه و چه‌ندین لافاو و بومه‌له‌رزه‌ى لێ که‌وتۆته‌وه که دیارترینیان، رودانى سونامى لهسوماتراى ئهندۆنێزى له‌ساڵى ٢٠ ٠ ٥ بوو، به‌داخه‌وه هه‌زاران کوژراو و سه‌دان هه‌زار که‌سیش ئاواره‌ى لێکه‌وته‌وه.
هه‌روه‌ها توانه‌وه‌ى خێرا و له‌راده‌به‌ده‌رى کێوه سه‌هۆڵیه‌کان لهقوتبى باکوور که ئه‌و دهیاردهیهش ههر٠هشهیه له زۆربه‌ى وولاتان و شاره قهرهبالغهکانى، وه‌ک پێکن پێته‌ختى چین و ولاتى هۆڵه‌ند. بۆ چاره‌سه‌ر کردنى ئه‌و کێشه گه‌وره‌یه له‌رۆژى ٩ى ژوئیه‌ى ٢٠ ٠ ٩ ده‌وڵه‌تانى پیشه‌سازى ناسراو به ده‌سته‌ى ٨ ، وه‌ک ئه‌مریکا، فه‌رانسه، ژاپۆن، روسیه، ئاڵمان، ئینگلستان، که‌نه‌دا و ئیتالیا ،به به‌شدارى ٥ وه‌لاتى تازه گه‌شه‌سه‌ندوو که بریتى بوون له نوێنه‌رانى وولاتانى چین، هیندوستان، برێزیل، مێکزیک و ئه‌فریقاى باشوور له ئیتالیا کۆبوونه‌وه و رێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى تا ساڵى ٢٠ ٥٠ راده‌ى ٨٠ له‌سه‌د گازى دى ئۆکسیدى که‌ربۆن که‌م بکه‌نه‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا رۆژى ٧ى دیسامبرى ٢٠ ٠ ٩ به‌رانبه‌ر ١٦ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٨ کۆبوونهوهیێکى به‌رین به ناوى ئاڵوگۆرى ناوچه‌یی له‌شارى کوپنهاگنى دانمارک به به‌شدارى نوێنه‌رى ١٩٢ وولات که ١٠ ٠ که‌سیان سه‌رۆک و رێبه‌رى وولاتان بوون، ده‌ستى به‌کاره‌کانى کرد و هومێدێکى زۆر هه‌یه ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه که پێوه‌ندى به که‌مکردنه‌وه‌ى گازى گوڵخانه‌یی هه‌یه ئاکامى باشی لێ بکه‌وێته‌وه، به تایبه‌ت که هه‌ر دوو وولاتى ئه‌مریکا و چین که به‌شی زۆریان له‌پیس کردنى ژینگه دا هه‌یه، به تازهگى ئاماده‌ى هاوکارى کردن و که‌م کردنه‌وه‌ى گاز گوڵخانه‌ییه‌کانن. هه‌روه‌ها وولاتانى ئورووپایش به‌لێنیان داوه کۆمهگى ماڵى خۆیان بده‌ن بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ى گازه ژهراوییهکان.
خۆرهه‌لاتى ناوهر٠است:
خۆرهه‌لاتى ناوه‌راست لهپر٠ کێشه‌ترین ناوچه‌کانى جیهانه و بوونى کێشه مێژووییه‌کان و جه‌نگ و ئاڵۆزى و ناسه‌قامگیرى له‌لایێک و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونى زۆربه‌ى وولاتانى ئه‌و ناوچه‌یه به‌کانزا سروشتیه‌کانى وه‌ک نه‌وت و گاز و ئاسن و به‌ردى به نرخ و شوێنه‌واره مێژووییه‌کان له‌لایێکى دیکه و هه‌روه‌ها نه‌بوونى دیموکراسی له‌ناوچه‌که و حکوومه‌ته سه‌رکوتگه‌ر و ئیستبدادیه‌کان واى کردووه ئه‌و ناوچه‌یه ناسه‌قامگیر بێ و هه‌روه‌ها وولاتانى خاوه‌ن هێز و کۆمپانیا و شیرکه‌ته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ته‌ماعیان له‌و ناوچه هه‌بێ.
ئه‌و دیارده پۆزه‌تیڤ و نهگهتیڤانهى له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى ده‌یان کێشه‌ى ناوخۆیی و جه‌نگى لێکه‌وتۆته‌وه، له‌هه‌مانکاتدا واى کردووه، وولاتانى خاوه‌ن هێزى جیهانى به تایبه‌ت ئه‌مریکا و ئورووپاییه‌کان، ده‌ست بخه‌نه کاروبارى ئه‌و ناوچه‌یه و به شوێن قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیانه‌وه بن.
یه‌کێک له‌زه‌قترین کێشه‌کانى ناوچه‌ى خۆرهه‌لاتى ناوهر٠است، جه‌نگ و ناکۆکى وولاتانى عه‌ره‌ب به گشتى و خه‌ڵکى فهلستبن به‌تایبه‌ت بووه، له‌گه‌ڵ جووڵه‌که و به‌شێوه‌یێکى دیارتر ئیسرائیل. له‌دواى ده‌ست به‌کاربوونى حکوومه‌تى نه‌تانیاهو، که حکوومه‌تێکى راستگه‌را و توندره‌وه. ئه‌و حکوومه‌ته به‌دروشمى توند و به‌ڵێنى به جووله‌که توندر٠هوهکان و پشتیوانیان هاته‌سه‌ر کار و به شێوه‌یێکى به‌ربلاوتر له‌هه‌وڵى په‌ره‌پێدانى شاروچکه جولهکهنشینهکاندا بووه له‌سه‌ر خاکى فه‌له‌ستین و ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان. دیاره دروست کردنى شاروچکه جوله‌که نشینه‌کان ر٠هخنهى زۆرى جیهانى لێکه‌وتۆته‌وه، به‌لام سهرهر٠اى گله‌یی و ره‌خنه‌ى ئه‌مریکا، ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل درێژه‌ى به‌دروست کردنى ئوردوگا و شارى نوێى جووله‌که نشین لهکهرانهى غه‌ربی و بیت الموقه‌ده‌س ده‌دا. له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته نوێیانه‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل، مه‌حموود عه‌بباس سه‌رۆکى حکوومه‌تى فه‌له‌ستین، له‌پێنجه‌مین ساڵرۆژى کۆچى دوایی یاسر عه‌رفات رایگه‌یاند، ئاشتى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به بوونى ئه‌و حکوومه‌ت و ئه‌و سیاسه‌ته‌وه، مه‌حاڵه. له‌گه‌ڵ په‌ره‌گرتنى ئاڵۆزییه‌کانى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل، له‌نێوان لایه‌نه‌کانى فه‌له‌ستینیش کێشه و ناکۆکى هه‌یه، بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس که زیاتر له‌لایه‌ن رژیمى سوریه و رژیمى ئاخوندى ئێرانه‌وه پشتیوانى لێده‌کرێ، حکوومه‌تى به‌شێک له‌خاکى فه‌له‌ستین که ئیداره‌که‌ى شارى غه‌ززه‌یه به‌ده‌سته‌وه‌یه.
له‌مانگى خهزهڵوهرى ئه‌مساڵدا، رۆژنامه و راگه‌ێنه جیهانیهکان هه‌واڵى بهر٠هسمى ناسینى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستینیان له‌لایه‌ن وولاتانى یه‌کێتى ئورووپاوه بلاوکرده‌وه. بلاوبوونهوهى ئه‌و هه‌واڵه بووه هۆى نیگه‌رانى قووڵى ئیسرائیلیه‌کان و ره‌خنه‌یان له‌و هه‌ڵوێسته‌ى ئورووپا گرت. کارڵ بیلید وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوئێد که وولاته‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى ده‌وره‌یی یه‌کێتى ئورووپای له‌ئه‌ستۆیه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ى نیگه‌رانى ئیسرائیل رایگه‌یاند، که تا ئێستاش هه‌ل و مه‌رج له‌بار نییه بۆ ناسینى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى فه‌له‌ستین. چه‌ند نوێنه‌رى کونگره‌ى ئه‌مریکاش له‌سه‌ردانێکدا بۆ ئیسرائیل حکوومه‌تى ئه‌و وهلاتهیان دڵنیا کرده‌وه که ئه‌مریکا هه‌ر جۆره راگه‌یاندنێکى یه‌ک لایه‌نه‌ى سه‌ربه‌خۆیی فه‌له‌ستین وێتۆ ده‌کا.
وه‌ک ئاشکرایه تا دێت، کێشه‌ى فه‌له‌ستین و ئیسرائیل به‌ره‌و هه‌ل و مه‌رجى خراپتر دهر٠وا، کۆمه‌ڵگاى جیهانى به تێکرا و ئه‌مریکا به تایبه‌ت به شێوه‌ى جیددى فشار ناخه‌نه سه‌ر ئیسرائیل و هێندێک بۆچوونیش هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه که کۆمه‌ڵگاى جیهانى به جیددى نایانهه‌وێ کێشه‌ى ئیسرائیل و عه‌ره‌ب چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
به‌و کورته روون کردنه‌وه‌ى باس کرا، ده‌رده‌که‌وێ کێشه‌ى فه‌له‌ستین و ئیسرائیل به هه‌ل و مه‌رجێکى حه‌سته‌م و دژوار‌دا تێده‌په‌رێ و تادێت ئاسۆى ئاشتى و رێکه‌وتن تاریک‌تر ده‌بێ. به‌لام به‌و حاڵه‌ش ئاماده‌یی ئورووپا بۆ ناسینى وولاتى سه‌ربه‌خۆى فه‌له‌ستین نوقته گۆرانێکى گرینگه و ئه‌گه‌ر ئورووپاییه‌کان سوور بن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستیان، سهرهتایێکى باش ده‌بێ بۆ کۆتایی هاتنى ئه‌و کێشه‌یه.
تورکیه و کێشه‌ى کورد:
له‌دواى هاتنه سه‌رکارى حکوومه‌تى نوێی تورکیه که حیزبى عه‌داڵه‌ت و گه‌شه‌پێدان به سه‌رۆکایه‌تى ره‌جه‌ب ته‌یب ئوردووغان و عه‌بدولڵا گۆل پێکى هێناوه، کرانهوهیێکى سه‌ره‌تایی و هه‌ل و مه‌رجى ئازادانه‌تر له‌و وه‌لاته هاته ئاراوه و هه‌روه‌ها ئابوورى داتهپیوى تورکیه به‌ره‌و بوژانه‌وه چوو و ژیانى خه‌ڵک باشتر بوو.
له‌پێوه‌ند به‌گه‌لى کورد له‌کوردستانى تورکیه، حکوومه‌تى ئه‌و وولاته چه‌ند چاکسازى راگه‌یاند و پارلمانى تورکیه‌ش کۆبوونهوهێیکى بۆ روون کردنه‌وه‌ى ئه‌و باسه پێک هێنا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌و چاکسازیانه هه‌نگاوێکى باش بوو، به‌لام وهلامدهرهوه و چاره‌سه‌رکه‌ر نه‌بوو. ده‌وڵه‌تى تورکیه به راگه‌یاندنى نه‌خشه‌ى رێگه بۆ چارسه‌رى ئاشتیانه‌ى کێشه‌ى کورد، رێگه‌یدا خوێندن و نووسینى کوردى له قوتابخانه‌کان ده‌ست پێ‌بکرێ و رادوێ و ته‌له‌ویزیۆنى کوردیش ئازاد بێ. به‌لام ئه‌و ههولانهى ده‌وڵه‌تى تورکیه تا ئێستا نه‌چۆته قۆناغى جێبه‌جێکردنه‌وه و هه‌روه‌ها نه‌یتوانیوه گه‌لى کورد و جوولانه‌وه ئازادیخوازییهکهى قه‌ناعه‌ت پێ بێنێ. ده‌وڵه‌تى تورکیه کاتێک باس له‌نه‌خشه‌ى رێگا ده‌کا و مه‌به‌ستیه‌تى ئاکامى هه‌بێ، بێ گومان ده‌بێ، گرینگى PPK و سه‌رۆکه‌که‌ى له زیندانى ئیمراڵى و هه‌روه‌هاDTP بزانێ. کاتێک که ده‌وڵه‌تى نوێی تورکیه باسی لهوچارهسهرکردنهى کێشه‌کان به رێگه‌ى ووتووێژ و لێک گه‌یشتن ده‌کا، به‌لام له‌به‌رانبه‌ردا، فشار ده‌خاته سه‌ر به‌رێز عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان و هه‌روه‌ها لهبر٠یارى نوێى دادگاى ده‌ستوورى هه‌ڵسوورانى DTP قه‌ده‌غه ده‌کرێ و مافى ئه‌ندام بوونى پارلمان له ئه‌حمه‌د تورک ده‌ستێنێته‌وه، گومان له‌سه‌ر سه‌داقه‌ت و راستى هه‌وڵه‌کانى دروست ده‌بێ. هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که ده‌بێ هه‌وڵى ئاشتیانه به باشی و به‌رز بزانین، له‌هه‌مان کاتدا ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ش له‌به‌رچاو بگرین که ئاشتى و کۆتایی هێنان به ئاڵۆزییه‌کان ده‌بێ دوور بێ له‌مه‌به‌سته ر٠هگهزپهرهستانهکان و تێکراى لایه‌ن و هێزه شۆر٠شگێره جه‌ماوه‌رییه‌کان بگرێته‌وه.
هه‌ل و مه‌رجى عێراق:
له‌چه‌ند ساڵى رابردوو له‌عێراق هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌چوو، خه‌ڵکى ئه‌و وه‌لاته ده‌نگیان به ده‌ستوورێکى نوێ‌دا که تیایدا حکوومه‌تى ئازاد و فیدراڵى و پێکهوژیانى تێدا ر٠هچاو کرابوو که به‌گشتى له‌عێراقدا ئاڵ و گۆر٠ى به‌رچاو هاتوونه پێش. له‌گه‌ڵ چه‌ند پێش که‌وتنى به‌رچاو، به‌لام کرده‌وه‌ى ترۆریستى له‌و وه‌لاته بنهبر٠ نه‌کراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌چاو رابردوو به رادهیێکى به‌رچاو که‌م بۆته‌وه.
جێگه‌ى سه‌رنجه که هێزه سه‌ربازییه‌کانى عێراق و هه‌روه‌ها هێزه فرهر٠هگهزهکان سهرهر٠اى بوونى زانیارییه‌کان له‌سه‌ر به‌شدارى راسته‌وخۆى رژیمى ئاخوندى و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانى، به‌لام کاردانهوهیێکى جیددى و به کرده‌وه‌یان له‌به‌رانبه‌ر دهخاڵهتهکانى ئه‌و رژیمه له‌خۆنیشان نه‌داوه. ئه‌و ده‌خاڵه‌ته به‌رده‌وامانه‌ى رژیمى ئاخوندى له عێراقدا واى کردووه ئه‌و وه‌لاته سه‌قامگیرى به خۆیه‌وه نه‌بینێ.
لێره‌دا پێویسته ئاماژه به رووداوى هێرشی هاوینى ئه‌مساڵى هێزه‌کانى عێراق بۆسه‌ر شارى ئه‌شره‌ف بنکه‌ى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران بکه‌م. لهوهێرشهى هێزه‌کانى عێراق به داخه‌وه ١١ که‌س له ئه‌ندامانى موجاهیدین شه‌هید و ژماره‌یه‌کیان بریندار کران و هه‌روه‌ها ٣٦ که‌سیان به بارمته گیران که دواى ٧٢ رۆژ به هه‌وڵ و ماندووبوونى زۆرى مرۆڤدۆستان و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و موقاوه‌مه‌تى خۆیان ئازادکران.
له‌به‌رانبه‌ر هێرشی هێزه‌کانى عێراق کومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات و تێکراى هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستانى ئێران هێرشی هێزه‌کانى عێراقیان بۆ شارى ئه‌شره‌ف مه‌حکووم کرد، که ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى هێزه سیاسیه‌کانى کوردستان به جێ بوو.
لێره‌دا به پێویستى ده‌زانم، باس له‌بارودۆخى کوردستانى عێراق بکه‌م، له‌هاوینى ساڵى ٢٠ ٠ ٩ هه‌ڵبژاردنى پارلمانى له کوردستانى عێراق به شێوه‌یێکى ئازادنه به‌رێوه‌چوو، پاڵێوراوانى چه‌ندین لیست و قه‌واره‌ى سیاسی به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بوون و پرۆسه‌که به سه‌رکه‌وتووى کۆتایی پێهات و پارلمانى کوردستان ده‌ستى به کاره‌کانى کرد. خاڵێکى دیکه له‌پێوه‌ند به کوردستانى عێراق که جێگه‌ى سه‌رنجه ، مه‌سه‌له‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى پارلمانى عێراق و یاساى هه‌ڵبژاردنه که ماوه‌ى چه‌ند مانگێک کێشه‌ى له‌سه‌ر بوو و تێکرای حیزب و ناوه‌نده سیاسیه‌کانى عێراقى به خۆوه خه‌ریک کردبوو. دواى چه‌ندین کۆبوونه‌وه و ههر٠هشهى به‌شدارى نه‌کردنى نه‌ته‌وه و په‌یره‌وانى مه‌زهه‌به‌کان بۆ به‌شدارى نه‌کردن و هه‌روه‌ها له‌دواى وێتۆى تاریق هاشمى جێگرى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌دژى په‌سه‌ندکراوى یه‌که‌مى پارلمانى عێراق، سه‌رئه‌نجام له‌سه‌ره‌تاى مانگى ١٢ى ٢٠ ٠ ٩ فراکسیۆنه‌کانى پارله‌مانى عێراق به‌هاندان و داواى ئه‌مریکا یاساى هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندکرا.
پێویسته روونى بکه‌ینه‌وه که سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، به‌رده‌وام پشتیوانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ویسته ره‌واکانى خه‌ڵکى کوردستانى عێراق به تێکراى چین و توێژه‌کانیه‌وه بووه. هه‌روه‌ها باوه‌رى وایه که عێراق کاتێک سه‌قامگیر ده‌بێ که ده‌ستى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى ئێرانى لێ کورت بکرێته‌وه و هه‌روه‌ها مافه بنچینه‌ییه‌کانى گه‌لى کورد دابین بکرێ و ئازادى و دیموکراسی تێدا نهادینه و ریشه‌یی بکرێ.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستانى عێراق دۆسته و رێز له‌قانوون و رێوشوێنه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌گرێ و سه‌قامگیرى و پێش که‌وتنى هه‌رێمى کوردستان بۆ ته‌واوى به‌شه‌کانى دیکه‌ى کوردستان به گرینگ ده‌زانێ.
دۆخى کورد له‌سه‌ریه:
وه‌ک ئاشکرایه رژیمى سهرکوتگهرى سوریه له کۆنه‌وه گه‌لى کورد و تێکۆشه‌ران و ئازادیخوازانى ئه‌و گه‌له سه‌رکووت ده‌کا و له‌هیچ هۆیێک و رێگه‌یێک بۆ سه‌رکووتى بێ به‌زییانه سڵ ناکاته‌وه. رژیمى سوریه یه‌کێکه لهرژیمه سه‌رکوتگه‌ره‌کان که ئازادى و مافى مرۆڤ به توندى پێشێل ده‌کا. کورد له‌خوێندن و نووسین به زمانى زگماکى بێ به‌ش کردووه و به شێوه‌یێکى به‌رنامه‌دارێژراو له‌هه‌وڵى توانه‌وه‌ى فه‌رهه‌نگ و که‌له‌پوورى نه‌ته‌وه‌ى کورد و وون کردن و بێ ده‌نگ کردنیه‌تى.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌ده‌رکردنى چه‌ندین راگه‌یاندراو، کرده‌وه‌کانى رژیمى سوریه له‌به‌رانبه‌ر ئازادیخوازان و گه‌لى سته‌ملێکراوى کورد لهسوریهى مه‌حکووم کردووه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستانى سوریه به‌هاوبه‌شی چه‌ندین راگه‌یه‌ندراوى مه‌حکووم کردنى هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌ى وه‌حشیانه‌ى رژیمى سوریه به‌رانبه‌ر به ئازادیخوازانى کورد به گشتى و له‌ساڵى ٢٠ ٠ ٩ به تایبه‌ت ده‌رکردووه.
به‌داخه‌وه جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى کورد له‌کوردستانى سوریه تووش لێکترازان و نه‌بوونى یه‌کریزى و نه‌بوونى هاوکارى و یه‌کده‌نگى بۆته‌وه که زیانى زۆر قورس و گه‌وره‌ى لهجولانهوهى ر٠هواى کورد له‌کوردستانى سوریه داوه و به قازانجى رژیمى ملهورى سوریه ته‌واو بووه.
وه‌زعى سیاسی ئێران و به‌رده‌وامى ده‌سه‌لاتدارى حکوومه‌تى ملهورى ئاخوندى:
وه‌ک ئاشکرایه، رژیمى ملهورى ویلایه‌تى فه‌قیهه زیاتر له‌٣٠ ساڵه به‌شێوه‌ى ملهورانه و به پێچه‌وانه‌ى هه‌ر رێوشوێنێکى ئازادانه و دیموکراتیک و دوور له‌به‌رنامه‌ى ئیسلامى پیرۆز، خه‌ڵکى ئێران به تێکرا و گه‌لى کورد به تایبه‌ت ده‌چه‌وسێنێته‌وه. حاکمیه‌تى ناشه‌رعى و دژى ئازادى ئاخونده‌کان، به سه‌دان رۆڵه‌ى ئازادیخوازى کورد و ئێرانیان به حوکمى قه‌ره‌قووشی و ته‌نیا له‌سه‌ر دهربر٠ینى ویستى ر٠هوا خستۆته چاڵه ر٠هشهکان و هه‌زاران لاوى خوێن گه‌رم و تێکۆشه‌ریان به بیانووى جۆراوجۆر ئیعدام کردووه.
ئیعدامى به کۆمه‌ڵى لاوان و ئازادیخوازان له ساڵى ١٣٦٧ى کۆچى خۆرى و هێرش بۆسه‌ر ناره‌زایه‌تیه‌کان و سه‌رکووتى خه‌باتى مه‌ده‌نى و ناوه‌نده(NGO) کان، سه‌رکووتى ژنان و سووکایه‌تی پێکردن پێیان و ده‌سترێژى کردنه‌سه‌ر زیندانیانى سیاسی، پێشێل کردنى مافى که‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌یی و دینیه‌کان و ده‌یان نمونه‌ى دیکه لهسهرکووت و ههر٠هشه له‌خه‌ڵک لهخاڵ و دیارده به‌رچاوه‌کانى کردارى حاکمیه‌تى ئاخوندیه.
هه‌ر به هۆى ئه‌و گشته پێشێلکاریانه‌وه، زیاتر له‌٥٠ جار له لایه‌ن رێکخراوه جیهانیه‌کانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ مه‌حکووم کراوه.
له‌تازه‌ترین ئه‌و مهحکوومیهته جیهانیانه‌ى رژیم، لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى سهربهرێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووکان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا که له ١٨ى سه‌رماوه‌زى ئه‌مساڵ بلاوى کردۆته‌وه، ده‌ڵێ پێشێل کرانى مافى مرۆڤ له ئێران، له‌بیست ساڵى رابردوو خراپتر بووه. له‌راپۆرتى نوێى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه شکه‌نجه، ئیعدامى لاوان، ده‌سترێژى سکسی بۆسه‌ر ژنان و پیاوان له‌زیندانه‌کاندا، به ئاشکرا به‌رچاوده‌که‌وێ.
ده‌سه‌لاتدارانى ئێران، جیاواز له‌ئازاردانى زیندانیانى سیاسی به شێوه‌یێکى غه‌یره ئینسانى و دوور له هه‌ر رێوشوێنێکى قانوونى و ئینسانى خانه‌واده و که‌س و کارى گیراوان، ئازار ده‌ده‌ن و ههر٠هشهیان لێ ده‌که‌ن.
سته‌مگه‌رى و بێ عه‌داڵه‌تى له‌ئێراندا به رادهیێکه که‌م که‌س له‌جیهاندا هه‌یه ئاگادارى نه‌بێ. که‌م رۆژ هه‌یه ناوه‌نده‌کانى راگه‌یاندنى جیهانى، راپۆرت و هه‌واڵ له‌سه‌ر جینایهتکارى و سته‌مگه‌رى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى بلاونه‌که‌نه‌وه.
هه‌ڵبژاردنى دهورهى ده‌یه‌مى سه‌رۆک کۆمارى و جولانهوهکانى خه‌ڵکى ئێران و ناکۆکى باڵه‌کانى ده‌سه‌لات:
به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى مه‌حموود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد به سه‌رۆک کۆمارى رژیمى ئێران له‌هاوینى ئه‌مساڵدا که به شێوه‌یێکى ساخته‌کارییانه و فێڵ به‌رێوه‌چوو و ژمارهسازى له به‌شدارى خه‌ڵک له‌و شانۆگه‌رییه‌دا کرا. ئاخوندان هه‌وڵیان دا به راگه‌یاندنى چه‌واشه‌کارانه و فریوکارانه، ئه‌وه به جیهانیان نیشان بده‌ن که ده‌سه‌لاته‌که‌یان مه‌شروعه و خه‌ڵکى ئێران به‌شدارى هه‌ڵبژاردن و نمایشه‌کانیان ده‌که‌ن. به‌لام سهرهر٠اى پروپاگه‌نده بهربلاوهکان و هه‌وڵى به‌رده‌وامى ئاخوندان و کاربه‌ده‌ستانى رژیم، شانۆگه‌رى هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره و پێشوازى لێ نه‌کرا. هه‌رچه‌ند باڵه‌کانى ده‌سه‌لات و پاڵیوراوهکانیان پروپاگه‌نده‌ى به‌ربلاویان ئه‌نجام دا و له‌ژێر ناوى چاکسازى و به‌ڵێنى دان بۆ له‌به‌رچاوگرتنى مافى هاوولاتیان و چین و توێژه جیاجیاکانى ئێران، بازار گه‌رمى زۆریان بۆ خۆیان کرد و توانیان ژماره‌یێک له‌خه‌ڵک به شیعار و به‌ڵێنه زریقه و بریقه‌داره‌کانیان دڵخۆش بکه‌ن. هه‌روه‌ها چه‌ند لایه‌نى سیاسی ئێرانى و کوردستانیش به شیعاره گۆرانخوازیهکانیان هومێدوار کرد. له‌دواى به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن و ده‌رکه‌وتنى ئاکامه‌که‌ى و ده‌رچوونه‌وه‌ى مه‌حموودى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد به سه‌رۆک کۆمار، جاریکى دیکه ده‌رکه‌وت که له‌پێکهاته‌ى حاکمیه‌تى ئاخونده‌کان هیچ گۆرانێک وهدى ناێ و به پێچه‌وانه‌ى هومێدهکان بۆ چاکسازى، ده‌سه‌لاتى ئاخوندى بێ به‌زییانه‌تر له‌رابردوو به‌ره‌ورووى خه‌ڵکى ئێران و لاوانى ئازادیخواز بۆوه.
له‌دواى ده‌رچوونه‌وه‌ى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد ناره‌زایه‌تیه‌کان به ئاکامى شانۆی ده‌یه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى رژیم سه‌ریهه‌ڵداوه و خه‌ڵک له‌رژیم ر٠اپهر٠ین و هه‌روه‌ها جه‌ریان یا جولانه‌وه‌ى سه‌وز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى نازاندرێ که بۆ خه‌ڵکى ئێران و کوردستان چی پێیه و هه‌روه‌ها ئه‌و شعارانهى ده‌ڵێن و به‌رزیان کردۆته‌وه ئایا به کرده‌وه جێ به جێیان ده‌که‌ن؟ به‌لام به‌و حاڵه‌ش بوونى هه‌ر نه‌وعه نارهزایهتیێک له‌پێکهاته‌ى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى به مه‌نفى نابینین، به‌لام به باشی نابینین خه‌باتى خه‌ڵکى ئێران و چالاکى و ناره‌زایه‌تیه‌کانى ئه‌و دواییه به مووسه‌وى و کهرووبیهوه پێوه‌ند بدرێ. ره‌نگه به‌شێکى که‌م له‌جه‌ماوه‌رى نارازى لایه‌نگرى مووسه‌وى و که‌رووبی بن. موسه‌وى و که‌رووبی خزمه‌تیان به رژیمى ئاخوندى کردووه، به‌شداربوون لهسهرکووتى ئازادیخوازانى ئێرانى و کوردستان له‌ده‌یه‌ى ١٣٦٠ کۆچى خۆرى به‌دواوه. موسه‌وى و که‌رووبی جیاوازى یان له‌گه‌ڵ خامنه‌یی و ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له‌وه‌دایه که ئه‌وان ده‌سه‌لات به‌ده‌ست نین، که‌روبی و موسه‌وى بێجگه له‌خزمه‌ت به رژیمى ئاخوندى و سه‌رکووتى خه‌ڵکى ئێران و ئازادیخوازان، له‌ماوه‌ى ده‌سه‌لاتیان دا کارێکیان به قازانجى خه‌ڵکى ئێران نه‌کردووه. ئێستاش که له‌ده‌سه‌لات دوور خراونه‌ته‌وه و به‌شیان نادرێ، نارازین. چاک وایه وردتر و له‌به‌رانبه‌ر که‌سانى وه‌ک موسه‌وى و کهروبیدا هه‌ڵوێست بگرین و به باش نازاندرێ سته‌مگه‌ران و دژى ئازادیخوازانى دوێنێ که له گیانى هاوولاتیان و ئازادیخوازان به‌رببوون له‌ئاوى شه‌و پاک تر بزاندرێن. هه‌ر بۆیه چاک وایه ئامانج و خه‌باتى ئه‌و ژماره خه‌ڵکه‌ى که له‌چوارچێوه‌ى بزووتنه‌وه‌ى سه‌وزدا کارده‌که‌ن به‌نرخ بزانین و ئه‌وان لهکهرووبی و موسه‌وى و باقى مۆره‌کانى ده‌سه‌لات ههلاوێرین.
له‌گه‌ڵ ئه‌و کورته باسه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى دهورهى ده‌یه‌مى سه‌رۆک کۆمارى رژیمى ئاخوندى و ئاڵۆزییه‌کان له‌ئێراندا، به‌کورتى کێشه و جه‌نگى ده‌سه‌لات له‌نێوان باڵه‌کانى رژیم باسی بکه‌ین. ئاشکرایه له‌سه‌ره‌تاى به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتنى ئاخوندان ناکۆکى و کێشه له‌نێوان ئاخوندان دا وجوودى هه‌بووه، به‌لام هیچ کات نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه‌ى که له‌ئێستا دا به‌رچاو ده‌که‌وێ.
له‌ئێستا دا ئاخوندان به شێوه‌یێکى به‌رچاو که‌وتوونه‌ته دژایه‌تى یه‌کتر، ته‌نانه‌ت له‌ناوخۆى باڵه‌کانى ده‌سه‌لاتدا کێشه و ناکۆکى قووڵ هه‌یه. هه‌روه‌ها مهرجهعیهتهکان لهقۆم کێشه‌یان له‌ناودایه و ژماره‌یه‌کیان ناره‌زایه‌تیان له‌شێوه‌ى به‌رێوه‌به‌رى وولات و حکوومه‌تى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و هه‌روه‌ها ره‌خنه‌یان له‌خامنه‌یی هه‌یه.
ناکۆکى له‌نێوان ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد سه‌رۆک کۆمارى رژیم و عه‌لى لاریجانى سه‌رۆکى مه‌جلیس، که هه‌ردووک سه‌ر به باڵى خامنه‌یین، هه‌روه‌ها هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ر ره‌فسه‌نجانى و ناتقى نوورى و ئاخونده دیاره‌کانى ده‌سه‌لاتدارى نمونه‌ى دیارن بۆ ئه‌وه‌ى بۆمان ده‌که‌وێ که تا چ راده‌یێک وه‌زعى ناوخۆى ده‌سه‌لات ئاڵۆزه و ئاڵۆزى و کێشه‌کان نزیکه ریشه‌ى حکوومه‌ت و ده‌سه‌لات ده‌ردێنێ. ئه‌و کێشه به‌رینانه واى کردووه پێکهاته‌ى ده‌سه‌لات زیاتر له‌رابردوو ئاڵۆز بێ. چاوه‌روانى ناکرێ رژیم به‌سه‌ر ئه‌و گشته قه‌یرانانه‌دا زاڵ بێ و کۆتایی به‌و ته‌نگژه‌یه بێنێ.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه باوه‌رى وابووه که قانونى ئه‌ساسی رژیمى ئاخوندى قانوونێکى دواکه‌وتووانه و پر٠ له فه‌رق و جیاوازى دانان له‌نێوان چین و توێژه‌کانى خه‌ڵکى ئێران و که‌مایه‌سیه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینى و بیروبۆچوونه‌کانه. هه‌روه‌ها بوونى وه‌لى فه‌قیهه و دیارى کردنى که‌سێک به نوێنه‌رایه‌تى خودا له‌سه‌ر زه‌وى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجى ئێستاى ژیانى مرۆڤایه‌تى نایه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ بنه‌ما و رێ و شوێنه‌کانى حکوومهتدارى و پێکه‌وه ژیانى ئینسانه‌کان دژایه‌تى ته‌واوى هه‌یه. له‌سه‌ر ئه‌و راستیه‌ش باوه‌رمان وایه هه‌ر جه‌ریان و لایه‌نێکى سیاسی ئه‌گه‌ر به‌راستى مه‌به‌ستى گۆر٠ان لهسیتهمى حوکمرانى له‌ئێراندا هه‌یه، ده‌بێ له‌پێشدا باوه‌رى به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قانوونى ئه‌ساسی ئه‌و رژیمه هه‌بێ و هه‌روه‌ها بوونى وه‌لى فه‌قیهه ره‌د بکاته‌وه. له‌و روانگه‌وه، سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به وردى له‌هه‌ڵوێست و سیاسه‌تى هه‌ر جه‌ریان و لایه‌نێکى ئۆپۆزسیون ده‌روانێ و باوه‌رى وایه هه‌ر جهریانێکى دڵسۆز و شۆر٠شگێر ده‌بێ ماف و ویسته‌کانى گه‌لى کورد و گه‌لانى زوڵم لێکراوى دیکه‌ى ئێران بهر٠هوا بزانێ و پشتگیرى لێ بکا.
گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی ئاخوندان هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر هێمنایه‌تى جیهان:
سهرهر٠اى هه‌وڵه جیهانیهکان بۆ رازى کردنى ده‌سه‌لاتدارانى ئێران بۆ کۆتایی هێنان به گه‌لاڵه ناوکهییهکانى جێ گومانه‌کان و پێشنهادى جیاجیا بۆ هاندان و رازى بوونى ئاخوندان که کۆمه‌ڵگه‌ى جیهانى ئاماده بووه، ئۆرانیومى تا پله‌ى ٢٠ له‌سه‌د بۆ بپاڵێوێ بکه‌ن، هاوکارى بکه‌ن بۆ به‌رنامه‌ى ئاشتیخوازانه و به‌مه‌به‌ستى به‌کارهێنانى بۆ کاروبارى زانستى، به‌لام کاربه‌ده‌ستانى ژیم بیانوو دێننه‌وه و ئاماده نین، ئه‌و رێگه‌چاره‌ش قه‌بووڵ بکه‌ن. هه‌رچه‌ند له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و دواییه‌ى وولاتانى ١+٥ ، له‌گه‌ڵ رژیم له‌سه‌ر ئه‌وه رێکه‌وتن که ئۆرانیۆمى خاوى ئێران بچێ بۆ روسیه و فه‌رانسه و دوایی به پالاوتهکراوى بۆ رێژه‌ى ٢٠ له‌سه‌د به‌رێگه‌ى تورکیه‌دا بگوازرێته‌وه بۆ ئێران. به‌لام دوایی ئاخوندان له‌و رێکه‌وتنه‌ش پاشگه‌زبوونه‌وه و رایانگه‌یاند ئاماده نین ئۆرانیومى خاو بنێرنه ده‌ره‌وه و پێبه‌ند به‌و رێکه‌وتنه نابن. ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا و وولاتانى ئورووپایی، له‌به‌رانبه‌ر رژیمدا هه‌ڵوێست و سیاسه‌تێکى زۆر نه‌رمیان گرتۆته پێش و ته‌نانه‌ت ئاماده‌یی خۆى بۆ ووتووێژ له پێوه‌ند به زۆربه‌ى مه‌سه‌له‌کان راگه‌یاندووه. ئه‌وه له‌کاتێکدایه که پێشتر ئه‌مریکا ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا شه‌رتى هه‌بوو، بۆ ووتووێژ له‌گه‌ڵ رژیم.
ئه‌و گۆر٠انه به‌رچاوه له‌سیاسه‌تى ئه‌مریکا نه‌ک نه‌بووه هۆى پێ مل بوونى رژیم بۆ ویسته جیهانیهکان، به‌ڵکو بوو به هۆى هاندانى زیاتر و له‌خۆبایی بوونى ده‌سه‌لاتدارانى رژیم. ئاشکرایه رژیمى ئاخوندى مه‌به‌ستیه‌تى چه‌کى ئه‌تۆمى به‌رهه‌م بهێنێ له‌به‌ر ئه‌و مه‌به‌سته هیچ پێشنیهادێکى جیهانى بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌به‌رنامه شاراوه‌کانى قه‌بووڵ ناکا.
سه‌رکووتى ژنان و بزووتنه‌وه‌ى خوێندکارى:
سه‌رکووتى ژنان له‌ئێراندا، بۆته ئه‌رک و کاری ناوه‌ند و ئیداره‌کانى ده‌وڵه‌تى و به پێى قانوون پێشێلکاریه‌کان به‌رێوه ده‌چن. بوونى سیغه به‌ناو شه‌رع و قانوون که یه‌کێک له‌دیارده هه‌ره قێزهونهکانه به‌رانبه‌ر به ژن و هه‌روه‌ها رێگه‌گرتن له‌به‌شدارى کردنى ژنان له‌چالاکیه سیاسیه‌کان و به‌رێوه‌به‌ریی وولات واى کردووه، ژنان هه‌ست به بوونى خۆیان و جێگه و شوێنیان نه‌که‌ن. په‌یره‌و کردنى سیاسه‌تى جیاوازى دانان واى کردووه که ژنان له‌ئێران و کوردستان هه‌ست به که‌مى بکه‌ن و ژماره‌یێکى به‌رچاویان تووشی نه‌خۆشی خه‌مۆکى و نه‌خۆشی چاره‌سه‌رنه‌کراو بوون. زۆرجار له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و گشته فشاره‌ى ده‌سه‌لات و هه‌روه‌ها فشار و ههر٠هشهى پیاوانى نه‌زان، که گرینگى به بایه‌خى مرۆڤایه‌تى و جێگه‌ى ژن له‌کۆمه‌ڵگا ناده‌ن، ده‌یان ئافره‌ت خۆیان کوشتووه و سه‌دانیش ماڵ و جێگه‌ى ژیانیان به جێ هێشتووه و روویان له وه‌لاتانى دیکه و شه‌قامه‌کان کردووه و تووش داوى ئیعتیاد و فه‌ساد بوون. بێگومان بۆ ده‌ربازبوون له‌و گشته کۆت و به‌نده له‌سه‌ر ژنان پێویسته ژنان به چالاکى و هه‌ڵسوورانى به‌رفراونتر و کاریگه‌رتر بێته مه‌یدان. هه‌ر چه‌ند له‌چه‌ند ساڵى رابردوودا، چالاکان و هه‌ڵسووران له رێکخراوه مه‌ده‌نیه فمینستیهکان هه‌وڵى باشیان داوه، به‌لام ئه‌و چالاکیانه وه‌ک پێویست نه‌یتوانیوه شوێن و جێگه‌ى ژنان و ئامانجه‌کانیان که هه‌مان ئازادى و مافى ئینسانیه ده‌سته‌به‌ر بکا. به‌داخه‌وه له‌و هه‌ل و مه‌رجه ناله‌باره‌ى که ئافره‌تان تێیدان و هه‌روه‌ها له‌و زوڵم و بێعهداڵهتیهى کاربه‌ده‌ستانى رژیم به‌رانبه‌ریان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ژماره‌یێک لایه‌ن و هێز هه‌ن که که‌ڵکى سیاسی و ته‌بلیغاتى له‌کێشه‌ى ئافره‌تان وه‌رده‌گرن و به‌ناوى پارێزگارى و پشتیوانى له‌مافه‌کانیان به‌دواى قازانج و مهبهستهکانیانهوهن. جێگه‌ى خۆیه‌تى بازرگانى به ئامانج و ویسته‌کانى ئافره‌تان نه‌کرێ و به ناوى دیفاع لێیان که‌ڵکى سیاسیان لێ وه‌رنه‌گیرێ. بێگومان پێکهاته‌ى کۆمه‌لایه‌تى و سوونه‌ت و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ى، له‌پێوه‌ند به تێگه‌یشتن له‌مه‌سه‌له‌کان له ئێران و کوردستان ده‌بێ بزاندرێ و نابێ به‌رورد بکرێ به‌راورد له‌گه‌ڵ وهلاتێکى ئورووپایی و پێکهاته کۆمهلایهتیهکهى و شێوه ژیانى به‌راورد بکرێ. ئه‌گه‌ر حهساسیتهکان و واقعیه‌ته‌کان و بهراوهردهکانى کۆمه‌ڵگاى خۆمان نه‌زانین ناتواندرێ پێش که‌وتنى پێویست لهدیموکراتیزه کردنى وولات و هه‌روه‌ها دهستهبهرکرانى ویستى ئافره‌تان و چینه‌کانى دیکه‌ى کۆمه‌ڵگا به‌ده‌ست بهێندرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و راستیانه نه‌زاندرێ کێشه‌که ئاڵۆزتر ده‌بێ و چاره ناکرێ. به‌و هومێده‌ى به خه‌باتى هاوبه‌شى ووشیارکردنهوهى کۆمه‌ڵگا سته‌م و جیاوازى دانان له‌سه‌ر ژنان و پیاوان هه‌ڵگیرێ و هه‌موو پێکه‌وه خزمه‌ت به نیشتمان و ئامانجه تێکراییه‌کان بکه‌ن.
وه‌ک ئاشکرایه ده‌بێ گرینگى به لاوان و خوێندکارانى تێکۆشه‌ر بدرێ و پێگه‌یان به‌رز راگیرێ. له‌سه‌رتاى به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتنى ئاخوندانه‌وه، خوێندکاران و لاوانى تێکۆشه‌ر زیاتر له‌توانایی خۆیان و سهرهر٠اى ههر٠هشه و سه‌رکووتى رژیم له‌مه‌یداندان و فیداکارانه له‌پێناو وه‌دیهاتنى ئازادى و مافى تێکراى هاوولاتیان و جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى بۆ رووخانى رژیمى سه‌رکووتگه‌ر و دامه‌زرانى حکوومه‌تێکى دیموکراتیک و نیشتمانى له‌ئێران تێده‌کۆشن.
خه‌باتى به‌رینى خوێندکاران و جولانه‌وه ر٠هواکهیان، بۆته هۆى ترسی ده‌سه‌لاتدارانى ئێران. هه‌ربۆیه ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندى به ته‌واوى هێز و توانای و له‌رێگه‌ى ده‌یان فێڵ له‌هه‌وڵدایه، ئه‌و خه‌باته شۆر٠شگێرانهیه له‌بار به‌رێ، به‌لام به خۆشیه‌وه خوێندکارانى کوردستانى و ئێران وه‌ک هه‌میشه پێشه‌نگى خه‌باتى ر٠هواو وئازادیخوازى و رێنیشاندرن.به‌ڵگه‌ى زیندوو بۆ سه‌لماندنى ئه‌و راستیه زۆرن که نوێترین ئه‌و به‌ڵگانه ناره‌زایه‌تى به‌رین و به‌رچاوى خوێندکارانى دانشگاکانى ئێران و دانشگاکانى کوردستان له ١٦ى سه‌رماوه‌ز رۆژى خوێندکاربوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى رێپێوان و ناره‌زایه‌تیه‌کانى خوێندکاران له‌رۆژان و مانگه‌کانى پێش له١٦ى سه‌رماوه‌ز به‌رده‌وام بووه، به‌لام له ١٦ى سه‌رماوه‌زى ئه‌مساڵدا جیاوازى له‌گه‌ڵ سالانى رابردوو هه‌بوو. له پێش ١٦ى سه‌رماوه‌ز ، ناوه‌نده و ئیداره ئه‌منیه‌تیه‌کان به به‌رنامه و گهلاڵهیێکى دارێژراو و هێنانى ده‌یان هه‌زار هێزى تایبه‌ت و هێزى سهرکوتگهرى هێزى ئینتزامى که ده‌ستورى ته‌قه‌کردن له‌خه‌ڵکیان پێ بوو، هه‌وڵیان دا خوێندکاران بترسێنن، به‌لام ههر٠هشه و هێزى زۆر و بۆرى رژیم نه‌یتوانى کار بکاته سه‌ر خوێندکارانى تێکۆشه‌ر و ئه‌وان ئازایانه رووبه‌رووى هێزه‌کانى رژیم بوونه‌وه.
به ناره‌زایه‌تى لهسهرکووت و ههر٠هشهى ئاخوندان ١٧ و ١٨ى سه‌رماوه‌ز نه‌چوونه دانشگاکان.
له‌راستیدا خه‌ڵکى ئێران و جولانه‌وه ئازادیخوازیهکهى خه‌ڵک قه‌رزدارى فیداکارى و تێکۆشانى خوێندکاران و بزووتنه‌وه شۆر٠شگێرانهکهیانن و جێگه‌ى خۆیه‌تى به بایه‌خه‌وه بروانینه فیداکارى و هه‌ڵسوورانى لێبر٠اوانهیان.
هه‌ل و مه‌رجى کوردستانى ئێران:
ئاشکرایه کوردستانى ئێران ناوچهیێکى گرینگهله ئێران و له‌کێشه سیاسیه‌کانى کۆن و تازه‌ى ئێران‌دا ده‌ورى دیارى هه‌یه. به تایبه‌ت له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌لاتداریه‌تى ئاخونده‌کان، گه‌لى کورد ده‌ورێکى کاریگه‌ر و به‌رچاوی لهرووبهروبوونهوهى رژیم و هێز و ناوه‌نده سهرکووتگهرهکانى بینیوه و هه‌زاران لاو و پیر و ژن و منداڵى کوردستان له گه‌رمه‌ى ٣٠ ساڵ فیداکارى و خه‌باتى گه‌له‌که‌مان گیانیان فیداى نیشتمان و وهدى هاتنى ئاواته لهمێژینهکانى کردووه.
خه‌باتى ر٠هواى گه‌له‌که‌مان و چالاکى و فیداکارى هاونیشتمانان واى کردووه کوردستان به سه‌نگه‌رى ئازادیخوازانى تیکراى ئێران بناسرێ و له‌ئێراندا به‌چاوى رێز له‌کوردستان و گه‌له‌که‌ى برواندرێ. ئیعدامى به کۆمه‌ڵى لاوان و چالاکانى سیاسی له‌چه‌ند مانگى رابردوودا، گرتن و راونانى ژنان و پیاوانى ئازادیخواز، ههر٠هشه له‌که‌س و کارى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانى کوردستان. میلیتاریزه کردنى کوردستان به هێزى پاسدار و به‌کرێگیراو، هه‌وڵ بۆ فریودانى خه‌ڵک له‌ژێر ناوى جۆراوجۆر، په‌ره‌پێدانى بێکارى و بوونى هه‌ژارى تاقه‌ت پرۆکێن و رێگه خۆشکردن و ده‌ست تێدابوونى به‌رپرسانى رژیم له تێوه‌گلانى لاوانى کورد مه‌وادى موخه‌دیر به گشتى ده‌رخه‌رى گرینگى کوردستان و جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازیهکهى و هه‌روه‌ها ده‌رخه‌رى ترسی رژیم و کاربهدهستانیه له جه‌ماوه‌رى کوردستان. بوونى جولانهوهیێکى به‌و شێوه کاریگه‌ر و به هێز له‌کوردستاندا و ووشیارى گه‌لى کورد ده‌گه‌ێنێ و هه‌روه‌ها چالاکى خوێندکاران و لاوان و ژنان و پیاوان و مامۆستایانى ئایینى، کریکاران، جووتیاران و تێکراى فکر و بیر و بۆچوونه دینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌کوردستاندایه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و گشته خۆراگرى و تێکۆشانه‌ى چین و توێژه جیاجیاکانى جه‌ماوه‌ری کوردستان، به‌داخه‌وه، هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستانى ئێران لهقهیراناویترین هه‌ل و مه‌رجدان. سهرهر٠اى ووتارى جیاجیاى تێکراى هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان بۆ هاوکارى کردن و کارى هاوبه‌ش، به‌لام به کرده‌وه هه‌نگاو بۆ یه‌کریزى و هاوکارى هێزه ر٠هسهنهکانى کوردستان ههڵنههێندراوهتهوه. سهرهر٠اى پێویستى و زه‌روره‌تى یه‌کێتى و هاوکارى له‌نێوان هێزه سیاسیه‌کان له‌چوارچێوه‌ى پلاتفۆرمێکى هاوبه‌ش و یا به‌ره‌ى کوردستانى به‌داخه‌وه ده‌بێ ئه‌و راستیه بڵه‌ین که ئاسۆى هه‌ر نه‌وعه هاوکاریێک دووره، دوورتر له‌وه‌ى چاوه‌روان ده‌کرا.
کێشه لهناوهێز و لایه‌نه‌کانى گۆره‌پانى جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى و جیابوونه‌وه و ئینشعابه‌کان، کۆسپى سه‌ره‌کین له‌به‌رده‌م هه‌ر نه‌وعه هاوکاریێک له‌ئێستادا، بوونى بۆچوون و هه‌ڵوێستى جیا لهتێکراى لایه‌ن و هێزه سیاسیه‌کانى سه‌رانسه‌رى جیهان هه‌یه، به‌لام به‌و شێوه نا که له ناو هێزه سیاسیه‌کانى کوردستان به‌رچاوده‌که‌وێ. ئه‌و ناکۆکى و جیابوونه‌وانه له‌ناو هێزه سیاسیه‌کان که‌متر له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى سیاسیه، به‌ڵکو زیاتر سه‌لیقه‌یی و شه‌خسین، به‌داخه‌وه ئه‌و وه‌زعه ناله‌باره و ناکۆکى و نه‌بوونى هاوکارى واى کردووه، خه‌ڵکى کوردستان موتمانه‌یان به هێزه سیاسیه‌کان که‌م بێته‌وه. به‌تایبه‌ت که له‌گه‌ڵ هه‌ر جیابوونه‌وه و لێکترازانێک ئه‌ندامان و به‌رپرسانى جه‌ریانه‌کان جۆرها بێ حورمه‌تى و تاوان ده‌خه‌نه پاڵ یه‌ک، که نمونه هێنانه‌وه له‌و لێدوانانه شیاو و به باش نازانم.
سازمانى خه‌بات ى کوردستان به پێى توانا هه‌وڵى داوه بۆ ئه‌وه‌ى، به‌ره‌یێکى هاوکارى و پلاتفۆرمێک بۆ کارى هاوبه‌ش له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان پێک بهێندرێ. هه‌روه‌ها سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات وهلامى ئه‌رێنى به هه‌ر داوایێکى هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان و که‌سایه‌تییه دیاره‌کانى کوردستانى بۆ پێکهێنانى به‌ره‌ى کوردستانى داوه‌ته‌وه. به هومێدى ئه‌وه کۆتایی به‌و هه‌ل و مه‌رجه ناله‌باره که باڵى به‌سه‌ر جولانه‌وه‌ى گه‌له‌که‌مان کێشاوه بێ و به زوویی کار بکرێ بۆ هاوکارى و یه‌کده‌نگى له‌نێوان هێز و لایه‌نه ر٠هسهنهکانى کوردستان، له‌پێناو ئامانجه به‌رزه‌کانى گه‌له‌که‌مان و بۆ به‌ربه‌ره‌کانێ رژیمى ملهورى ئاخوندى.
سازمانى خه‌بات و کار و چالاکى له‌چوار ساڵى رابردوودا:
سه‌رکردایه‌تى و ئورگانهکانى توانیویه راسپارده‌کانى په‌سه‌ندکراوى کونگره‌ى سێهه‌م و بر٠یاره گرینگه‌کانى جێ به‌جێ بکا. کومیته‌ى سه‌رکردایه‌تى و ئه‌ندامان و دۆستان له‌ناوخۆى کوردستانى ئێران و هه‌روه‌ها کومیته و ئه‌ندامانى سازمان له‌وه‌لاتانى ئورووپایی به تێکرا و وولاتانى ئیسکاندیناوى و که‌نه‌دا به تایبه‌ت چالاک بوون و ده‌ورى باشیان له‌ناساندنى سازمان گیراوه و به به‌شداریان لهکۆر و کۆبوونه‌وه سیاسیه‌کان دا کردووه.
کار و هه‌ڵسوورانى کومیته و ئورگانهکانى سازمان سهرهر٠اى بوونى کێشه‌ى جۆراوجۆر و که‌م و کور٠ى، جێگه‌ى بایه‌خه، ئه‌گه‌رچى ده‌کرا چالاکانه و کاریگه‌رتر ههڵسوورێین.
چالاکیه سیاسیه‌کان، پێوه‌ندییه دیپلۆماسیه‌کان، پێوه‌ندى دۆستانه له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسی کوردستانیه‌کان و پێوه‌ندى و دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ سازمانى مجاهدینى خه‌ڵقى ئێران له‌خاڵه دیاره‌کانى هه‌ڵسوورانى ئورگانهکانى سازمانه.
هه‌روه‌ها رێکخستن و سازماندانى ته‌شکیلاتى ناوخۆ چالاکیه بهربلاوهکانیان سهرهر٠اى مه‌ترسی و ههر٠هشهى ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیم و بایه‌خدار بوون و ده‌کرێ بڵه‌ین له‌ئێستا که‌م ناوچه له‌کوردستاندا هه‌یه که ته‌شکیلاتى سازمانى خه‌بات هه‌ڵسوورانى تێدا ئه‌نجام نه‌دا. ئه‌وه له‌حالێکدایه که له‌سالانى رابردوودا چالاکیه‌کان به‌و راده‌یه نه‌بوون که دواى کونگره‌ى سێهه‌م به‌رچاو ده‌که‌وێ.
له‌به‌شی راگه‌یاندندا، سازمانى خه‌بات، توانیویه‌تى هه‌نگاوێکى باش هه‌ڵگرێ و به‌شێوه‌ى مونه‌زه‌م بلاوکراوهى تێکۆشان، ئورگانى کومیته‌ى ناوه‌ندى سازمان به چاپ بگه‌ێنێ. هه‌روه‌ها دوو سایتى سه‌ره‌کى سازمان له‌ئینته‌رنێت، ماڵپه‌رى خه‌بات مێدیا و ماڵپه‌رى سازمانى خه‌بات، چالاکانه هه‌واڵ و زانیارى سیاسی و کۆمه‌لایه‌تى یان به خوێنه‌رانى گه‌یاندووه و ده‌ورێکى باشیان له‌کارى راگه‌یاندنى سازمان داگێر٠اوه. به‌لام سهرهر٠اى هه‌موو پێشکه‌وتنه‌کان له‌و مه‌یدانه‌دا، که‌م و کورى له‌کارى راگه‌یاندن به‌رچاو ده‌که‌وێ و وه‌ک پێویست نه‌بووه و ده‌کرێ باشتر و چالاکانه‌تر کار بکرێ و ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى و تێکراى کادر و هه‌ڵسووراوان چالاک بن و زیاتر هه‌ڵسورێن. هه‌روه‌ها ده‌بوو پێش که‌وتنى زیاتر له‌بارى راگه‌یاندن بهاتایه دى. دیاره به‌شێکى ئه‌و که‌م و کوریه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونى تواناى ماددى و هه‌ل و مه‌رجى ناله‌بارى دیکه که خۆ له‌باس کردنیان ده‌بوێرن.
هێزى پێشمه‌رگه‌ى سازمان:
پێشمه‌رگه‌ى سازمان وه‌ک هه‌میشه جێگه‌ى موتمانهى خه‌ڵکى کوردستان و هه‌روه‌ها هۆى ترسی داگیرکه‌ران و به‌کرێگیراوان میلله‌ته‌کامان بوون. پێشمه‌رگه‌کانى سازمانى خه‌بات، ناوبانگیان به لێهاتوو و کارامه و نه‌به‌زیی هه‌یه و شانازى خوڵقێن بوون و له‌داهاتووشدا هه‌روا ده‌بن.
هێزى پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات به‌رده‌وام بۆ پارێزگارى له گه‌ل و ئامانجه‌کانى ئاماده‌ن و له‌هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێکدا ده‌توانن گه‌وره‌ترین و کاریگه‌رترین زه‌ربه‌ت له‌هێزى به‌کرێگیراو و داگیرکه‌ر بوه‌شێنن.
بێگومان ده‌بێ کونگره‌ى چواره‌م و سه‌رکردایه‌تى داهاتوو گرینگى زیاتر به سازدانه‌وه و ئاماده‌کردنى هێزی پێشمه‌رگه بدا. گرینگى به به هێز کردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى سازمان زه‌روره و نابێ لێی غافڵ بین.
به‌رێزان، خوشکان و برایانى ئه‌ندام لهکونگرهى چواره‌مى سازمانى خه‌بات کونگره‌ى (گه‌شه‌سه‌ندن) ئه‌وه‌ى له‌و راپۆرته دا له‌سه‌ر وه‌زعى سیاسی جیهان و ناوچه‌که و ئێران و هه‌روه‌ها هه‌ل و مه‌رجى سازمانى خه‌بات و کار و چالاکیه‌کان و کهمکارى و به توانایی ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى هاتووه باسێکى کورت بوو، به‌و هیوایه‌ى له‌ماوه‌ى کونگره دا، هه‌ڵسه‌نگاندنى باش بۆ تێکراى رووداوه‌کان و بابه‌ته‌کانى جێ باسى جولانه‌وه و هه‌ل و مه‌رجى سازمانى خه‌بات بکرێ و به‌شێوه‌ى شیاو و به‌که‌ڵک لێیان بدوێن و بتواندرێ له‌به‌ر رۆشنایی لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان، بر٠یارى په‌سه‌ند بدرێ تا به سه‌رکه‌وتوویی کونگره‌ى چواره‌م کۆتایی به ئه‌رکه‌کانى بێنێ.
لێره‌دا، به پێویستى ده‌زانم، ئه‌وه‌ش بخه‌مه به‌رده‌ستى ئه‌ندامى کونگره‌ى که په‌یره‌و و پروگرامى په‌سه‌ند کراوى کونگره‌ى سێهه‌مى گهلاڵهیێکى باشه بۆ ئه‌وه‌ى کونگره‌ى چواره‌م لێدوان و باسى له‌سه‌ر بکا.
به‌و هۆمێدهى کونگره‌ى چواره‌مى سازمان کونگره‌ى (به‌خۆداچوونه‌وه و هه‌نگاونان بۆ چالاکانه کار کردن) سه‌رکه‌وتوو بێ و ببێته هۆى شادبوونى روحى شه‌هیدانى سازمان و که‌س و کاره سه‌ربه‌رزه‌کانیان و هه‌روه‌ها جه‌ماوه‌رى خۆر٠اگرى کوردستان و تێکۆشه‌رانى رێگه‌ى ئازادى و زیندانیانى سیاسی خۆراگر.