جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حوکمى ئێعدامى عه‌لى سارمى و ١٧ زیندانى سیاسى کوردى له‌لایه‌ن رژیمى ئێران کرد

لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حوکمى ئێعدامى عه‌لى سارمى و ١٧ زیندانى سیاسى کوردى له‌لایه‌ن رژیمى ئێران کرد

له‌و راگه‌یێندراوه‌دا هاتووه‌: لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی داوا له‌ رژیمى ئێران ده‌کا ئێعدامى به‌لانى که‌مه‌وه‌ ١٧ کوردى ئێرانى به‌تایبه‌ت زێنه‌ب جه‌لالیان که‌ له‌ دواى مه‌حکوم بوونیان به‌ تاوانى سیاسى چاوه‌ر٠ێى حوکمى ئێعدامن، راگرێ.

ئه‌م رێکخراوه‌ ترسى له‌وه‌یه‌ ئه‌و زیندانیانه‌ ئێعدام بکرێن، به‌تایبه‌ت له‌ دواى ئێعدامى دوو کوردى دیکه‌ له‌ مانگه‌کانى ئه‌م دواییه‌دا که‌ ئاخرین که‌سیان فه‌سیح یاسه‌مینى بوو که‌ له‌ ٦ى ژانویه‌ى ٢٠ ١٠  له‌ خوى ئێعدام کرا.
هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ له‌ دادگایی گه‌لێکى ناعادلانه‌دا به‌ تۆمه‌تى محاربه‌ حوکمى ئێعدامیان به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌. به‌ پێى هێندێ له‌ راپۆرته‌کان ژماره‌یێکیان له‌ گرتووخانه‌دا شکه‌نجه‌ کراون و بێ به‌ش کراون له‌ پارێز.
له‌ راگه‌یێندراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی دا هه‌روه‌ها هاتووه‌: فه‌سیح یاسه‌مینى له‌ دێى هندوانى نزیک به‌ خوى له‌ مانگى فوریه‌ى ٢٠ ٠ ٨ دا گیرابوو. روون نیه‌ که‌ ئایا فه‌سیح یاسه‌مینى له‌ شه‌ر و پێکدادانه‌کاندا به‌شدار بووه‌ یان نه‌.
به‌ پێى زانیاریه‌کان ناوبراو له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له‌ هاودێیه‌کانى له‌وانه‌ ٥ کچ و باوکى (حوسه‌ین یاسه‌مینى) و پیاوێکى دیکه‌ به‌ ناوى فه‌هیم ره‌زا زاده‌ که‌ ده‌گوترێ براونه‌ گرتووخانه‌ى وه‌زاره‌تى ئیتلاعات له‌ خوى، ئه‌و جێگه‌ى فه‌سیح یاسه‌مینى تیایدا شکه‌نجه‌ کراوه‌ و خانه‌واده‌که‌ى بۆ ماوه‌ى دوو مانگ هیچ زانیاریێکیان لێى نه‌بووه‌.
حوسین یاسه‌مینى ئێستا خه‌ریکى تێپه‌ر٠اندنى دوو ساڵى حوکمه‌که‌یه‌تى، له‌ کاتێکدا فه‌هیم ره‌زا زاده‌ حوکمى ١٥ ساڵ و دوورخستنه‌وه‌ى به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌. حوکمى ئێعدامى فه‌سیح یاسه‌مینى که‌ له‌لایه‌ن دادگاى ئینقلابى خۆى ده‌رچوو و به‌ رواڵه‌ت له‌ لقى ى١٠ ى پێداچوونه‌وه‌ى ئوستانى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا و دادگاى به‌رزى ئینقلابه‌وه‌ ته‌ئید کرا و به‌ بێ ئاگادار کردنه‌وه‌ى پارێزه‌ره‌که‌ى ئێعدام کرا. ته‌رمى ناوبراو به‌ ئه‌گه‌رى زۆر به‌هۆى رێگه‌ نه‌دان به‌ به‌خاکسپاردن و رێ و ره‌سمى پرسه‌ نه‌دراوه‌توه‌ به‌ خانه‌واده‌که‌ى. لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و ئێعدامه‌ مه‌حکوم ده‌کا.
لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی زیادى کرد: عه‌لى سارمى ٦٢ سالان رێکه‌وتى ٢٩ى دیسامبرى به‌ ناوى محاربه‌ له‌ رێگه‌ى ئه‌ندامه‌تى له‌ سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران که‌ له‌ عێراق جێگیره‌ به‌ ئێعدام مه‌حکوم بووه‌. ناوبراو له‌ ٢٧ى دیسامبرى ٢٠ ٠ ٧ له‌ دواى ئه‌وه‌ى له‌ رێ و ره‌سمى یادکردنه‌وه‌ى قه‌تڵى عامى زیندانیه‌کان ١٣٦٧ قسه‌ى کردبوو، گیرا و له‌و کاته‌وه‌ تا ئێستا زیندانیه‌.
ناوبراو که‌ به‌ بێ دادگایی چه‌ندین مانگ له‌ زیندانى ئه‌وین دایه‌، ئاخرین داگاییه‌که‌ى ١٦ى نوامبرى له‌ لقى ١٥ى دادگاى ئینقلابى ئیسلامى به‌رێوه‌چوو. دوو رۆژ دواى سه‌رکوتى نار٠ه‌زایه‌تیه‌کانى عاشورا له‌ ٢٧ دیسامبرى ٢٠ ٠ ٩، پێیان گووتووه‌ که‌ به‌ ئێعدام مه‌حکوم بووه‌.
به‌رپرسانى رژیم هه‌ر٠ه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان کردوه‌ که‌ نار٠ازیان به‌ تۆمه‌تى محاربه‌ دادگایی ده‌کا. ئه‌و کاره‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خه‌ڵک له‌ به‌شدارى له‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌کان بگێر٠ێته‌وه‌ که‌ دژ به‌ ده‌سه‌لاتداران به‌رێوه‌ده‌چێ.
١٧ که‌س له‌و کوردانه‌ى به‌ هۆى کارى سیاسى حوکمى مه‌رگیان به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ و چاوه‌رێى حوکمه‌که‌یان ده‌که‌ن به‌م شێوه‌یه‌:
زێنه‌ب جه‌لالیان ـ فه‌رزاد که‌مانگه‌رـ عه‌لى حه‌یده‌ریان ـ حوسین حزرى ـ ره‌شید ئاخکه‌ندى ـ محه‌ممه‌د ئه‌مین ئاگووشى ـ ئه‌حمه‌د پوولاد خانى ـ سه‌ید سامى حوسینى ـ سه‌ید جه‌مال محه‌ممه‌دى ـ حه‌سه‌ن ته‌لایی ـ ئیره‌ج محه‌ممه‌دى ـ رۆسته‌م کیا ـ مسته‌فا سه‌لیمى ـ ئه‌نوه‌ر رۆسته‌مى ـ حه‌بیولا له‌تیفى ـ شێرکۆ معارفى ـ فه‌رهاد وه‌کیلى.

14 سال و 10 ماه و 5 روز و 11 ساعت و 40 دقیقه پیش از این

لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حوکمى ئێعدامى عه‌لى سارمى و ١٧ زیندانى سیاسى کوردى له‌لایه‌ن رژیمى ئێران کرد

لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حوکمى ئێعدامى عه‌لى سارمى و ١٧ زیندانى سیاسى کوردى له‌لایه‌ن رژیمى ئێران کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن