ئاشکراکردنى کلاوه ئه‌تۆمیه‌کانى رژیمى ئێران له‌لایه‌ن شوراى میللى موقاوه‌مه‌تى ئێران
رۆژى سا شه‌ممه‌٢ى ره‌زبه‌ر، شوراى میللى مقاومه‌تى ئێران له کۆنفرانسێکى چاپه‌مه‌نى له ویه‌ن پێته‌ختى ئوتریش هه‌وڵه‌کانى رژیمى ئاخوندى بو٠Žدانانى کلاوه‌ى ئه‌تۆمى سه‌ر مووشه‌کى شه‌هابى ٣ و که‌ڵک وه‌رگرتن له‌وکو٠Žمپانیایانه‌ى به‌ناوى نه هێنى کار بۆ ته‌واو کردنى گه‌لاڵه‌ى دروستکردنى کلاوه‌ى ئه‌تۆمى ده‌که‌ن،
ئاشکراکرد و زانیارى ته‌واوى دا به هه‌واڵنێران و بلاوکراوه‌کانى نێوده‌وڵه‌تى.
دوکتور عه‌لى سه‌فه‌وى ئه‌ندامى کومیسیۆنى ده‌ره‌وه‌ى شوراى به‌رگرى نیشتمانى ئێران له‌و کۆنفرانسه‌دا که له‌ساڵۆنى (لنتمتن) له پێته‌ختى ئوتریش وهر٠ا خرا، گوتى: به‌پێى زانیارى باوهر٠پێکراو له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى موجاهیدین له ناوخۆى وه‌لات، رژیمى ئاخوندى له ٢ ساڵ به‌ر له ئێستاوه به‌گه‌رمى پر٠ۆژهى وه‌ده‌ست خستنى کلاوه‌ى ئه‌تۆمى سه‌ر مووشه‌که‌دوورهاوێژه‌بالستیکیه‌کانى ده‌ست پێکردوه. رژیمى ئاخوندى چه‌ندین کۆمپانیاى به‌ناوى خوازراوه‌وه به مه‌به‌ستى دابین کردنى پێداویستیه‌کانى ئه‌و پر٠ۆژه و هه‌روه‌ها شاردنه‌وه‌ى له پشکێنه‌رانى ناوه‌ند و به‌دوور گرتن له ئابلۆقه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دامه‌زراندوه. یه‌کێک له کۆمپانیا سه‌ره‌کیه‌کان که له‌و پر٠ۆژهیهدا کارده‌کا کۆمپانیاى (موهه‌ندیسى فن اورى نوین اسرى)یه. رژیم له بانهمهر٠ى ساڵى ١٣٨٦ وه بۆ پێش‌گرتن له ئاشکرابوونى ئه‌و کۆمپانیه، ناوه‌که‌ى گۆر٠یوه بۆ کومپانیاى په‌ره‌پێدانى فه‌ن ئاوه‌رانى هه‌وا پایه. ئه‌و کۆمپانیه له‌باره‌ى گه‌لاڵه ر٠شتنى کلا٠Žوه‌وه و باقى به‌شه‌کانى مووشه‌ک و هه‌روه‌ها کر٠ین و فرۆشتنى که‌ل وپه‌لى پێویست بۆ پر٠ۆژهى کلاوه‌ى ئه‌تۆمى به‌شێوه‌ى قاچاخ له باقى وه‌لاتان کارده‌کات. ده‌یان تایبه‌تکارى به‌شه‌کانى جۆراوجۆرى پێوه‌ند به گه‌لاڵه دار٠ێژى کلاوه و هێندێک له به‌رزترین لێپرسراوانى سه‌ربازى و پیشه‌سازى نیزامى له‌و کۆمپانیایه‌دا سه‌رقاڵى به‌رهه‌م هێنانى مه‌وادى پێویستى ئه‌و پر٠ۆژه، به‌شێوه‌ى قاچاخن. عه‌لى سه‌فه‌وى ناوى بهر٠ێوهبهرانى سه‌ره‌کى پر٠ۆژهى وه‌ده‌ست هێنانى کلاوه‌ى ئه‌تۆمى ئاشکرا کرد و زیادى کرد یه‌کێکى دیکه له‌و کۆمپانیایانه‌ى که له‌باره‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ى موشه‌کى و کلاوه‌ى ئه‌تۆمى کارایه، شیرکه‌تێکه به‌ناوى په‌ره‌پێدانى فه‌ن ئاوه‌رى. لێپرسراوى پر٠ۆژهى کلاوه‌ى ئه‌تۆمى به‌شێوه‌ى گشتى و کۆمپانیاى په‌ره‌پێدانى فه‌ن ئاوه‌رى هه‌وا پایه به‌شێوه‌ى تایبه‌ت، مێهدى نه‌قیانى فشاره‌کیه. ناوبراو ماوه‌ێیکى زۆره سه‌رۆکى ناوه‌ندى بارهێنان و به‌دواداچوونى سازمانى هه‌وا و فه‌زایه که له ئورگانه‌کانى وه‌زاره‌تى دیفاعه و ده‌ستى له دروستکردنى موشه‌ک دا هه‌یه‌و نیزیک به دوو ساڵ به‌رله ئێستا نێردراوه بۆ ناوه‌ندى دروستکردنى چه‌کى ئه‌تۆمى له باکورى رۆژهه‌لاتى تاران. گه‌لاڵه‌ى فشاره‌کى، دامه‌زراندنى کلاوه‌ى ئه‌تو٠Žمه‌که له‌سه‌ر مووشه‌که‌کانى شه‌هابى ٣ و قه‌در ده‌به‌سترا. فشاره‌کى له پیشه‌ى کاروبارى پیشه‌سازى ناسراوه به عه‌لیره‌زا نوورى، له تاقمى پیشه‌یى هیمه‌ت له ناوچه‌ى خه‌جیر که تایبه‌ته به دروستکردنى کلاوه‌ى موشه‌کى بالستیک، پر٠ۆژهى به‌رهه‌م هێنانى کلاوه‌ى ئه‌تۆمى دادهر٠ێژا. ئه‌و شوێنه هه‌ڵکه‌وتو له به‌رزى ١٧٢١ى باکووره وبه‌پێى راپۆرته‌کانى گه‌یشتو له وناوه‌نده تونێلى گه‌وره‌ى ژێر زه‌وى هه‌یه‌و شوێنى ئه‌و سایته له‌لایه‌نى دابه‌ش بوونى زه‌وى ناوچه‌ى خه‌جیر، به کۆدى ١B ناسراوه. له به‌شێکى دیکه‌ى ئه‌و کۆنفرانسه، سه‌فه‌وى به راشکاوى گوتى: که کارناسانى کوره‌ى باکوور یارمه‌تى جیددى به پێشه‌وه‌چوونى پر٠ۆژهى موشه‌کى بالستیکى رژیمى ئاخوندى کردووه. شاره‌زایانى کوره‌ى باکوور له به‌شى ئێرودینامیک و هه‌روه‌ها شێوه‌ى ده‌ره‌وه‌ى موشه‌ک یارمه‌تى رژیم ئه‌ده‌ن. به‌شێک له‌و پسپو٠Žرانه بۆ ماوه‌ێیکى کورت له ئێران ده‌مێننه‌وه و به‌شێکى دیکه‌شیان بو٠Žدرێژماوه. جیاواز له‌و کارانه، گه‌لاڵه موهه‌ندیسى سایتى هیمه‌ت و تونێله‌کان و ناوه‌ندى شاراوه‌یان بۆ رژیم دامه‌زراندوه. سه‌فه‌وى هه‌موو به‌شه‌کانى ناوه‌ندى دروستکردنى کلاوه‌ى ئه‌تۆمى و موشه‌کى بالستیکى رژیمى له ناوچه‌ى خه‌جیرى تاران ئاشکراکرد. ناوبراو گوتى: ناوچه‌ى خه‌جیر له باشورى رۆژهه‌لاتى تاران، شوێنى به‌رهه‌م هێنانى موشه‌کى بالستیکى ر٠ژیم یه‌ک له وان موشه‌کى شه‌هابى سێیه. ئه‌و موشه‌کانه تواناى هه‌ڵگرتنى کلاوه‌ى ئه‌تۆمیان هه‌یه و کارایى ژماره‌ییکیان ده‌گاته ٢٠ ٠ ٠ کیلۆمیتر. سازمانى هه‌وا و ئاسمانى رژیم خاوه‌نى حه‌ووت تاقمى پیشه‌سازى جۆراوجۆره و به‌شه‌کانى به‌رهه‌م هێنانى سا تاقمى ئه‌وه، یانى تاقمى پیشه‌ى هیمه‌ت و تاقمى پیشه‌یى باکرى و به‌شێکى که‌م له پیشه‌سازى یا میهرى له ناوچه‌ى خه‌جیر هه‌ڵکه‌وتون. له درێژه‌ى کۆنفرانسى چاپه‌مه‌نى شوراى میللى مقاومه‌تى ئێران له ویه‌ن راگه‌ێندرا که ناوه‌ندى فه‌رمانده‌یى تاقمى پیشه‌ى هیمه‌ت له ناوچه‌ى حه‌کیمیه له باکورى ئوتوبانى بابایى و کۆمپانیاى ئه‌و پیشه‌سازیه له باشوورى ئوتوبانى بابایى له ناوچه‌ى خه‌جیر هه‌ڵکه‌وتووه. تاقمى پیشه‌ى هیمه‌ت که به‌هۆى شاراوه بوونى بابه‌تى کاره‌که‌ى، کۆدى بۆ داندراوه، هه‌ڵگرى به‌ش گه‌لى خواره‌وه‌یه.
الف _ پیشه‌یى که‌لهور٠ به کۆدى ١٥٠ ٠ تایبه‌ت به لانچر (سیستمى هاوێشتن).
ب _ پیشه‌یى که‌ریمى که به کۆدى ٢٥٠ ٠ ناسراوه، به‌شى زنجیرى ئاورى موشه‌که.
ج _ پیشه‌یى چراغى به‌کۆدى ٣٠ ٠ ٠ پێوه‌ندى به دروستکردنى سوته‌مه‌نیه‌وه‌یه.
د _ پیشه‌یى رستگار به کۆدى ٤٥٠ ٠ پێوه‌ندى به دروستکردنى موتورى موشه‌که‌وه هه‌یه.
ه _ پیشه‌یى وه‌رامینى به کۆدى ٦٠ ٠ ٠ پێوه‌ندى به به‌شى دروستکردنى نیشانه‌گیرى و کۆنتر٠ۆڵهوه هه‌یه.
و _ پیشه‌یى موه‌حه‌د که به کۆدى ٧٥٠ ٠ ناسراوه، دروستکردنى لاشه‌و مونتاژى کۆتایى موشه‌که.
ز _ پیشه‌یى نوورى به کۆدى ٨٥٠ ٠ ناسراوه و پێوه‌ندى به دروستکردنى کلاوه‌ى ئه‌تۆم هه‌یه. هه‌ستیارترین به‌شى کۆمه‌ڵه‌ى ناوبراو پیشه‌ى (عه‌لیره‌زا نورى به کۆدى ٨٥٠ ٠ که کاره‌که‌ى دروستکردنى کلاوه‌یه بۆ موشه‌کى شه‌هاب. به‌شى کۆتایى دروستکردنى موشه‌ک له پیشه‌ى ناسراو به پشه‌سازى موه‌حه‌د به کۆدى ٧٥٠ ٠ . شوێنى ئه‌و سایته‌یان به کۆدى ٢Bئاشکرا کردوه. ئه‌و پیشه‌سازیه له گه‌وره‌ترین تونێلى کۆمه‌ڵه‌ى خه‌جیر هه‌ڵکه‌وتووه.