له کۆتایی ئه‌مساڵ دا ٢١ هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریکا له هه‌رێمى کوردستان جێگیر ده‌بن
فه‌رمانده‌ى یه‌که‌ى سوپاى ئه‌مریکا له عێراق رایگه‌یاند، له دواى مانگى ئابى داهاتوو زۆرترین ژماره‌ى هێزه‌کانمان له هه‌رێمى کوردستان جێگیر ده‌که‌ین.
ژنراڵ ئه‌نتۆنى کوکولو گووتى: زۆرترین ژماره‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له دواى کشانه‌وه‌یان له مانگى ئابى داهاتوو له هه‌رێمى کوردستان جێگیر ده‌کرێت، که ژماره‌یان ده‌گاته ٢١ هه‌زار سه‌رباز.
کوکولو هۆى جێگیر کردنى هێزى سه‌بازى وه‌لاته‌که‌ى له هه‌رێمى کوردستان بۆ بارگرژى ناوچه کێشه‌داره‌کان گهر٠اندهوه، هه‌روه‌ها بۆ داهاتووى ئه‌م ناوچانه باسى کارى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقى به‌یه‌که‌وه کردوه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ئیشاره‌ى به‌وه کردوه که له دواى جێگیر کردنى هێزه‌کانمان له هه‌رێمى کوردستان فه‌رمانیان پێ ده‌درێ جیا له هه‌موو ناوچه‌کانى عێراق، ناوچه‌ى هێڵى سنوورى نێوان (کورد و عه‌ره‌ب) چاودێرى بکه‌ن به هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌م ناوچانه به شێوه‌ى جوغرافیایی به ناوچه‌ى ئاڵۆز له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.