رژیم له ترسا کۆبوونه‌وه به جاشه‌کان ده‌کا
رۆژى هه‌ینى ٢٥ى به‌فرانبارى ١٣٨٨ یه‌کێک له فه‌رمانده گشتیه‌کانى سپاى پاسداران له تارانه‌وه هاتۆته سه‌رده‌شت و کۆبوونه‌وه‌ى به به‌کرێگیراوه کورده‌کانى مه‌هاباد، پیرانشار،
سه‌رده‌شت، شنۆ، ره‌به‌ت له ده‌شتى که‌پران له سه‌ر رێگه‌ى سه‌رده‌شت بێوران کردوه.
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى خه‌باتمێدیا له ناوچه‌ى سه‌رده‌شت، فه‌رمانده‌ى به‌کرێگیراوى رژیم که له تارانه‌وه هاتۆته ناوچه‌که بر٠ى ٥٠ هه‌زار تمه‌نى به هه‌ر کام له خۆفرۆشان داوه و پێى راگه‌یاندوون که ئه‌منیه‌تى سنووره‌کانى ناوچه‌که له هێزى ئینتزامى ده‌سێندرێته‌وه و ده‌درێت به سپاى پاسداران. ئه‌و بهکرێگیراوهى رژیم هێرشى کردۆته سه‌ر هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و هێز و لایه‌نه شۆرشگێر٠هکان و داواى له خۆفرۆشان کردوه رێگه بگرن له جم و جۆڵى پێشمه‌رگه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى رژیم له به‌شێکى دیکه له قسه‌کانیدا هێرشى کردۆته سه‌ر ئه‌مریکا و داواى له خۆفرۆشان کردوه بۆ دیفاع له رژیم و ده‌سه‌لاتى ئاخونده‌کان ئاماده بن و ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا هێرشى کرده سه‌ر خاکى ئێران، شکستى پێ بهێنن.