نوێنه‌رایه‌تى سازمانى خه‌بات به‌شدارى کۆر٠ى کاوه‌ى رۆشنبیرى له هۆتیل چوارچراى هه‌ولێر کرد
دوانیوه‌رۆى رۆژى یه‌کشه‌ممه ٢٧ى به‌فرانبارى ١٣٨٨، به‌رێز بێهروز ئه‌رده‌لان لێپرسراوى پێوه‌ندیه‌کانى هه‌ولێرى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له سمینارێک که له ژێر ناوى \"خوێندنه‌وه‌یێک بۆ ئێستا و داهاتووى پێوه‌ندیه‌کانى ئه‌مریکا و کوردستان\" رێکخرابوو، به‌شدارى کرد.
ئه‌و سمیناره که له‌لایه‌ن بنکه‌ى کاوه‌ى رۆشنبیرى کورد و کۆمه‌ڵه‌ى زانسته سیاسیه‌کان له هه‌رێمى کوردستان رێکخرابوو پرۆگرامه‌کانى له‌لایه‌ن به‌رێز د محمود عوسمان سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامى پارڵمانى عێراق و د فوئاد حوسێن سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رێوه چوو.
د محمود عوسمان به باس کردن له (به‌رژه‌وه‌ندى ستراتیژى کورد ـ ئه‌مریکا، خاڵى هاوبه‌ش و جیاوازیه‌کان) ده‌ستى پێ‌کرد و له‌و پێوه‌ندیه‌دا باسێکى تێر و ته‌سه‌لى کرد. هه‌روه‌ها د فواد حوسێن باسى له (کرانه‌وه‌ى ئه‌مریکا به روى کوردستاندا، هۆکار و ده‌ره‌نجامه‌کانى) شیى کرده‌وه به ووردى له سه‌رى دوا.
پاشان ئاماده‌بووان له سه‌ر ئه‌و دوو بابه‌ته ر٠ا و سه‌رنجى خۆیان دهربر٠ى و وه‌لامى پرسیاره‌کانیشیان درایه‌وه.