سکرتێرى گشتى سازمان پێشوازى له هه‌یئه‌تێکى الوفاق دیموکراتى کوردستانى سوریه کرد
سه‌عات ١١:٣٠ پێشنیوه‌رۆى رۆژى دووشه‌ممه ٢٨ى به‌فرانبارى ١٣٨٨ـ ١٨ى ژوئیه‌ى ٢٠ ١٠ ، به‌رێز کاک بابه‌شێخ حسینى سکرتێرى گشتى و ژماره‌یێک له
ئه‌ندامانى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران پێشوازیان له هه‌یئه‌تێکى حیزبی الوفاقى دیموکراتى کوردى سوریه کرد.
له دانیشتنێکى دۆستانه‌دا، سه‌ره‌تا هه‌یئه‌تى میوان به‌بۆنه‌ى کۆتایی هاتنى کۆنگره‌ى چواره‌م و به‌ره‌و پێشچوونى سازمان پیرۆزباییان پێشکه‌ش کرد. له به‌شێکى دیکه‌ى دانیشتنه‌که‌دا باس له هه‌ل و مه‌رجى جوولانه‌وه‌ى گه‌لى کورد به تێکر٠ا و کێشه و ناکۆکى هێزه‌کانى کوردستانى سوریه کرا.
هه‌یئه‌تى میوان سه‌رکوتى نار٠هزایهتیهکانى جه‌ماوه‌رى ئێران و ئێعدامى لاوانى کورد و چالاکانى سیاسیان مه‌حکوم کرد. هه‌ر دوو لایه‌ن پێوه‌ندى گه‌رمى نێوان رژیمى ئاخوندى و رژیمى سوریه‌یان به زیان بۆ ئازادیخوازانى کورد و ئازادیخوازانى نه‌ته‌وه‌کانى ئێران و سوریه زانى.
هه‌یئه‌تى میوان پێک هاتبوون له به‌رێزان نشأت محمد ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى، جگرخوێن ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى، داود جیمبک ئه‌ندامى مه‌جلیس و ئه‌حمه‌د عومه‌ر به‌رپرسى پێوه‌ندیه‌کان.