سه‌رکه‌وتنێکى گرینگ بۆ کۆماریخوازه‌کان له هه‌ڵبژاردنى سه‌نا
ئیسکات براون له حیزبی کۆماریخواز له پێشبر٠کێ بۆ وه‌ده‌ست هێنانى نوێنه‌رایه‌تى ویلایه‌تى ماساچوست له سه‌ناى ئه‌مریکا سه‌رکه‌وت.
به بژاردنى ده‌نگه‌کان و له دواى ئه‌وه‌ى روون بۆوه که براون له پێشه، مارتا کوکلى له حیزبی دیموکراته‌کان رایگه‌یاند که شکستى خواردوه. شکستى ناوبراو زه‌ربه‌یێکى گه‌وره بوو بۆ باراک ئوباما سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا، چوونکه به‌رنامه‌ى ناوبراو بۆ چاکسازى له سیستمى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ کۆسب به‌ره‌وروو کرد.
کۆماریخوازه‌کان به‌و سه‌رکه‌وتنه، حیزبی دیموکراته‌کانیان به زۆرینه‌ى ٦٠ له‌سه‌د دابه‌زاند، ئه‌و رێژه‌یه ته‌واوه بۆ کۆماریخوازه‌کان تا تواناى کۆسب دروست کردنیان هه‌بێ.
لێکۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن ر٠اپرسیهکان ده‌ریده‌خه‌ن که نیوه‌ى ئه‌مریکاییه‌کان پێیان وایه ئوباما به به‌ڵێنه سه‌ره‌کیه‌کانى به‌جێ نه‌هێناوه. پێشبر٠کێى رۆژى سێشه‌ممه له ماساچوست وه‌ک رفراندۆمێک سه‌باره‌ت به کارکردى یه‌ک ساڵه‌ى ناوبراو حیساب ده‌کرێ.