جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ده‌رکردنى حوکمى ئێعدام بۆ دوور زیندانى سیاسی کورد

ده‌رکردنى حوکمى ئێعدام بۆ دوور زیندانى سیاسی کورد

که‌مپه‌ینى دیفاع له‌ زیندانیانى سیاسى و مه‌ده‌نى رایگه‌یاند، دوو زیندانى سیاسى کورد به‌ ناوه‌کانى محه‌ممه‌د ئه‌مین عه‌بدولاهى کور٠ى ئیسماعیل و قادر محه‌ممه‌دزاده‌ کور٠ى باییز خه‌ڵکى میراواى بۆکان له‌ دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى ورمێ حوکمى ئێعدامیان به‌ سه‌ردا سه‌پا.

ئه‌و دوو که‌سه‌ له‌ میراواى شارى بۆکان به‌ تۆمه‌تى هاوکارى له‌گه‌ڵ هێزه‌ کوردستانیه‌کانى ئۆپۆزسیۆنى رژیم گیران و دران به‌ ئیتلاعاتى ئه‌و شاره‌ و له‌ دواى ماوه‌یێک گوازرانه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ى ناوه‌ندى ورمێ.
محه‌ممه‌د ئه‌مین عه‌بدولاهى ٢٥ ساڵیه‌تى و له‌ یه‌که‌م دادگایی دا به‌ ٢٠  ساڵ زیندان مه‌حکوم بوو به‌لام دوایی له‌لایه‌ن لقى دووى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى شارى ورمێ له‌ رێکه‌وتى ٢٦ى به‌فرانبارى ١٣٨٨ به‌ تۆمه‌تى دژایه‌تى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی و محاربه‌ له‌گه‌ڵ خودا ئێعدامى به‌ سه‌ردا سه‌پا. هه‌روه‌ها قادر محه‌ممه‌د زاده‌ى ٣٢ سالان له‌ دادگاى یه‌که‌م به‌ ٣٢ ساڵ زیندان مه‌حکوم بوو به‌لام له‌ دادگاى پێداچوونه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تى دژایه‌تى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی و محاربه‌ له‌گه‌ڵ خودا حوکمى ئێعدامى به‌ سه‌ردا سه‌پا.
شایانى باسه‌ له‌ کاتى گرتن و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ئیتلاعاتى رژیم دا به‌ توندترین شێوه‌ شکه‌نجه‌ دراون.

14 سال و 10 ماه و 1 روز و 8 ساعت و 30 دقیقه پیش از این

ده‌رکردنى حوکمى ئێعدام بۆ دوور زیندانى سیاسی کورد

ده‌رکردنى حوکمى ئێعدام بۆ دوور زیندانى سیاسی کورد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن