جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئازادى ئابوورى له‌ ئێران، پله‌ى ١٦٨ له‌ نێوان ١٧٩ وه‌لات

ئازادى ئابوورى له‌ ئێران، پله‌ى ١٦٨ له‌ نێوان ١٧٩ وه‌لات

رۆژى چوارشه‌ممه‌ ٣٠ ى به‌فرانبارى ١٣٨٨ ئاخرین ئامارى ده‌رخه‌رى رێژه‌ى ئازادى ئابوورى له‌ نێوان ١٧٩ وه‌لاتى جیهان بلاو بۆوه‌ که‌ ئێران له‌ پله‌ى ١٦٨ دایه‌ و به‌و پێیه‌ له‌ وه‌لاتانى وه‌ک گینه‌ بیسائو و توگۆ، خراپتره‌.

رۆژنامه‌ى ئه‌مریکایی وال ئیستریت جورناڵ رۆژى چوار شه‌ممه‌ له‌ ماڵپه‌ر٠ى ئینتێرنێتى خۆیدا رایگه‌یاند که‌ ئێران له‌ باره‌ى ئازادى ئابوورى له‌ نێوان ١٧٩ وه‌لات که‌ لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌ سه‌ر کراوه‌، له‌ پله‌ى ١٦٨دا جێگه‌ى گرتووه‌.
جه‌دوه‌لى ده‌رخه‌رى ئازادى ئابوورى له‌لایه‌ن ناوه‌ندى "هریتج" و رۆژنامه‌ى وال ئیستریت جورناڵ بلاوبۆته‌وه‌که‌ هه‌موو ساڵێک وه‌لاتانى جیهان به‌ پێى رێژه‌ى ئازادى ئابوورى و تیجاره‌ت له‌ وه‌لاتاندا پله‌به‌ندى ده‌کا.
جوێ له‌و وه‌لاتانى ئه‌فغانستان و عێراق که‌ له‌و باره‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌ سه‌ر نه‌کراوه‌، وه‌لاتى دیکه‌ى ناوچه‌که‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و وه‌لاتانه‌ى نه‌وت ده‌فرۆشن له‌ باره‌ى ئازادى ئابووریه‌وه‌ پله‌یان له‌ ئێران به‌رزتره‌.
به‌ پێى رۆژنامه‌ى وال ئیستریت جورناڵ، ئازادى ئابوورى کاردانه‌وه‌ى هه‌یه‌ له‌ سه‌ر هه‌ل و مه‌رجى سیاسى، کۆمه‌لایه‌تى و تێکر٠اى باره‌کانى ژیان و ئه‌و وه‌لاتانه‌ى که‌ ئابووریێکى ئازادیان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ خه‌بات دژ به‌ هه‌ژارى و رێگه‌گرتن له‌ پیسى ژینگه‌ سه‌رکه‌وتووترن.

14 سال و 10 ماه و 8 ساعت و 12 دقیقه پیش از این

ئازادى ئابوورى له‌ ئێران، پله‌ى ١٦٨ له‌ نێوان ١٧٩ وه‌لات

ئازادى ئابوورى له‌ ئێران، پله‌ى ١٦٨ له‌ نێوان ١٧٩ وه‌لات


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن