٢ى رێبه‌ندان له گه‌لى کورد پیرۆز بێ
٢ى رێبه‌ندانى ساڵى ١٣٨٨ یادى ٦٤ ساڵه‌ى دامه‌زراندنى کۆمارى کوردستانه. دامه‌زرانى کۆمارى کوردستان به سه‌رۆک کۆماریى قازى محه‌ممه‌د له رۆژى ٢ى رێبه‌ندان دا رۆژێکى مه‌زن و به‌شکۆیه که گه‌لێک ده‌سکه‌وت و بر٠یارى گرینگ و جێگه‌ى شانازى له‌مێژووى گه‌لى کورد تۆمار کردووه
که جێگه‌ى باس و سه‌رنجى زیاترى توێژه‌ران و پسپۆران و دلسۆزان و نیشتمانپه‌روه‌رانى گه‌لى کورده. گه‌لى کورد له به‌شێکى جوغرافیاى کوردستان توانى بهوپهر٠ى وریایی و ووشیاریه‌وه ده‌رفه‌تى ر٠هخساو بقۆزێته‌وه و بیسه‌لمێنێ کورد ده‌توانێ حکوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت پێک بێنێ و له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێک بۆ دیارى کردنى چاره‌نووسی خۆى به‌ده‌ستى خۆى که‌ڵک وه‌رده‌گرێ. ته‌مه‌نى ده‌سه‌لاتدارى کۆمارى کوردستان ته‌نیا ١١ مانگ بوو و توانى ده‌سه‌لاتداریه‌تى ناوچه‌یێکى سنوردار بکات که به‌داخه‌وه، به هۆى سیاسه‌تى چه‌په‌ڵ و موعامه‌له‌ى وه‌لاتانى ده‌ره‌وه که له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى پاشایه‌تى ئێران کردیان، مۆمى ته‌مه‌نى کۆماره ساواکه‌ى کوردستان کوژایه‌وه و جارێکى تر نائومێدى و ره‌نج به‌خه‌سارى رووى له‌کوردستانى داگیرکراو کرده‌وه.
بیرى دامه‌زراندنى کۆمارى مه‌هاباد که هه‌ل و مه‌رجێکى له‌بارى نێوده‌وڵه‌تى و ناوچه‌یی له‌جه‌ریانى شهر٠ى دووهه‌مى جیهانى و هاتنى هێزه‌کانى هاوپه‌یمان بۆ ئێران و رووخانى حکوومه‌تى ره‌زاشاى په‌هله‌وى، چووه قۆناغى جێبه‌جێ کردن، نوقته گۆر٠انێکى به‌رچاوه له‌بزووتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى کورد دا و بۆ یه‌که‌م جار کورد توانى خۆى له‌قه‌واره‌ى حکوومه‌تێکى مونه‌زم و فه‌رمى و مودێرن دا ببینێ و خاوه‌ن دام و ده‌زگا و سه‌روه‌رى بێت.
له‌راستى دا ئه‌و رووداوه مێژووییه له‌گه‌لێک لایه‌نه‌وه جێگه‌ى شرۆڤه و بایه‌خ پێدانه. خودى پێکهێنانى کۆمار و دانانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆک کۆمار و شه‌کانه‌وه‌ى ئالاى کوردستان له‌سه‌رجه‌م ئه‌و دێهات و شارانه‌ى سه‌ر به کۆمارى کوردستان، هه‌روه‌ها به‌شدارى هاونیشتمانانى پارچه‌کانى دیکه کوردستان به‌تایبه‌ت رێبه‌رى مێژویى کورد مه‌لا مسته‌فا بارزانى ده‌ورى کاریگه‌رى هه‌ڵگرى گه‌وره‌ترین په‌یام بوو. ئه‌گه‌رچى ناوچه‌ى کۆمار له‌ئاستى به‌رینایی فراوان نه‌بوو، به‌لام ره‌نگدانه‌وه‌ى ناخ و ده‌روونى کورد و ته‌عبیرى له ویست و ئیراده و ئاواتى له‌مێژینه‌ى سه‌رجه‌م کوردان ده‌کرد. وه‌دیهاتنى ئامانجێک بوو که سالانێکى دورودرێژ گه‌لى کورد خه‌ونى پێوه ده‌بینى و هه‌وڵی بوو ده‌دا.
دیاره جێگه و نرخ و گرینگیی ئه‌و رۆژه له‌لاى ئێمه‌ى کورد نابێته هۆى ئه‌وه که لایه‌نه لاوازى و که‌م و کوورییه‌کانى کۆمار نه‌خه‌ینه به‌رباس و شرۆڤه وبۆ که‌ڵک وه‌رگرتن و ئه‌زمونى داهاتوومان ئاماژه‌ریان پێنه‌که‌ین. له‌لایه‌نه لاوازه‌کان، که‌مى پانتایی ناوچه‌ى کۆمار و هه‌وڵ نه‌دان بۆ به‌ربه‌رینتر کردنه‌وه‌ى، خۆبه‌ستنه‌وه به سیاسه‌ت و پشت پێ به‌ستنى له‌راده‌به‌رده‌ر به بلۆکى سوسیالیستى و یه‌کێتى سۆڤیه‌تى ئه‌وکات که له‌ئاکام دا بینیمان به هۆى قازانج په‌ره‌ستى پشتى کۆماریان چۆل کرد، که‌مى لێهاتوویی له‌به‌رێوه‌به‌رێتى به‌رێوه‌به‌رانى کۆمار و باس کردنى بێوه‌ختى ئیسلاحاتى ئه‌رزى و فریوخواردنى به‌رێوه‌به‌رانى کۆمار به به‌ڵێن و وه‌عده‌کانى ده‌سه‌لاتدارانى گهر٠اوهى نیزامى په‌هله‌وى ده‌توانین ئیشاره‌ى پێبکه‌ین. له‌راستى دا ئه‌و فاکتانه و چه‌ندین هۆى دیکه بوونه هۆى له‌بارچوونى کۆمار و رووخانى کوشککى هیوا و ئاواته‌کانى کورد. سهرهر٠اى ئه‌وه‌ش، نابێ ده‌سکه‌وته له‌مێژینه‌کانى ئه‌و ١١ مانگه حکوومه‌تداریه‌ى کۆمار و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆک کۆمارى کوردستان‌مان له‌به‌رچاو نه‌بێ. گه‌شاندنه‌وه‌ى که‌له‌پوور و ئه‌ده‌ب و هونه‌رى کوردى وه‌ک په‌ره‌سه‌ندنى شانۆ و نووسراوه و کتێب و گۆڤار و رۆژنامه و چاپه‌مه‌نى به زمانى کوردى و بلاوبوونه‌وه‌ى بیرى کوردایه‌تى و نیشتمانى و بردنه سه‌ره‌وه‌ى ئاستى ووشیارى نه‌ته‌وه‌یی جه‌ماوه‌ر و په‌رستاندنى ئازادیه‌کانى ژنى کورد و دامه‌زراندنى ناوه‌ندێک بۆ ئافره‌تان. هه‌روه‌ها هاتنه مه‌یدانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و په‌ره‌سه‌ندنى ئازادى و دیموکراسی و ته‌بایی و برایه‌تى و که‌مبوونه‌وه‌ى تاوان و سه‌روه‌رى یاسا و ٠ ٠ هتد، له‌وخاڵه به‌هێزانه‌ى ماوه‌ى ده‌سه‌لاتداریه‌تى کۆمارى کوردستان و جێگه‌ى شانازى و پێزانینى دانیشتووانى کوردستانه.
دامه‌زراندنى کۆمارى کوردستان وه‌هم و خه‌یاڵ نه‌بوو، به‌ڵکو راستیێکه که بیره‌وه‌ریی و ئاسه‌واره‌کانى بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌ناو زه‌ینى تاکى کورد دا ده‌مێنێ و ده‌بێ ئه‌و مێژووه له‌ناو کورد دا، بپارێزرێ و وه‌ک چرایێکى رووناکه‌ره‌وه‌ى رێگه‌ى خه‌بات که‌ڵکى لێوه‌رگیرێ و بگۆازرێته‌وه بۆ نه‌وه‌کانى داهاتوو.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له شیست و چواره‌مین ساڵرۆژى دامه‌زراندنى کۆمارى کوردستان، پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م هاونیشتماناننى کوردستان ده‌کا و له‌ورۆژه‌دا درودده‌نێرێ بۆ روحى پاکى قازى محه‌ممه‌د سه‌رۆک کۆمارى قاره‌مانى کۆمارى کوردستان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى کۆمار. جێگه‌ى خۆیه‌تى له‌م یاده پیرۆزه‌دا، یه‌کێتى و ته‌بایی و یه‌کگرتوویی له‌نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستانى ئێران جێگیر بێ.
بژى کورد و ئازاد و ئاوه‌دان بێ کوردستان
برۆخى رژیمى نگریسى ویلایه‌تى فه‌قیه
شه‌کاوه بێ ئالاى کۆمارى کوردستان
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
٢ى رێبه‌ندانى ١٣٨٨