جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چاودێرى مافى مرۆڤ: هه‌ل و مه‌رجى ئێران بووه‌ به‌ کاره‌ساتى مرۆیی

چاودێرى مافى مرۆڤ: هه‌ل و مه‌رجى ئێران بووه‌ به‌ کاره‌ساتى مرۆیی

رێکخراوێکى دیفاع له‌ مافى مرۆڤ باس له‌ کاره‌ساتى مافى مرۆڤ له‌ ئێران ده‌کا. چاودێرى مافى مرۆڤ که‌ رێکخراوێکى پارێزه‌رى مافى مرۆڤه‌، له‌ راپۆرتێکى کورت دا سه‌باره‌ت

به‌ هه‌ل و مه‌رجى مافى مرۆڤ له‌ چه‌ند وه‌لاتى ده‌ورووبه‌رى که‌نداوى فارس له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٩دا، ره‌خنه‌ى له‌ سه‌رکوتى خه‌ڵکى ئێرانى له‌لایه‌ن رژیمه‌وه‌ له‌ رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ گرتوه‌ و رایگه‌یاند: ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ بووه‌ به‌ کاره‌ساتێکى مرۆیی.
له‌ به‌شێکى ئه‌و راپۆرته‌دا سه‌باره‌ت به‌ ئێران، له‌ ژێر ناوى\"نائارامى دواى هه‌ڵبژاردن که‌ ئێستا به‌ ته‌واوى کێشه‌یێکى مرۆییه‌\" هاتووه‌ که‌ سوپاى پاسداران، هێزه‌کانى به‌سیج و هێزه‌کانى پۆلیسى ده‌سه‌لاتى ئێران به‌شێوه‌یێکى لار٠ێ و ناقانوونى هه‌زاران که‌س له‌ نار٠ازیان به‌تایبه‌ت خوێندکاران، چالاکانى مافى ژنان، مافه‌وانان و پارێزه‌رانى دیارى مافى مرۆڤ له‌ ئێرانیان گرتووه‌.
له‌و راپۆرته‌دا هۆى ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵسووکه‌وته‌ى رژیم له‌گه‌ڵ خه‌ڵک \" هه‌واڵى ئاشکرا بۆ دروست کردنى ترس و دڵه‌راوکێ له‌ نێو ره‌خنه‌گران و رۆشنبیراندا\".

14 سال و 9 ماه و 26 روز و 9 ساعت و 32 دقیقه پیش از این

چاودێرى مافى مرۆڤ: هه‌ل و مه‌رجى ئێران بووه‌ به‌ کاره‌ساتى مرۆیی

چاودێرى مافى مرۆڤ: هه‌ل و مه‌رجى ئێران بووه‌ به‌ کاره‌ساتى مرۆیی


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن