ئه‌مساڵ هێڵى هه‌ژارى ٩٠ ٠ هه‌زار تمه‌نه
ئیلنا، ئه‌ندامێکى هه‌یئه‌تى به‌رێوه‌به‌رى کانوونى هاوئاهه‌نگى شۆراکانى ئیسلامى کار له ئوستانى تاران، گووتى که وزه‌ى پێویست بۆ هه‌ر مرۆڤێک رۆژانه ٢٣٠ ٠ کالۆریه که نرخى رۆژانه‌ى ده‌کاته ٣٦٥٠ تمه‌ن.
عه‌لى دێهقانکیا له ووتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى ئیلنا رایگه‌یاند بۆ دابین کردنى خه‌رجى ژیانى خانه‌واده‌یێکى ٤ که‌سى، رۆژانه ١٤ هه‌زار و ٥٠ ٠ تمه‌ن خه‌رجى ده‌بێ.
ناوبراو گووتى خه‌رجى خانه‌واده‌یێکى کرێکارى ٤ که‌سى ٤٤٠ هه‌زار تمه‌نه. هه‌روه‌ها گووتى که‌مترین کرێ خانوو ٢٠ ٠ هه‌زار تمه‌نه که له‌گه‌ڵ ٤٤٠ هه‌زارتمه‌نه‌که ده‌کاته ٦٤٠ هه‌زار.
ناوبراو گووتى له‌م ساڵ هێڵى هه‌ژارى ٩٠ ٠ هه‌زار تمه‌نه ئه‌گه‌ر به‌رپرسان جیا له‌وه بیرده‌که‌نه‌وه بۆ خه‌ڵکى روون که‌نه‌وه.
عه‌لى دێهقانکیا زیادى کرد حه‌ق ده‌ستى ٩٠ ٠ هه‌زار تمه‌نى ووجودى نیه به‌لام ئێستا که ده‌وڵه‌ت باسى ئامانجدار کردنى یارانه‌کان ده‌کا جێ و شوێنى کرێکاره‌کان له‌م به‌رنامه‌دا دیارى بکا و ئه‌و هه‌لاوسانه‌ى به هۆى ئه‌و به‌رنامه‌وه له حه‌ق ده‌ستى کرێکاردا رووده‌دا روون بکه‌نه‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گووتى داوا له ده‌سه‌لاتداران ده‌که‌ین چاره‌نووسى سه‌هامى عه‌داڵه‌ت بۆ کرێکار دووباره نه‌بێتاه‌وه.