جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

له‌ تاران دوو نار٠ازى سیاسى له‌ سێداره‌ دران

له‌ تاران دوو نار٠ازى سیاسى له‌ سێداره‌ دران

رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ٨ى رێبه‌ندان دوو لاو به‌ ناوه‌کانى محه‌مه‌د ره‌زا عه‌لى زمانى و ئاره‌ش ره‌حمانپوور، به‌ حوکمى دادگاى رژیم له‌ شارى تاران له‌ سێداره‌ دران.

دادسه‌راى گشتى و ئینقلابی رژیم له‌ تاران له‌ راگه‌یێندراوێکدا گووتوویه‌تى له‌ دواى ئاژاوه‌گێر٠ى و کرده‌وه‌ دژى ئینقلابیه‌کان و پێکهاته‌ شکێنیه‌کانى چه‌ند مانگى رابردوو به‌تایبه‌ت له‌ رۆژى عاشورا، دادگاکانى ئینقلابی ئیسلامى تاران سه‌باره‌ت به‌ تاوانى ژماره‌یێک تۆمه‌تباران به‌دواداچوونى کردوه‌ و ١١ که‌سیان به‌ ئێعدام مه‌حکوم کردوه‌، که‌ دوو که‌سیان به‌ربه‌یانى پێنج شه‌ممه‌ له‌ سێداره‌ دراون.
تۆمه‌تى گیراوه‌کان، محاربه‌، ئه‌ندامه‌تى له‌ سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران و ئه‌نجومه‌نى پاشایه‌تى راگه‌یێندراوه‌.
به‌ پێى راپۆرتى پێگه‌ى راگه‌یاندنى دادسه‌راى رژیم له‌ تاران حوکمى ئێعدامى ئه‌و دوو که‌سه‌ له‌لایه‌ن دادگاى پێداچوونه‌وه‌ ته‌ئید کرابوو، به‌لام نه‌سرین ستووده‌ پارێزه‌رى ئاره‌ش ره‌حمان پوور ده‌ڵێ هێشتا ئاکامى دادگاى پێداچوونه‌ رانه‌گه‌یێندرا بوو. هه‌روه‌ها به‌ پێى هه‌واڵه‌کان ئه‌م دوو که‌سه‌ پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانى ٢٢ى جۆزه‌ردان گیرا بوون. به‌ پێى هه‌واڵده‌ریه‌کانى رژیم حوکمى ٩ که‌سه‌که‌ى دیکه‌ له‌ قۆناغى پێداچوونه‌وه‌دایه‌.

14 سال و 9 ماه و 24 روز و 10 ساعت و 15 دقیقه پیش از این

له‌ تاران دوو نار٠ازى سیاسى له‌ سێداره‌ دران

له‌ تاران دوو نار٠ازى سیاسى له‌ سێداره‌ دران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن